تا كه‌ى هونه‌رمه‌ندان گله‌یى بكه‌ن!!
فه‌رهاد بلباس یه‌كێك له‌و دیارده ناشارستانیانه‌ى كه بۆته پیشه‌ى خه‌لكانێكى زۆر له هه‌مان كاتیش‌دا بۆته مایه‌ى بێزارى بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان ئه‌ویش دیارده‌ى كۆپى كردنى به‌رهه‌مه‌كانى گۆرانیبێژه‌كانمانه، كه تاكو ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى بۆ نه‌هاوێژراوه. هه‌روه‌كو هه‌موومان ده‌زانین له ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یێك كارى كۆپى كردن ده‌كرێت. هه‌ر له ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند چركه‌یه‌دا ئێمه تاوانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بىَ ئه‌وه‌ى بیر له ئه‌نجام و ماندووبوون و شه‌ونخوونى خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌كه بكه‌ینه‌وه. به به‌رهه‌مهێنانى (CD) یه‌ك كه هونه‌رمه‌ندێك به‌رهه‌مى ده‌هێنێت ره‌نگه هه‌ر هه‌موومان نه‌زانین كه تا چه‌ند ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌م (CD)یه ماندوو بووه، گه‌رِان به دواى گروپى مۆزیك و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ل كۆمپانیا تاكو كاره‌كه‌ى بۆ به‌رهه‌م بهێنن. بێگومان ئه‌مانه‌ش هه‌ر هێنده به ئاسانى ناكرێن هیچ كۆمپانیایه‌كء گروپێك ئاماده نین كارى به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مێك بۆ هونه‌رمه‌ندێك بىَ به‌رامبه‌ر بكات. ئه‌وانیش مافێكى ره‌واى خۆیانه، كه واتا هونه‌رمه‌ند هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى بیرۆكه‌ى به‌رهه‌مێكى نوێى هه‌بێت ده‌بێت هه‌ندێك پاره‌ى له‌ژێر ده‌ستدا بێت تاكو ئیش وكاره هونه‌رییه‌كانى پێ ئه‌نجام بدات. ئێمه‌ى میلله‌تى كورد به‌شێكى هونه‌رمه‌نده‌كانمان له تاراوگه‌دا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر جا بۆ كارى میوزیك روو له ولاَتى خۆمان و توركیا‌و ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌روا به ئاسانى ناكرێت. بۆ نموونه هونه‌رمه‌ند چۆپى فه‌تاح له دیمانه‌یێكى رۆژ تیڤی دا كه باسی دوا به‌رهه‌مى خۆى ده‌كرد له‌م نزیكانه بۆ به‌رهه‌مهێنانى سه‌ردانى كوردستان ده‌كات باسی ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه خه‌لك خه‌ریكی سه‌یران و گه‌شت و گوزار بوون، كه‌چى له یه‌كێك له باخه‌كانى هۆله‌ندا هونه‌رمه‌ندى ناوبراو خه‌ریكى ئیش كردن بوو، تا بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى برِێك پاره په‌یدا بكات. هونه‌رمه‌ندان بژێوى ژیانیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیانه... دیارده‌ى كۆپی كردن وه‌ك ئه‌وه وایه مرۆڤێك به‌هێزو بازووى خۆى رۆژانه ئیش بكات، كه‌چی كه‌سێكى دیكه بچێت ریگه‌ى لىَ بگرێت ورۆژانه‌كه‌ى لىَ بسه‌نێت. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ولاتانى ئه‌وروپا بكه‌ین به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم تاكه سیدیێك نابینى كه كۆپی كرابێت. باشترین رێزگرتن له هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانییان بپارێزین و كۆپییان نه‌كه‌ین، ئه‌وان به رێگاى هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه خزمه‌تى ولاَته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ماندووبوون پێوه ده‌كێشن با ئێمه‌ش خزمه‌تییان بكه‌ین بىَ ئه‌وه‌ى ماندووبین. با ئێمه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و له ئاستى خۆى بیر له ماندووبوونى هونه‌رمه‌ندان بكه‌ینه‌وه و زیاتر تاوانیان ده‌رحه‌ق نه‌كه‌ین... با هه‌ر خۆمان ئاستى رۆشنبیرى خۆمان به‌رز بكه‌ین و چیتر گله‌یی هونه‌رمه‌ندان نه‌یه‌ته سه‌رمان، چونكه ته‌نیا ته‌نیا هونه‌رمه‌ندانى ئێمه له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن گله‌یی وگازانده‌مان لىَ ده‌كه‌ن،و بانگه‌وزاى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانییان كۆپی نه‌كرێن. هونه‌رمه‌ندان به گشتى باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ى هونه‌رییان زۆر كه‌مه ته‌نیا گه‌وره‌ترین كێشه‌یان كۆپی كردنه، چونكه راسته‌وخۆ كار له هونه‌رمه‌ندان ده‌كات. بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م دیارده‌یه با ئه‌رك و ماندووبوون بكه‌وێته سه‌ر شانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى كه له نزیكه‌وه چاودێرى سه‌نته‌ره‌كان بكات، هونه‌رمه‌ندان گله‌یی و گازانده‌ى خۆیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌كه‌ن، چونكه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه كه به رێگاى كۆرِو كۆبوونه‌وه بانگه‌وازكردن هه‌وڵى نه‌هێشتنى ئه‌م دیارده‌یه بدات و بتوانێت بنبرِى بكات....... وه‌كو ئه‌وه‌ى كه هونه‌رمه‌ندان بۆ به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مێكى نوىَ گرێبه‌سته له‌گه‌ل كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ش با هه‌ر هه‌موومان گرێبه‌سته سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان بكه‌ین و به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێ بده‌ین كه به‌رهه‌مه‌كانییان بپارێزین و رێز له ماندوو بوونیان بگرین.