راپۆرت: عیسا بۆتانى، فه‌رهاد بلباس ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ى كه‌وا هه‌میشه به‌رگوێمان ده‌كوێت ئه‌وه‌یه كه‌وا ئافره‌تان له‌و توێژه‌ى جڤاكن كه‌وا له‌رِووى به‌ده‌سته‌وه‌هێنانى مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون و بوونى یه‌كێتى ئافره‌تان و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و ئه‌نجوومه‌نه‌كان كه نوینه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن به‌شێكن له‌و مافانه‌ى كه‌وا پێویسته ئافره‌تان ده‌ستى پێوه بگرن و له‌چوارچێوه‌یان دا ده‌نگى خۆیان هه‌ڵبرِن و تواناكانى خۆیانى تێدا وه‌گه‌رِ بخه‌ن و په‌ره‌ى پىَ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى چالاكى و كارى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تانى قه‌زاى خه‌بات و ئاسته‌نگ و كه‌موكورِیى و پێدوایستییه‌كانیان بخه‌ینه رِوو گۆڤارى ده‌شت له راپۆرتێكدا چه‌ند ئافره‌تێكى نێو ستافى كارگێرِى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى دواند و له ده‌ره‌وه‌شدا گوێى له راى ئافره‌تى دیكه‌ش گرت كه له ئاست كار و بزاڤه‌كانیان دا چ ده‌لێن. بىَ تواناى دارایى هه‌ر بزاڤ و چالاكییه‌ك مه‌حاله بكرىَ * زمرید محه‌مه‌د شه‌ریف به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تانى قه‌زاى خه‌بات ئه‌و راستیه‌ى دركاند كه‌وا هاتوچۆى ئافره‌تان بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان و به‌شداربوونیان له چالاكى و جموجۆڵه‌كانیان دا وه‌كو پێویست نیه و له درێژه‌ى ئاخاوتنه‌كانى دا هۆكارى ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌و پاڵپشته ماددییه كه‌مه گه‌رِانده‌وه كه‌وا بۆیان خه‌رج ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چالاكى و ئاسته‌نگه‌كانى ده‌كه‌ونه به‌رده‌م كارى ئه‌نجوومه‌كه‌نه‌یان گوتى: - گۆرِینى ناوى لێژنه‌ى ناوچه‌ى ئافره‌تان بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان ئاسه‌وارى به‌سه‌ر جۆر و ئاستى جموجۆڵ و بزاڤه‌كانى ئافره‌تانه‌وه هه‌بووه و ده‌سه‌لاَتى پترى به ئێمه‌وه داوه هه‌ر چه‌نده ئێستاش وه‌كو پێویست نیه، به‌لاَم توانیمانه وا بكه‌ین رێژه‌یێكى پترى ئافره‌تانى قه‌زاى خه‌بات و ده‌وروبه‌رى بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان راكێشین. من دیسان دێمه سه‌ر ئه‌وه‌ى ئافره‌تان هاموشۆى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌لاَم زۆربه‌یان هاوكارییان له ئێمه ده‌وىَ و ئێمه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى شارى هه‌ولێر و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ته‌وه هاوكارى ناكرێین تاكو بتوانین هاوكاریان بكه‌ین... مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه داواى ئه‌وان په‌یوه‌سته به كردنه‌وه‌ى خولى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى و دوورمان و...هتد كه به داخه‌وه له ئاست ئه‌م داوایه‌ى ئه‌وان نه‌مانتوانیووه وه‌كو پێویست هاوكارییان بكه‌ین. دابونه‌ریتى عه‌شایه‌رى كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌سه‌ر ئافره‌تانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه هه‌یه بۆ نموونه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌ندامان و به‌شداربوونى ئافره‌تان له‌و خولانه‌ى كه‌وا ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان بۆیانى ساز ده‌دا ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان نه‌بوو وێنه‌كانیشیان بده‌ن كه‌چى ئێمه توانیمانه راستییه‌كان بۆیان روون بكه‌ینه‌وه و به‌شدارى كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌كانمان ببن. سنوورى چالاكى ئێمه نه‌ك ته‌نها ناو سه‌نته‌رى قه‌زایه به‌ڵكو هه‌موو ناحیه و كۆمه‌ڵگاكانى سه‌ر به قه‌زاى خه‌بات به گونده‌كانیشه‌وه ده‌گرێته خۆى. ئه‌نجوومه‌نى ناحیه‌كان هه‌میشه رێنمایى و راوێژ له ئێمه‌وه وه‌رده‌گرن و ستافى كارگێرِى ئه‌نجوومه‌نه‌كانیان له سىَ كه‌س پێكهاتوونه. ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌رچى له توانا‌مان دا هه‌بووبێت چالاكیمان ئه‌نجامداوه وه‌كو كردنه‌وه‌ى خولى هه‌مه‌جۆر و سازادنى كۆرِ و وۆركشۆپ بۆ شاره‌زاییانى بوارى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یی خێزانى و كێشه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و پێكهێنانى خێزان، ئافره‌تانمان هه‌میشه گله‌یى له‌وه ده‌كه‌ن كه‌روا ئه‌و رێكخراوانه‌ى به هاوكارى ئێمه هه‌ڵده‌ستن به سازدانى وۆركشۆپ بۆیان هاوكارییان ناكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. من برِوام وایه كێشه‌ى ئافره‌تانى ئێره به به‌راورد له‌گه‌ل شار و شارۆچكه‌كانى دیكه له‌و ئاسته نیه‌دا و ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كانى ئاسووده و هێلان و پى ئه‌ى دی وۆركشۆپ و كۆرِیان بۆیان سازده‌دا و له‌گه‌ل ئافره‌تانمان به جیا دائه‌نیشتن و ئێمه ئاگاداریمان له‌باره‌ى كێشه‌كانى ئه‌وانه‌وه نه‌بوو، ئه‌وان به‌ڵێنى هاوكارییان پێیان ده‌دا و جێبه‌جێیان نه‌ده‌كرد بۆیه ئافره‌تانیش گله‌یی ده‌كه‌ن. ئافره‌تانى ئێره زۆر په‌یوه‌ست و پێگیرن به دابونه‌ریتى خێله‌كى ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان هه‌رگیز سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ناكه‌ن له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌كاتى هه‌ست كردنمان به كێشه‌یه‌كى ئافره‌تان هه‌وڵمان داوه چاره‌سه‌رى بكه‌ین و نموونه‌ى وامان هه‌یه و چاره‌سه‌ریشمان كردووه. هه‌ر كه كێشه‌ى ئافره‌تان گه‌یشته مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ئه‌وا له ده‌سه‌لاَتى ئێمه ده‌رده‌چێت و ئه‌وان به‌رپرسیارییه‌تى چاره‌سه‌ریى كێشه‌كه‌ى ده‌گرنه ئه‌ستۆ. من ئه‌وه‌نده‌ش ده‌لێم كاتێك كه ویستمان خولێك بكه‌ینه‌وه و به‌شداربووانى خوله‌كه رۆژانه دوازده دۆلار وه‌ربگرن هه‌زار ئافره‌ت خۆیان ناونووس كرد و ئێمه‌ش ناوه‌كانمان برده هه‌ولێر كه‌چى ره‌زامه‌ندییان ده‌رنه‌برِى بۆ كردنه‌وه‌ى خوله‌كه ئیتر ئافره‌تان متمانه‌یان به ئێمه نه‌ما و ته‌نها له‌كاتى چالاكى سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. پرۆژه و بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى زۆرمان له‌به‌ر ده‌سته وه‌كو خولى دوورمان و فریاگوزاریى سه‌ره‌تایى و ئارایشت كردن بۆ ئافره‌تانى چه‌مه‌دبس و سفه‌یه و سه‌نته‌رى خه‌بات كه‌چى بودجه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ته‌نها (300,000) دیناره ئه‌و پرۆژانه‌ى پىَ جێبه‌جىَ ناكرىَ. كیَِشه‌ى نامووس له‌نێو ئافره‌تانى ئێره‌دا كه‌مه و ته‌نها كێشه و گرفت و داخوازى ئه‌وان په‌یوه‌ستن به كردنه‌وه‌ى خولى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى و له ساڵى 2008 چوار حاڵه‌تى كوشتن و خۆكوشتنى ئافره‌ت له خه‌بات دا روویان داوه. ئێمه داوامان له مه‌كته‌بى سكرتارییه‌تى ئافره‌تانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى ئافره‌تان ئه‌وه‌یه پتر پاڵپشتى دارایى ئێمه بكه‌ن تاكو ئێمه‌ش بتوانین چالاكى بنوێنین و خزمه‌ت به ئافره‌تانمان بكه‌ین چونكه بىَ تواناى دارایى هه‌ر بزاڤ و چالاكییه‌ك مه‌حاله بكرىَ و هه‌ر وه‌ها داواشمان له لقى16 ى پارتیمان ئه‌وه‌یه كه هاوكارمان بێت بۆ دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به وشیاركردنه‌وه و په‌ره‌پێدانى تواناكانى ئافره‌تان و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ى ئێمه مۆركى حیزبى هه‌ڵگرتووه و له‌وانه‌یه هه‌موو ئافره‌تیك ئاماده‌یی نه‌بێت بێته ئێره و به كردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌نته‌ره ماف و خه‌ونه‌كانى ئه‌وانه‌ش جێبه‌جىَ ده‌بێت كه‌وا حیزبى نین و هیوادارم گوىَ له‌و داوایه‌مان بگرن. پیاوان هوشیاریى له ئێمه‌وه وه‌رناگرن * چیا مسته‌فاش كه‌وا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تانى خه‌باته ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه برِواى وایه كه‌وا دووره‌په‌رێزى ئافره‌تان له حیزبه‌وه وایكردووه ئافره‌تان په‌یوه‌ندى توندوتۆڵیان له‌گه‌ل ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان دا نه‌بێت و به‌شێكى ئه‌م كێشه‌یه‌شى بۆ پیاوان گه‌رِانده‌وه: - ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌وا به‌شداریى خوله‌كانى ئێمه بوونه (خولى دوورمان وه‌كو نموونه) سوودیان بینیووه و به‌شێكیان ئه‌و زانیارییانه بۆ وه‌ده‌ست هێنانى بژێوى ژیانى خانه‌واده‌كانیان به‌كار ده‌هێنن و گرفتى ئێمه له‌وه‌دایه كه‌وا زۆربه‌ى ئافره‌تانى ئه‌م ناوچه‌یه دووره په‌رێزن له حیزب و ئێمه‌ش ئه‌نجوومه‌نێكى ئافره‌تانى حیزبین بۆیه به‌و رێژه‌یه تێكه‌لاَوى ئێمه نابن. ئه‌گه‌ر پاساوى هاموشۆنه‌كردنى ئافره‌تان بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌مان ئه‌وه بێت كه‌وا ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرِى ئه‌نجوومه‌ن له‌و ئاسته رۆشنبیرییه‌دا نه‌بن ئه‌و ا پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته جێگره‌وه‌ى ئێمه له ئێمه زانا و رۆشنبیرتر بێت و په‌یوه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى باشی هه‌بێت تاكو كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ریان هه‌بێت و هاتوچۆى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بكه‌ن. ئێمه په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگی باشمان هه‌یه له‌گه‌ل فه‌رمانگه و ده‌زگا حكوومى و حیزبییه‌كانى ئێره... كه‌چى ولاَمى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى هاتوچۆمان ناكه‌ن ئه‌وه‌یه كه‌وا ئه‌وان زۆر له ئێمه رۆشنبیرترن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌نداممان له هه‌موو فه‌رمانگه‌كانى خه‌بات دا هه‌یه و من خۆ به‌دوورگرتنى ئافره‌تان ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌گێرِمه‌وه كه‌وا ئه‌نجوومه‌نه‌كه سه‌ر به حیزیه. له‌پاڵ ئه‌و هۆیه‌ش كه‌م توانایی ئێمه له‌رِووى دارایى و بوودجه‌وه رۆڵى هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌كو رێكخراوانى دیكه‌ى بیانى بۆ به‌شداربوونى ئافره‌تان له چالاكییه‌كانمان خه‌لات و برِێك پاره بده‌ین ئه‌وا هه‌رچى ئافره‌ته لێره‌دا كۆده‌بێته‌وه. من له‌و برِوایه‌دام پیاوان كێشه بۆ ئافره‌تان دروست ده‌كه‌ن و بۆ نموونه من وه‌كو كچێك كه ده‌مه‌وىَ بێمه ئه‌نجوومه‌نێكى وه‌كو ئێره تاكو بزانم قسه بكه‌م وخه‌ڵكى ببینم كه له‌لایه‌ن باوك و برایه‌وه كچان و ئافره‌تان رێگرییان لىَ بكرىَ ئه‌ى پیاوان هۆكارى كێشه‌كان نین؟ چونكه ئافره‌ت به‌بىَ ره‌زامه‌ندى هاوسه‌ر و باوك براى ناتوانىَ هاموشۆى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان بكات و من له‌و برِوایه‌دا نیم كه پیاوان هوشیاریى له ئێمه‌وه وه‌ربگرن تاكو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان له‌گه‌ل ئافره‌تان بگۆرِن هه‌رچه‌نده تا ئێستا هه‌وڵى سازدانى ئێواره كۆرِ و وۆركشۆپى له‌مجۆره‌مان بۆ پیاوان نه‌داوه. ئێمه به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى هه‌مانه چالاكیمان كردووه و ته‌نانه‌ت ده‌زگاكانى راگه‌یاندنیش له روومڵ كردن و په‌خش كردنى هه‌واڵ و چالاكییه‌كانمان كه‌مته‌رخه‌من و بلاَوى ناكه‌نه‌وه. ئافره‌تان به‌لاى خۆ رۆشنبیركردنه‌وه ناچن * گولىَ كرِكۆ به‌رپرسى په‌رتووكخانه‌ى گشتى خه‌بات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى بزاڤ وچالاكی و ماندوویى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تانى خه‌باتى به‌رز نرخاند، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بینین و سه‌رنجى خۆى له‌مه‌رِ كاره‌كانیان ده‌ربرِى: - كردنه‌وه‌ى خول بۆ ئافره‌تان بایه‌خى خۆى هه‌یه و له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان هاوكارییان بكه‌ن تاكو ئافره‌تان خۆیان بناسن و ئاشناى ئه‌و مافانه‌یان بن كه هه‌یانه و به‌شێوه‌یێكى راست پیاده‌یان بكه‌ن، ئه‌و چالاكیانه‌یان بۆ ئافره‌تانى ئێره شتى باشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها پێشبینى ئه‌وه‌نده ده‌كه‌ن و له‌وه باشتیریان بۆ نه‌كراوه و ئافره‌ت كه له‌چوارچێوه‌ى داخراوى ماڵه‌وه ده‌رده‌چێت به هه‌ر چالاكییه‌ك هه‌ر چه‌نده ئاسایى بێت دڵخۆش ده‌بێت. من واده‌بینم كه كۆمه‌ڵگاى خه‌بات به‌هۆى بالاَده‌ستى ره‌فتار وده‌سه‌لاَتى پیاوسالارى به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كه كێشه و پێویستى ئافره‌تانى له‌گه‌ل هى شاره‌كانى دیكه جیاوازى هه‌بێت و له شاره‌كانى دیكه كه ئافره‌تان پتر هه‌ڵسوكه‌وت و ده‌رچوون و كاركردنیان له ده‌ره‌وه و له فه‌رمانگاكان دا هه‌یه ئاستى چاوكراوه‌یى و رۆشنبیرییان پتره... هه‌ر چه‌نده بارودۆخ وئازادى ئافره‌ت له‌م قه‌زایه‌شدا ورده ورده به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئافره‌تى رۆشنبیر و چاوكراوه‌ى لێیه وه‌لىَ دیسان جیاوازییه‌كیش هه‌یه. ئه‌م ناهوشیارییه وایكردووه ئافره‌تان پتر به‌لاى خۆ رۆشنبیركردن و په‌ره دان به توانا و به‌هره‌كانیانه‌وه نه‌چن و كه ئافره‌تان هاموشۆ و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌وانه‌یه بودجه‌یێكى باشی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى مادییان بكات و پاره‌یان لىَ وه‌ده‌ست كه‌وىَ و ته‌نانه‌ت پیاوانیش ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رامبه‌ره هه‌بێت ئه‌وا رێگرییان ناكه‌ن له‌وه‌ى برِۆنه ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌رگیز رێگایان پىَ نادرێت. من بۆچوونم وایه كه هۆكارى نه‌بوونى پاڵپشتیێكى دارایى باش ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كار‌و چالاكییه‌كان دروست ده‌كات، به‌لاَم ده‌بىَ ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان له خه‌بات دا ئه‌وه ئیسپات بكه‌ن كه‌وا ستافه‌كه‌یان ده‌توانن خزمه‌ت و پێشرِه‌وایه‌تى ئافره‌تان بكه‌ن و كه كێشه‌ى به‌شداربوونى ئافره‌تان له چالاكى و بزاڤه‌كانیان دا به‌و ئاسته نه‌بووه ده‌بىَ پتر هه‌وڵ بده‌ن تێكه‌لاَویان ببن و سه‌ردانى مه‌یدانیان بۆ لاى ئافره‌تان هه‌بێت و بۆ نموونه پێویسته له دادگاى خه‌بات دا نوێنه‌ریان هه‌بێت و ئاگادارى كێشه‌ى ئافره‌تان بن و ئاشناییان له‌باره‌ى جۆرى كێشه‌كان هه‌بێت تاكو بیریان به‌لاى چاره‌سه‌رى گونجاو‌دا بچێت و كێشه‌كانی ئافره‌تان كه‌متر ببێته‌وه یان نه‌مێنێت. ئافره‌تان خۆشیان به‌چاوێكى سه‌یر سه‌یرى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن * سه‌كته كه‌ریم فه‌رمانبه‌رى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌باته له باره‌ى كار‌و چالاكییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تانى خه‌بات دوا و ئه‌وه‌ى پشت راست كرده‌وه كه‌وا خزمه‌تى ئافره‌تان له قه‌زاكه‌دا كراوه و ئافره‌تانیش بۆ ئاستى چالاكییه‌ن به‌شێك له‌و گوناهه ده‌گرنه ئه‌ستۆ به‌وه‌ى ئاماده‌ییان وه‌كو پێویست نیه و به چاوێكى دیكه سه‌یرى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان ده‌كه‌ن كه له بنه‌رِه‌تدا بۆ ئه‌وان دامه‌زراوه: - ئێمه ناكرىَ ئه‌و برِیاره بده‌ین كه‌وا ئافره‌تان هه‌رگیز هاتوچۆى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تانى خه‌بات ناكه‌ن و په‌یوه‌ندییان تا رادده‌یه‌ك باشه، به‌لاَم له كاتى چالاكى پتر سه‌ردانه‌كانیان پتره و له‌كاتى كێشه‌یێكیش دا ئافره‌تان كه‌م تا زۆر روو له‌وىَ ده‌كه‌ن. چونكه رێژه‌ى هه‌ره زۆرى ئافره‌تانى خه‌بات نه‌خوێنده‌وارن وزیاتر داواى كردنه‌وه‌ى خولى نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى ده‌كه‌ن و بگه‌رِێنه‌وه بوارى خوێندن و درێژه‌ى به خوێندن بده‌ن... هه‌روه‌ها ده‌توانم بڵێم كه‌وا ئه‌نجوومه‌نى ئێره به رێژه‌ى 60% توانیویانه كێشه‌كانى ئافره‌تان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌كاتى به‌وانیش چاره‌سه‌ر نه‌كرابێت ئه‌وا بۆ سه‌رووى خۆیان به‌رزیان كردۆته‌وه و له‌وىَ چاره‌سه‌ركراوه. ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه‌وا له‌نێو ئافره‌تانى ئێره‌دا هه‌ستى پىَ ده‌كرێت ته‌نها هه‌ژاریی و نه‌خوێنده‌وارییه و به تایبه‌تى له‌نێو ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا ئاواره‌ى مووسڵن، نه‌بوونى تواناى دارایى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاماده‌بوونى ئافره‌تان بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات به‌وه‌ى كه له‌كاتى سه‌ردانى ئافره‌تێك و پێویستى بۆ هاوكاریى ناتوانن یارمه‌تى دارایى بده‌ن هه‌تا به‌شێوه‌یێكى كه‌میش و دیسان چالاكییه‌كانیشیان وه‌كو پێویست ئه‌نجام بده‌ن. ئافره‌تان نه‌ك ته‌نها بۆ هاتوچۆى ئه‌نجوومه‌ن تووشى كێشه ده‌بنه‌وه به‌ڵكو هه‌تا بۆ كاركردنیان له فه‌رمانگاكانیش ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌بێت چونكه كۆمه‌ڵگاكه هێشتا به‌ده‌ست دابونه‌ریتى كۆنه‌وه ده‌ناڵێنێت و پێیان شتێكى شه‌رمه ئافره‌ت له ده‌ره‌وه كاربكات... ته‌نانه‌ت كه‌سانى رۆشنبیریش ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان نیه ئافره‌ته‌كانیان سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بكه‌ن. ئه‌و بۆچوونه‌ى كۆمه‌ڵگا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه هه‌یه و خۆشیان به‌چاوێكى سه‌یر سه‌یرى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌كه‌ن و وا ده‌زانن كه هاموشۆى ئه‌ویان كرد ناوبانگیان له‌نێو خه‌ڵكى دا له‌كه‌دار ده‌بێت و پێویسته پیاوان پشتگیرى له ئافره‌تان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوشانى ئه‌وان خزمه‌ت به نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ن و من گله‌یى ئه‌وه‌ش له پیاوانى رۆشنبیر ده‌كه‌م كه هانى خوشك و هاوسه‌ره‌كانیان ناده‌ن تێكه‌لاَوى ئه‌نجوومه‌نى ئافره‌تان ببن، من پێم باشه هه‌تا پیاوانیش له كۆرِ و وۆركشۆپه‌كانى ئافره‌تاكان دا به‌شدار ببن و تا ئه‌وانیش له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه‌كان ئاگادار بن و به یه‌كه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكه‌ن و بگه‌نه ده‌ره‌نجام و چاره‌سه‌رى باش. من ئاگادرى ئه‌وه‌م كه‌وا ژماره‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى رۆژ به رۆژ له زێده‌بووندایه و له‌وانه‌یه گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 400 ئه‌ندام و هیواشم وایه ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئافره‌تاندا فراوانتر بكرێت تاكو مافه‌كانى خۆى پیاده بكات و خاوه‌نى هه‌ندێك برِیارى ره‌واى تایبه‌ت به‌خۆى بێت.