به پیاسه‌یه‌ك بۆ ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه سیدی فرۆشه‌كان گه‌رمترین بازاڕیان هه‌یه، جگه له نووسینگه‌كانی فرۆشتنی سیدی كه ئه‌وان به كۆمه‌ڵ ده‌یفرۆشن، شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانیش بڕیه‌تی له عه‌ره‌بانه و دوكانی بچووك، وه‌ك یه‌كێك له خاوه‌نی سه‌نته‌ره‌كان گوتی " سیدی بازاڕی داگیركردووه " . له هه‌ولێر ٧ سه‌نته‌ری سه‌ره‌كی سیدی هه‌یه، هیچ سه‌نته‌رێك ڕۆژانه له ١٠٠٠ سیدی كه‌متر نافرۆشێت.. برسياريك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كه ين : ئایا ئه‌مه دزی نی یه له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان !؟ تا ئێستا بۆچی مافی بڵاوكردنه‌وه نه بارێزراوه !؟ بۆچی به یاسایێك به‌ری ئه‌م ده‌ستدرێژیه ناگرن !