كچان له ژووره‌كانى چات دا ئافره‌تێكی خاوه‌ن كافینێت: ئافره‌تان له‌ژووره‌كانى چات كردن دا هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌دن
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌وا ئینته‌رنێت به‌كار ده‌هێنن له‌و برِوایه‌دان ئه‌وه‌ى له‌نێو تۆرِه‌كانى ئینته‌رنێت دا به‌دواى زانیارى و پێویستییه‌كانى دا ده‌گه‌رِێت، جارى وا هه‌یه ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ل كه‌سانى دیكه‌دا بكه‌وێته گفتوگۆ و په‌یوه‌ندى هاورِێتى ببه‌ستێت... مه‌به‌سته‌كانى ئه‌و هاورِێتیه جارى وا هه‌یه به ئاراسته‌یێكى باش‌دا نارِوات و واتا و ئامانجى فریودان و به‌رژه‌وه‌ندى نابه‌جێ له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، ئه‌وه‌ى ئێمه له‌و راپۆرته‌دا مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه كه‌وا له‌زارى كچان و ئافره‌تان ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى له‌پشته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانن بخه‌ینه رِوو له‌زارى ئه‌وانه‌وه بیانگوازینه‌وه بۆ به‌ر دیدگاى خوێنه‌ران. بۆ ئه‌وه‌ى په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره هه‌ڵدرێته‌وه له‌چه‌ندین ولاَت و له‌سه‌رانسه‌رى جیهان دا چه‌ند ئافره‌تێكمان دواند و بۆ وه‌رگرتنى راى ئه‌و كه‌سانه نزیكه‌ى مانگێك به نێو ژووره‌كانى چات دا گه‌رِاین، و ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه و له گۆشه‌نێگاى خۆیه‌وه ولاَمى پرسیاره‌كانى ئێمه‌یان دایه‌وه كه‌وا "تۆ له‌نێو ژووره‌كانى چات دا چ مه‌به‌ستێكت هه‌یه،یا خود ئافره‌تان به‌گشتى بۆچى چات ده‌كه‌ن؟" * خاتوو دایسی ئافره‌تێكى ولاَتى فلیپینه و برِواى وابوو كه‌وا به‌شی زۆرى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى هاموشۆى كافینێته‌كه‌ى ئه‌و ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان فریودانى پیاوانه و له‌رِێگاى وێبكامیشه‌وه شتى ناشیاو ده‌كه‌ن: - من خاوه‌ن كافینێتم و به‌هۆى ئه‌وه‌وه مه‌به‌ستى زۆرێك له‌و ئافره‌تانه ده‌زانم كه‌وا بۆچى به‌م شێوه‌یه ئالوده‌ى چات بوونه، به تایبه‌تى له ولاَتى خۆم زۆربه‌یان هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پاره ده‌ده‌ن، و ئه‌ویش به‌هۆى به‌كارهێنانى وێبكام و به قسه‌ى خۆش سه‌رنجى پیاوان بۆ لاى خۆیان راده‌كێشن تاكو كار ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى دروست ببێت و له‌رێگاى پۆسته‌وه پاره‌یان بۆ حه‌واله بكه‌ن. هه‌ندێكى دیكه‌ش هه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان كات به‌سه‌ر بردنه بۆیه روو له قاوه‌خانه‌كانى ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن و به‌هۆى وێبكامه‌وه كردارى نابه‌جىَ ئه‌نجام ده‌ده‌ن... من به‌خۆم كه هاتمه نێو ژووره‌كانى چات دا تاكه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو كه‌شێكی شیاو ببینمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گرفته‌كانى خۆمى پىَ له‌یاد بكه‌م، چونكه من ئافره‌تێكم و خاوه‌نى سىَ منداڵم و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك ده‌بێت له هاوسه‌ره‌كه‌م جیا بوومه‌ته‌وه. * خاتوو دۆنا خه‌ڵكى تایوانه و خۆى دانى به‌وه دانا كه‌وا خووى به چات كردنه‌وه گرتووه و ناتوانێت ده‌ستى لىَ هه‌ڵگرێت: - من له‌كاتژمێر حه‌وتى به‌یانییه‌وه تاوه‌كو سێی دواى نیوه‌رِۆ له كارگه‌یه‌ك كارده‌كه‌م و پاشان ده‌رِۆمه ژووره‌كانى چات دا و خۆشم نازانم بۆچى؟ به‌لاَم گفتوگۆى نێو روومه‌كان ئاوێته‌ى خوێنم بووه و ئه‌گه‌ر رۆژێك چات نه‌كه‌م وا ده‌زانم شتێكم وون كردووه. * هه‌روه‌ها خاتوو مریه‌میش كه خه‌ڵكى ولاَتى میسره هه‌مان ئه‌و پرسیاره له‌خۆى ده‌كات و ولاَمه‌كه‌شی ده‌ست ناكه‌وێت و گه‌یشتۆته ئه‌و راستییه‌ش كه‌وا خوویێكى باش نیه پێوه‌ى گیرۆده بووه: - رۆژانه پتر له پانزه كاتژمێر به چات كردنه‌وه خه‌ریكم و ده‌شزانم كه كارێكی باش نیه، به‌لاَم وه‌كو جگه‌ره ئالووده‌ى بوومه و هه‌رگیز ناتوانم وازى لىَ بێنم... له‌نێو روومه‌كان دا هه‌ر چه‌نده تۆ مرۆڤێكی باش بێت له‌وانه‌یه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وا نه‌بێت، تۆ پێویستیت به كاتێكى زۆر هه‌یه تاكو كه‌سێك باش بناسیت و ره‌نگه به ده‌گمه‌ن له‌و كه‌سانه راستبێیت و من باش ئه‌و راستییه ده‌زانم كه له رێگاى چات و وێبكامه‌وه كچان وه‌كو نێچیر راو ده‌كرێن و ره‌فتارى نابه‌جێیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌كرىَ. * كوردستانیش له‌و كچ و ئافره‌تانه ڤالاَ نیه كه كاتێكى زۆر له‌به‌رده‌م سكرینى كۆمپیوته‌ره‌كانیان و له ژووره‌كانى چات دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، خاتوو (س.د) ته‌مه‌نى بیست و یه‌ك ساڵه و دانیشتووى شارى هه‌ولێره ئه‌ویش به‌سه‌رهاتى خۆى له‌ژووره‌كانى چات له‌گه‌ل كورِێك دا باس كرد كه دواتر به‌خت یاوه‌ریان بوو... به‌هۆیه‌وه بوونه هاوسه‌رى یه‌كترى: - من قوتابیم و رۆژێكیان به رێككه‌وت له‌گه‌ل كچێكى هاورِێم چووینه كافینێتێك و كه‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ل كورِێك كه به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستیان به‌ستبوو، من له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌م به هزردا هات كه چات كارێكى ئاسایی و ئاسانه بۆ یه‌كترى بینین و قسه له‌گه‌ل یه‌كترى كردن و هه‌ر له‌و كاته‌دا هاورِێكه‌م ئیمێلێكى بۆ دروست كردم و منى فێرى ئه‌وه كرد كه چۆن چات بكه‌م... منیش به‌هه‌مان شێوه كورِێكى كوردم خۆش ویست به‌لاَم خۆشبه‌ختانه ئه‌مرِۆكه هاوسه‌رى یه‌كترین. * خاتوو زه‌هرا خه‌ڵكى شارى مووسڵه و ته‌مه‌نى سی و پینج ساڵه و له‌به‌شێكى ئاخاوتنه‌كانى دا ئه‌وه‌ى باس كرد كه له‌رِێگاى چاته‌وه ده‌توانێت ده‌رده دڵى باس بكات كه له‌نێو ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى دا ئه‌و بواره‌ى بۆ نارِه‌خسێت: - من قاچه‌كانم ئفلیجن و تواناى رۆیشتنم نیه و بۆ هه‌ر هه‌نگاونانێك پێویستیم به كه‌سێكه هاوكاریم بكات، به‌رده‌وام بیر له‌و ژیانه‌ى خۆم ده‌كه‌مه‌وه و گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و برِوایه كه كه‌سێكى ئاسایی نیم و پێویستییه‌كانى خۆمم بۆ دابین ناكرىَ.... بۆیه برِیارم دا له ژووره‌كانى چات دا ئازاره‌كان له‌یادم به‌رمه‌وه، گه‌نجێكى رۆژنامه‌وانم ناسی كه تاكو بڵێى كه‌سێكى به‌رِێز و سه‌نگینه و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌لی دا له‌سه‌ر بنه‌ماى خوشك و برایه‌تییه و دڵنیام ئه‌ویش به‌مجۆره سه‌یرم ده‌كات. ئه‌و زۆر جار ئه‌وه‌ى داوا كردووه له‌رِێگاى رێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه هاوكاریم بكات و چاره‌سه‌ر بكرێم، من ده‌زانم ژووره‌كانى چات بۆ ئافره‌تان شوێنێكى باش نیه.. كه‌چى جارى وا هه‌یه مرۆڤ ناچار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ردى دڵى خۆى تێدا هه‌ڵرِێژێت كه وه‌كو پێویست له‌ماڵه‌وه ناتوانم گرىَ كوێره‌كانى دڵى بكه‌مه‌وه. * دالیا كچێكی ئیراقى دانیشتووى ولاَتى ئیماراتى عه‌ره‌بییه و ئه‌و ئه‌وه‌ى باس كرد كه‌وا نامۆیی وایكردووه سۆزی بۆ ولاَته‌كه‌ى ته‌وژم بهاوێژێت و بۆ هێور كردنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌وژمه له‌گه‌ل خه‌ڵكى ئێراق چات بكات: - دواى رووخانى ده‌سه‌لاَتى به‌عس و تێكچوونى ره‌وشی ئێمناهى ولاَته‌كه‌م روومان كرده ئیمارات و دووچارى ژیانێكى دیكه بوومه‌وه... دووركه‌وتنه‌وه له ولاَت و خۆشه‌ویستان و هاورِێیان بۆشایی و كه‌لێنێكى گه‌وره‌ى له‌ژیانمدا دروست كرد، بۆیه رۆژانه سه‌ردانى روومه‌كان ده‌كه‌م و پتر له‌گه‌ل خه‌ڵكى ولاَته‌كه‌م قسه ده‌كه‌م كه له‌و نامۆییه‌دا ئاسووده‌یێكم پێ ده‌به‌خشێت و ئه‌وه‌ش ده‌زانم جارى وا هه‌یه فریو ده‌درێین. * كیكى ئافره‌تێكى دانیشتووى فلۆریدایه و ئه‌وه‌ى باس كرد كه له چات دا هاورِێیه‌كى كورد رۆژانه وانه‌ى زمانى كوردى پێ ده‌ڵێت: - من زۆر حه‌زم به فێربوونى زمانه و تاكه رێگاش له‌م رِووه‌وه كه كارئاسانیم بۆ ده‌كات ژووره‌كانى چاته، روومه‌كان هه‌موو توێژ و جۆرێكى تێدایه و سوودى زۆرم له چات بینیووه. رۆژانه وانه‌ى زمان ده‌خوێنم و تا ئێستا چه‌ندین زمان فێربوومه و شاره‌زایی باشیشم له زمانى كوردیش هه‌یه كه هاورِێیه‌كى كوردم رۆژانه یه‌ك كاتژمێر و نیو فێرى كوردیم ده‌كات. * خاتوو مه‌ی محه‌مه‌د كه خه‌ڵكى ولاَتى لوبنانه له‌میانى قسه‌كردمان له‌گه‌لی دا ئه‌وه‌مان به‌ر گوىَ كه‌وت كه‌وا ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردن سه‌ردانى روومه‌كان ده‌كات: - خه‌ڵكى زۆر له‌و برِوایه‌دان كه سه‌ربه‌ستیێكى بێ سنوور بۆ ئافره‌ته‌كانى ولاَته‌كه‌ى من هه‌یه، به‌لاَم له لادێیه‌كان ئه‌و ئازادییه نیه و من دانیشتووى لادێیه‌كى بچووكى باكوورى لوبنانم و هیچ شتێكى ئه‌وتۆ شك نابه‌م خۆمى پێوه خه‌ریك بكه‌م... باوكم مردووه و براكانم رۆژانه له به‌یانییه‌وه ده‌رِۆنه سه‌ر كاره‌كانیان و دایكیشم ئافره‌تێكى به ته‌مه‌نه و له رِێگاى چات دا چه‌ند گه‌نجێكم ناسیووه و په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ل به‌ستوونه و ره‌نگه یه‌كێكیان له پاشه‌رِۆژدا ببێته هاوسه‌رم. چونكه ژیانى من هیچ گۆرِانى تێدا به‌دى ناكه‌م و من له ولاَتێك ده‌ژیم كه تا ئه‌و په‌رِى بێزارى لێی بێزارم و ئومێدم وایه كه‌سێكى شایسته بدۆزمه‌وه كه خه‌ڵكى ولاَتێكه دیكه بێت و شووى پێ بكه‌م.