له خانوویێكى دوومه‌ترى چوار گۆشه‌دا ئێمه به كۆڵه‌مه‌رگى ده‌ژین، ئایا ئێوه رازین؟ فرهاد بلباس
گوێبیستى ئه‌وه بووینه كێشه‌ى نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوون و گرانى به‌هاى به‌كرێگرتنى خانوو وا له گه‌نجان ده‌كات نه‌وێرن خۆیان له قه‌ره‌ى په‌یوه‌ندى هاوسه‌رگیرىء پێكهێنانى خێزان بده‌ن، به‌لاَم ئه‌و گرفته تا رادده‌یه‌كى زۆر له گونده‌كاندا به‌رچاو ناكه‌وىَ كه دانیشتووانى بۆیان هه‌یه به ئاره‌زووى خۆیان قه‌واره‌ى زه‌وى ده‌ستنیشان بكه‌نء هه‌تا ئه‌گه‌ر به خشتء قورِء دار‌و ده‌وه‌نیش بێت خانووى له‌سه‌ر بوونیاد بنێن. مه‌حموود ئیسماعیل تاهیر یه‌ك له گه‌نجه‌كانى گوندى باستامه‌ء له دایكبووى ساڵى 1989یه‌ء سه‌یرانى هاوسه‌رى كه ته‌مه‌ن 21 سالاَنه له خانووێكدا ده‌ژین رووبه‌ره‌كه‌ى ته‌نها دوو مه‌ترى چوارگۆشه‌یه.. ئه‌و خانووه بچكۆلاَنه‌یه سه‌رشۆرء چێشتخانه‌ء شوێنى نووستنء ژوورى میوانء هه‌موو شتێكیانه. ئا/ فه‌رهاد بلباس جێگه‌ى سه‌رسوورِمانه له‌وانه‌یه هه‌تا بۆ خوێنه‌رانیش، له‌و رووبه‌ره ته‌سكء تروسكه‌دا مرۆڤ بۆى ناكرىَ به ئاره‌زووى خۆى پاڵكه‌وێتء قاچه‌كانى راكێشێت ... ئه‌مه چ جاى ئه‌وه‌ى پێشوازى میوانى لىَ بكرێتء ببێته جێگه‌ى خۆشۆرینء چێشتلێنان. بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه ماڵى كاك مه‌حموود له‌یه‌ك له دانیشتووانى باستام پرسیارى راستى ئه‌وه‌مان كرد كه شتى وا له گونده‌كه‌یان دا هه‌یه؟ ئه‌ویش به پشترِاستییه‌وه هه‌موو گومانێكى له‌لاماندا ره‌وانده‌وه،ء گوتى: "من بۆ پیرۆزبایی كردنى جه‌ژنى قوربان چوومه ماڵیانء داوایان لێكردم دانیشم كه‌چى نه‌متوانى، چونكه گه‌ر من دانیشتباما ده‌بوا ئه‌وان یه‌كێكیان چووبانه ده‌ره‌وه... خانووه‌یه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده بچووكه جێگه‌ى سێ كه‌سی تێدا نابێته‌وه!!" داواى هاوكاریم له باوكم نه‌كرد كه گه‌یشتینه نزیك خانووه‌كه‌یانء كه‌ره‌سته‌ء ناوماڵى ئه‌وانمان بینى ئازارى خه‌مێكى كوشنده به شاده‌ماره‌كانى جه‌سته‌ماندا گوزه‌رى كرد.... له سیماى مه‌حموودء سه‌یران واتاكانى زه‌واجء به‌خته‌وه‌رىء منداڵبوونء پاشه‌رِۆژمان خوێنده‌وه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش ویستمان نهێنى ئه‌مجۆره ژیانكردنه له‌زارى هه‌ردووكیان بگوازینه‌وه‌ء به‌گوێى خوێنه‌رانى بچرپێنین. كاك مه‌حموود سه‌ره‌تا باسی له چۆنییه‌تى دروستكردنى خانووه‌كه كرد: ــ منیش وه‌كو كه‌سێك ده‌مویست جۆره خانووێكم هه‌بێت كه به ئاسووده‌یی تێیدا بژیمء هۆیه‌كانى ژیانكردنى تێدابیت، ماوه‌ى بیست رۆژێك به‌خۆمء هاوسه‌ره‌كه‌م خه‌ریكى دروستكردنى بووینء ءئه‌گه‌ر درێژیه‌كه‌یم نیو مه‌ترى دیكه زیاد كردبا ده‌بوا پاره‌ى پترى لىَ خه‌رج كه‌م كه نیمه.... من نه‌متوانى داوا له باوكم بكه‌م هاوكاریم بكات، چونكه بارى ماددى ئه‌وانیش له‌وپه‌رِى خراپیدایه. خانووه‌كه‌ى ئێمه له‌دوورى ئاواییه‌ء رۆژانه به سه‌تلء ته‌نه‌كه ئاومان ده‌كێشاء قورِمان ده‌كرد تاكو ته‌واومان كرد. ئێمه له‌سه‌ره‌تادا بیرمان بۆ ئه‌وه نه‌چوو كه هۆكارى هه‌ژارىء نه‌بوونیی له پشته‌وه‌ى ژیانى نێو ئه‌و خانووه دوو مه‌ترییه‌یه، كه‌سانى ناوازه هه‌ن كه حه‌ز به ژیانى تایبه‌تء ره‌فتارى سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌لاَم له‌وىَ به‌سه‌ر ژیانێكى مه‌رگئاسا هه‌لبووینء به دوو گه‌نجى خه‌فه‌تبار ئاشنابووین. هه‌ژارء ده‌وله‌مه‌ند ئافره‌تان هه‌میشه حه‌ز به خانووبه‌ره‌ء ته‌داره‌كى رێكوپێكى ناو ماڵ ده‌كه‌ن، كه‌چى سه‌یران گله‌یی له هیچ كه‌سێكء به‌ختى خۆى نه‌كرد... خۆشه‌ویستى ئه‌و بۆ مه‌حموودى هاوژینى له‌سه‌رووى هه‌موو ویستء خه‌ونه‌كانیه‌تى... هه‌ر بۆیه‌ش به كزییه‌وه بیرى خۆى جه‌خت ده‌كرده‌وه سه‌ر ئه‌و ئاخاوتنانه‌ى كه له ناخیدا په‌نگیان خواردبووه‌ء له‌به‌رامبه‌ریشیاندا به ماتى دانیشتبوو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى له ده‌ست ده‌هات كه بڵێت: ــ هیچ كه‌سێك غه‌درى له ئێمه نه‌كردووه‌ء ئه‌مه كارى خوایه... ده‌بێ هه‌ندێك كه‌س هه‌ژارء هه‌ندێكیش ده‌وله‌مه‌ند بن، مه‌حموودى هاوسه‌رم درێغى نه‌كردووه‌ء به‌پێى تواناء ده‌رفه‌ت كار ده‌كات به‌لاَم وادیاره قسمه‌تى ئێمه ئه‌وه‌نده‌یه. من گله‌یی نه له ئه‌وء نه له كه‌س ده‌كه‌م. مه‌حموود له‌گه‌ل قسه‌كانى هاوسه‌ره‌كه‌ى پتر ئاخى هه‌ڵكێشاء خه‌ونى به خانووه‌ك ده‌بینى كه شایسته‌ى ئه‌وه بێت پێى بگوترێت خانوو.... شایسته‌ى خه‌ونى گه‌نجانه‌ى هه‌ردووكیان بێتء دڵخۆشء دڵنیابن له‌وه‌ى له پاشه‌رِۆژدا منداڵه‌كانیان تێدا به‌خێو ده‌كه‌نء ئه‌وانیش دووچارى ئه‌م ژیانه كۆڵه‌مه‌رگییه نابنه‌وه. ناپاكى لێكردینء پاره‌كه‌ى خواردین مه‌حموودء سه‌یران ماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت زه‌واجیان كردووه‌ء له‌سه‌ره‌تادا له ماڵى باوكى مه‌حموود ده‌ژیان كه چه‌ند مه‌ترێك له دوورى ئه‌وانه، هه‌ر بۆیه بوارمان به ئیسماعیل تاهیرى باوكى دا هاوخه‌مى خۆى بۆیان ئاشكرا بكاتء پاكانه‌ى خۆى بكات كه نه‌یتوانیووه هاوكاریان بێت: ــ به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك بارودۆخى ماددیمان باشبوو، چه‌ندین سه‌ر مه‌رِمان هه‌بوو هاتوچۆى كوێستانه‌كانى سیده‌كانء ده‌ڤه‌رى ئاكرىَ مان ده‌كرد. هه‌ندێكیان هى خۆمانء به‌شێكیشیان هى خه‌ڵكى بوون به‌خێومان ده‌كردن .... كه‌چى فرۆشتمان به كوردێكى كوردستانى باكوورء ناپاكى لێكردینء پاره‌كه‌ى لىَ خواردین، هه‌تا ئێستا قه‌رزى خه‌ڵكمان له‌سه‌ره‌ء جیا له مه‌حموود خاوه‌ن دوازده سه‌رخێزانم. من نه‌متوانیووه له‌رِووى دراوییه‌وه هاوكارییان بكه‌مء ده‌ربرِینى سۆزء هۆگریش چ له دۆخه‌كه‌ى ئه‌وان ناگۆرِێت. دواین پرسیار به كاك مه‌حموودمان گوت هه‌وڵى نه‌داوه كارێك بكات، ئه‌ویش گوتى: ــ من كرێكارى گێچ ده‌كه‌مء رۆژانه‌ى پازده هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێك ده‌رفه‌تى كارم بۆ هه‌ڵكه‌وێت گوزه‌رانمان باشتر ده‌بێت ... به‌لاَم له مانگێكدا چه‌ند رۆژێك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ده‌رِه‌خسێت. كى به‌خته‌وه‌رى به مه‌حموودء سه‌یران ده‌به‌خشێت كه ئه‌وانمان جێهێشت ئاورِێكمان له بنمێچء دیوارى خانووه‌كه دایه‌وه زۆر له هه‌ردووكیان كزء په‌ستتر بوون، وه‌كو ئه‌وه‌ى خانووه‌كه بڵێت: "من شایسته‌ى ئه‌و دوو گه‌نجه نیم، كىَ جوامێره‌ء به‌خته‌وه‌رى به مه‌حموودء سه‌یران ده‌به‌خشێتء به هاوكارى كردنیان بزه‌یان ده‌خاته سه‌ر لێو". ئه‌وانیش پاڵیان به دیوارى خانووه‌كه‌یاندا كردبوو... ناخ و ویژدانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیدارو خێرخوازه‌كانیان ده‌دواند "ئێمه به كۆڵه‌مه‌رگى ده‌ژین ..... ئایا ئێوه به‌وه رِازین؟".