جه‌ژن و كۆمه‌لێك گرفت
فرهاد بلباس هه‌ر له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژن و سه‌رماو سۆله‌ى زستان كۆمه‌لێك گرفت یه‌خه‌ى گرتووین و به ناچاریش ده‌بێت شانى بۆ شل بكه‌ین. كێشه‌ى سووته‌مه‌نى و نه‌بوونى كاره‌با و گرانى به‌نزین ده‌مێكه پێوه‌ى ده‌نالێنین و به‌رزبوونه‌وه‌ى كرێى خانووش گه‌یشتۆته ئاستێك كه عه‌قل قبولى ناكات. ئه‌مانه و چه‌ندانى دیكه كه سالانێك له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى ئێمه‌دا گوزه‌ر ده‌كا... له‌گه‌ل هاتنى مانگى ره‌مه‌زانیش كه مرۆڤ دلى بۆ چه‌ندین شت وخواردن ده‌چێت. رِه‌ه‌نگه ئه‌و خواردنه‌ى كه له مانگه‌كانى دیكه بیرمان بۆ نه چووبێت ئه‌وا له‌م مانگه‌دا ده‌بێته میوانى ماڵه‌كه‌مان جه‌ژنیش پێداویستییه‌كى یه‌كجار زۆرى پێویسته شه‌ربه‌ت..ـ شیرینى..ـ كولیچه ((جه‌ره‌زات))... هتد، له‌لاى ئێمه‌ش وا باوه جه‌ژن واته پۆشینى جل وبه‌رگى تازه‌و نوىَ بۆ خۆمان و مناڵه‌كانمان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كیش بێت ئه‌بىَ بۆ مناڵه‌كانمان بكرِین... رِه‌نگه خۆمان هه‌مان جل و به‌رگى كۆنه‌كه‌مان به(3 ) هه‌زار دینار لاى ئوتووخانه‌كه نوىَ بكه‌ینه‌وه و فێل له خۆمان بكه‌ین. به‌لاَم هه‌ر له‌م مانگه‌دا دیارده‌یه‌كى زۆر زه‌ق وبه‌رچاو سه‌ر هه‌لده‌دا به‌بىَ هیچ هۆیه‌ك. ئه‌ویش گرانبوونى بازارِه كه پرسیاریش ده‌كه‌ین ئه‌رىَ به‌نزین گران بووه؟ نه‌خێر له‌دابه‌زینه باشه براى بازرگانى چاو چنۆك ئه‌م گرانیه‌ت بۆ خسته بازارِ ... له‌م مانگه‌دا هه‌ر شتێك نرخه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى خۆى به‌لكو زیاتریش به‌رز بۆته‌وه. ئه‌وه‌ى دوێنى به (7500 ) دینار بوو ئه‌مرِۆ گه‌یشتۆته 15000 هه‌زار دینار ... ئه‌م هه‌لسان و گرانبوونه‌ى بازارِ په‌یوه‌ندى به هیچ رووداو گۆرِانكارى ناوچه‌كه‌وه نییه .. ته‌نیا قۆزینه‌وه‌ى جه‌ژنه له به‌ر ئه‌وه‌ى ناچارین هه‌ندێك جه‌ژنه جىَ به‌جىَ بكه‌ین. فه‌رمانبه‌رێك كه مووچه‌كه‌ى ناگاته (150000 ) دینار چۆن به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو گرانیه و كێشه‌یه بكرێت؟ بازرگانه بىَ به‌زه‌ییه‌كان هاتنى مانگى ره‌مه‌زانء جه‌ژن هه‌لده‌قۆزنه‌وه. ئه‌وه‌ى پێى ده‌گۆترێت به‌زه‌یى لاى ئه‌وان نییه‌ء گوێیان بۆ گله‌یى و گازانده كه‌رِه و چاویشیان ته‌نها بازارِى رِه‌ش و بىَ به‌زه‌ییه‌كه‌ى خۆیان ده‌بینىَ