شڤان به روه ر ئیبراهیم تاتلیسه‌س ده‌داته دادگاهونه‌رمه‌ندى شڤان په‌روه‌ر رایگه‌یاند كه به‌نیازه گۆرانیبێژى تورك ئیبراهیم تاتلیسه‌س بداته دادگه.له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باح-ى توركى كه رۆژى 1/2/2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد شڤان په‌روه‌ر ئاشكراى كرد كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دۆزێكى له دژى گۆرانیبێژى تورك كرده‌وه‌و ئێستاش دۆزه‌كه نوێ ده‌كاته‌وه " ئیبراهیم تاتلیسه‌س نه‌ك گۆرانییه‌كانى من به ته‌نها به‌ڵكو گۆرانییه‌كانى هه‌ر كه‌سێك بۆ پاره ده‌ڵێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى پرس به‌كه‌س بكات ونرخ بۆ كه‌س دابنێت".ده‌رباره‌ى كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى TRT6 له توركیا به زمانى كوردى شڤان گوتى " كورد میلله‌تێكى بچووك نییه‌و پتر له 50 ملیۆنه و خاوه‌نى چه‌ندین كه‌ناڵى تیڤییه بۆیه توركیا كه‌ناڵى كوردى بكاته‌وه‌و نه‌كاته پرسێكى ئاساییه ".ده‌رباره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ توركیا وباكوورى كوردستان شڤان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و زۆر حه‌زى له شارى ئیستانبوله به‌ڵام "ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه ده‌چمه ئامه‌د ، رها، باتمان و مێردین ، یان ده‌چمه وان وجۆله‌مێرگ ، چونكه ئه‌و ناوچانه منیان كرده شڤان په‌روه‌ر