نازێ عه‌زیزی سێ گۆرانی به‌ زمانی فارسی تۆمار كرد


وێڕای كاركردن بۆ به رهه م هێنانی ئه لبومێكی نوێی گۆرانی خۆی، (نازێ عه زیزی) سێ گۆرانی به زمانی فارسی تۆمار دەكات و ئێستا گۆرانیبێژ به سه ردانێكی چه ند ڕۆژەیی له كوردستانه. مه به ستی ئه نجامدانی چه ند پرۆژەیه كی هونه ری خۆی . سێ گۆرانی خۆی به زمانی فارسی تۆمار كردووە بۆ هه ندێ كاری تایبه تی خۆى و ئه نجامدانی چه ند كارێكی هونه ری ئه و سه ردانه ى كردووە و هه موو ئامادەكاریشى كردووە بۆ كاركردن له به رهه مهێنانی ئه لبومه تازەكه ى، كه سێ گۆرانی به فاسی تۆمار ده كات و یه كێكیان فۆلكلۆرە و دووانه كه ی دیكه یان لە ئاوازی خۆيه تى، هیواداره بتوانيت تێیدا سه ركه توو بيت، (نازێ) و به نیازە يه هه ر له و سه ردانه یدا بۆ كوردستان وێڕای كاركردن له سه ر چه ند كارێكی تایبه تی خۆی، كلیپ بۆ گۆرانی هاوار بكات . گۆرانی (هاوار) له پێكهاته ی ئه لبومه تازەكه ى دەبێت، كه كاری تۆماركردنی ته واو بووە و به نیازه به شێوەیه كی پڕۆڤیشناڵ و دوور له لاسایی كردنه وە كلیپی بكات و له كه ناڵه كوردییه كان بڵاوی بكاته وه كاركردنی (نازێ عه زیزی) له سه ر ئه و گۆرانییه فارسیانه دوای ئه وە دێت، كه چه ند جارێك له لایه ن حكومه تی ئیسلامی ئێرانه وە ناوبراو به تاوانی گوتنی گۆرانی كوردی سزادراوە.