هاوتا ئه‌سعه‌د وه‌ك هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌و ده‌ربرِینی هونه‌ریانه‌ی خۆم، برِیارم دا سروودێك له‌گه‌ڵ كه‌ژێی كچم بۆ غه‌زه‌تۆمار بكه‌م. له‌م رۆژانه‌ئه‌و كاراسته‌ی كه‌به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌هات له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌رِه‌ی كه‌رووی دا و تیایدا سه‌دان هاووڵاتی منداڵ و پیر و گه‌نج تیا چوون، ئه‌و دیمه‌نانه‌زۆر كاریگه‌ر بوون، بۆیه‌برِیارم دا هه‌ڵوێستێك بنوێنم و له‌گه‌ڵ كه‌ژێی كچم ده‌نگمان هه‌ڵبرِین". هه‌روه‌ها هاوتا روونی كرده‌وه"ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دروست بوو كه‌وه‌ك باوكێك ده‌بینم منداڵێك له‌ناو ده‌چێت و هیچ گوناهێكی نییه، هه‌روه‌ها كاتێك سه‌یری دیمه‌نی لاشه‌ی ڵیر رێك ده‌كه‌م وا هه‌ست ده‌كه‌م دایك و باوكی منه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌رِه‌دا تیا ده‌چن". هونه‌رمه‌ند هه‌روه‌ها گوتی "ئێمه‌ی كورد ده‌مێكه‌هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆمان هه‌بووه‌و له‌نزیكه‌وه‌به‌ئازاری خه‌ڵكانی دیكه‌خه‌مان خواردوه، چونكه‌ئه‌و رۆژگارانه‌ده‌مێكه‌به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووه‌و ئێمه‌ش رۆژانێك بوو منداڵ و گه‌نج و بیره‌كانمان به‌ده‌ستی رژێمێكی له‌ناوچوو به‌و شێوه‌یه‌به‌بێ گوناه له‌سه‌ر خاك و وڵاتی خۆیان شه‌هیدبوون". هه‌روه‌ها گوتیشی "له‌هه‌موو قۆناغه‌جیا جیاكانی وڵاته‌كه‌م هه‌ڵوێستم هه‌بووه‌و خاوه‌نی چه‌ندین سروودم كه‌بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و وێرانكردنی لادێیه‌كانمان گۆتوومه، ئه‌مجاره‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ده‌مه‌وێت به‌ده‌نگ و هونه‌ركه‌مه‌وه‌جارێكی دیكه‌بۆ مرۆڤایه‌تی سروودێك بڵێمه‌وه". ئه‌م سرووده‌به‌ناوی "بوكی تارای سوور"ـه‌كه‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی و هۆنراوه‌ی شاعیر عه‌بدولوه‌هاب شوانییه، ئێستا كاری تۆماركردنی له‌جێبه‌جێكردن دایه‌و برِیاره‌له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاری وێنه‌گرتنی بۆ به‌ئه‌نجام بگه‌یندرێت و له‌كه‌ناڵه‌كاین ته‌له‌فزیۆنی بڵاوبكرێته‌وه