له درێژه‌ى بزاڤه و چالاكییه وه‌رزشیه‌كانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات به‌شی چالاكى وه‌رزشی و دێده‌وانى له‌ژێر چاودێرى به‌رِێز به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رٍِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده خولێكى تۆپى پێى بچووككراوه‌ى بۆ چه‌ندین قوتابخانه بنه‌رِه‌تى و ئاماده‌یى سنوورى په‌روه‌رده‌كه به‌رِێوه‌برد و یارییه‌كانى كۆتایى خوله به ئاماده‌بوونى به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده و سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى ئاماده‌یى و بنه‌رِه‌تى و به‌رپرسی به‌شى وه‌رزشی ودێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و قوتابیانى هانده‌ر به‌رِێوه چوو. له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كانى كچان و له كۆى (10) قوتابخانه هه‌ردوو تیپى قوتابخانه‌ى (لانه و تۆبزاوه‌ى كچان) به یه‌ك گه‌یشتن و له ئه‌نجام دا تیپى قوتابخانه‌ى لانه به (3) به‌رامبه‌ر (1)گۆڵ سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها له میانى یارى كۆتایى هه‌مان خول و له كۆى (20) قوتابخانه هه‌ردوو تیپى قوتابخانه‌ى (رێبه‌ر) و (بڵند) به یه‌ك گه‌یشتن و تیپى قوتابخانه‌ى بڵند توانى به (3)گۆڵ به‌امبه‌ر به (1) گۆڵ له تیپى به‌رامبه‌ر بباته‌وه. له‌چوارچێوه‌ى قوتابخانه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى رزگاریش دا له كۆى (14) قوتابخانه دا تیپى هه‌ردوو قوتابخانه‌ى (ناڵه) و (لایه) به یه‌ك گه‌یشتن و له ئه‌نجام دا یاریزانانى قوتابخانه‌ى نالًَه به (3) گۆڵ به‌رامبه‌ر به (2) گۆڵ به لیًدانى سزا یارییه‌كان برده‌وه. دواى كۆتایى هاتنى سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رى په‌روه‌رده و سه‌رپه‌رشتیارانى په‌روه‌رده‌یى میدالیا و جام به سه‌ر یاریزانى تیپه براوه‌كان و راهێنه‌ران دا دابه‌ش كرا ن.