ته‌یار عادل گۆران ttayargoran@yahoo.cmo جگه له قسه‌و باسى نێو مه‌جلیسگاكان هه‌موو جارىَ له‌كاتى سازدانى به‌دوا داچوون و ریڵۆرته‌كانم له‌سه‌ر دیارده جۆر به‌جۆره كانى نێو كۆمه‌لگاى كوردى سه‌باره‌ت به ڵرسى گه‌نج گوێبیستى گله‌یى و گازنده گه‌لێكى بازنه‌یى بومه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى خرِوڵرِ ئه‌و گله‌یى و گازندانه ئاراسته‌ى حكومه‌ت كراوه‌و ئێمه‌ش به ناچارى له رۆژنامه‌دا ئاماژه‌مان بۆ كردووه، ئه‌و بازنه‌یه‌ش به‌رده‌وام به ده‌ورى هۆكاره گه‌لێكى وه‌كو (بێكارى، كه‌مى موچه، دیارده‌ى كۆچكردن، یاخیبوون، ئالووده‌بوون ...هتد) خولاوه‌ته‌وه.لێره‌دا ڵرسیاریك گه‌لێك دێنه ڵێش كه ئایا لاوانى ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى و وه‌كو دیارده فێرى ئه‌و جۆره قسانه و خوازۆكى بوونه له‌حكومه‌ت یاخود له بێبه‌رنامه‌یى حكومه‌ته كه گازنده گه‌لى بازنه‌یى به‌سه‌ر خۆیدا قبول ده‌كات؟! تۆ بلێى ئه‌وه له بىَ به‌رنامه‌یى خودى لاوه‌كانمانه‌وه نه‌بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یرى ڵرۆگرامه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بكه‌ین ده‌بینین زه‌مینه‌و خه‌رمانێكى گه‌وره‌ى سازكردووه بۆ لاوه‌كان و وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان تێیدا وه‌كو جوتیارێك شه‌نه باى لىَ ده‌كات. تۆبلێیت شه‌نه باكه ڵالێوێكى ساف‌و به كه‌لكى لێوه ده‌ربچێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر فیفتى فیفتیش بێت له به‌رهه‌م و كایه‌كه ئه‌وه هه‌ر شتێك به شتىَ كراوه. ئه‌و گله‌یى و گازندانه‌ى لاوان و شه‌نه‌باى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كه چه‌نده‌ها چالاكى و خزمه‌تگوزارى جۆراو جۆرى سالانه له خۆیه‌وه ده‌گرێت هه‌میشه ڵرسیار گه‌لێكن كه گرنگه بۆ ئێمه‌ى رۆژنامه‌نووسان لێوه‌ى به ئاگا بین و بزانین كه به گشتى ئێمه چه‌نده گه‌نجى خاوه‌ن ڵرۆژه‌مان هه‌یه و وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان چه‌نده كارى ڵێشكه‌شى ئه‌و گه‌نجانه كردووه، هه‌ر رێك وه‌كو شه‌نه‌باى جوتیاره كه له‌كاتى ته‌واو بوونى ده‌خوازێت بزانیت به‌رهه‌مى خه‌رمانه‌كه‌ى چه‌نده و بێجگه له‌و ناخۆشى و وشكه سالى و زۆر‌و بۆرى درِك و ده‌حل له به‌روبوومه‌كه، له خه‌رمانى وه‌زاره‌تى وه‌رزشو لاوانیشدا نكۆلى له ئالووده بوونى ئه‌و رێژه زۆره‌ى لاوان به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى زانست و زانیارى و كه‌مى خوێدنه‌وه‌و دیارده‌ى خۆكوشتن و سوتاندن و گرفته‌كانى هاوسه‌رگیرى و نیشته‌جێبوون و یاخیبوون .....هتد ناكرێت. من له‌وه دڵنیام كه ئه‌و گرفتانه‌ى باسم لێوه كرد ئه‌مرِۆ نه‌ك هه‌ر لاوى كورد به‌لكو لاوى گشت جیهان ڵێوه‌ى ده‌نالێنن و ده‌شىَ بلێین له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى تر جیاوازه، راسته ئه‌مرِۆ به ڵله یه‌ك چاره‌سه‌رى ئه‌و دیاردانه له ئه‌ستۆى وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوانه به‌لام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له یاد نه‌كه‌ین كه هۆشیارى خێزان و داب‌و نه‌ریتى كۆمه‌لگاش به‌ر ڵرسیارن و ئه‌و به‌ر به‌ستانه ئه‌مرِۆ به ڵله یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ستۆى ده‌ستگاكانى راگه‌یاندن و مامۆستاى قوتابخانه‌كان و مه‌لاو وتارخوێنى مزگه‌وته‌كانه كه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌رسىَ لایه‌نه‌ش هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و ڵه‌روه‌رده‌و ئه‌وقافه و ڵێویسته ئه‌وانیش ده‌ستى بالایان هه‌بێت له لایه‌نى خزمه‌تگوزارییه‌وه. له هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان بۆ سالى نوىَ خه‌رمانێكى تر ڵرِ له به‌رهه‌م بێنێته كایه‌وه بۆ لاوان.ڵێم باشه كه وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان هه‌ما هه‌نگى زیاترى له‌گه‌ل ده‌ستگاو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم زیاد بكات بۆ دۆزینه‌وه‌و هاندانى ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه خاوه‌ن به‌هره‌ن چونكه ئاشكرایه كه هه‌ر لاوێكى داهێنه‌رو به‌هره دار خۆى به یه‌كێك له‌و ده‌ستگاو رێكخراوانه‌وه گرتووه.ئۆمیده‌وارم كه له سالى ئاینده وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان له خه‌رمانێكى تر‌ى ڵرِ له خێر‌و بیر شه‌نه‌باى خۆى بكات.