ده‌شت له‌میوانداریى گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگارى دا راپۆرت: فه‌رهاد بلباس گه‌نج ئه‌و توێژه‌یه كه‌وا هه‌میشه به برِبرِه‌ى پشتى جڤاك ناوزه‌د ده‌كرێت و له‌هه‌ر سووچێكى جیهاندا بایه‌خى زۆریان پىَ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌هره‌و كارامه‌ییه‌كانیان له خزمه‌تى میلله‌ته‌كه‌یان دابنێن، ته‌نها گوێبیستبوون له ره‌وشی ژیانى گه‌نجان و چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كانیان ده‌بنه مایه‌ى ئه‌وه‌ى ولاَت پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له هه‌موو كایه‌كان دا ته‌نها گه‌نجانن كه‌وا داینه‌مۆ و هه‌ڵسورِێنه‌رى كار و ئه‌ركه هه‌ره قورسه‌كانن، بۆ هایدارى له‌باره‌ى ره‌وشی ژیان و بایه‌خه‌كان حكوومه‌ت به‌و توێژه له شارۆچكه‌ى رزگارى سه‌ر به قه‌زاى خه‌بات گوێبیستى راى گه‌نجانى ئه‌وىَ بووین و ئه‌وانیش له‌هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ست به بزاڤ و چالاكی و ئومێده‌كانى خۆیان دوان. گه‌نجان له سنوورى شارۆچكه‌ى رزگارى دا زۆر ئه‌كتیڤن * له‌سه‌ره‌تادا عه‌بدولستارئاغا به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رزگاریمان دواند و ئه‌ویش سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ستایشى توێژى گه‌نجانى له سنوورى شارۆچكه‌كه‌دا كرد له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه‌وا زۆر پێویستیان ماوه ئه‌نجام نه‌دراون و له‌م رِووه‌وه‌ش باسی له‌و هه‌ولاَنه كرد كه‌وا بۆ مه‌به‌ستى خزمه‌ت كردن به‌و توێژه خه‌ریكن ئه‌نجامیان لىَ بكه‌وێته‌وه وه‌كو كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى گه‌وه‌ره كه هه‌موو به‌شێك له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و هه‌موو ئاره‌زووه‌كانى گه‌نجانى تێدا جىَ ده‌بێته‌وه: - گه‌نج له‌نێو كۆمه‌ڵگاى كوردى دا توێژێكى كارا و به‌رچاو پێكده‌هێنێت و چونكه ئه‌و له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌كاتێكى هه‌ستیاردا تێپه‌رِ ده‌بێت بۆیه پێویستییه‌كانى له‌رِووى كۆمه‌لاَیه‌تى و سیاسی و پیاده كردنى به‌هره‌كانى دا جیاوازه له‌گه‌ل هه‌ر توێژێكى دیكه، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانج و خواستانه پێویستى به خودى گه‌نجیش هه‌یه كه‌وا هه‌وڵى بۆ بدات تاكو تواناكانى به‌شێوه‌یێكى راست و ته‌ندروست به‌كار بهێنێت كه له به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه‌ى گه‌نج كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌لاَتیش ده‌بىَ هاوكارى بكه‌ن....له هه‌مان كاتدا ده‌بىَ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى و مه‌ده‌نى و ئین جى ئۆییه‌كانیش له رێكخستنى ماوه‌ى هه‌ستیارى ته‌مه‌نى گه‌نجان رۆڵیان هه‌بێت له‌رِێگاى هوشیاركردنه‌وه و توێژینه‌وه و له‌سه‌ر پێویستییه‌كانى گه‌نج.من به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌لێم كه‌وا گه‌نج له سنوورى شارۆچكه‌ى رزگارى دا زۆر ئه‌كتیڤن چونكه ژماره‌یێكى زۆرى گه‌نجانى رۆشنبیر لێره‌دا هه‌ن كه له‌رِێگاى خوێندن توانیوویانه ئامانجى زۆر باش به‌ده‌ست بێنن و برِوانامه‌ى به‌رزیان هه‌یه و هه‌روه‌ها له‌بواره‌كانى راگه‌یاندنیش دا نووسه‌ر و په‌یامنێرى ناوداریان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و له‌هه‌موو بواره‌كان تواناكانى خۆیان سه‌لماندووه، له سنوورى شارۆچكه‌كه‌مان دا دوو سه‌نته‌رى لاوان گه‌نجان هه‌ن كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى گه‌نجان رۆڵى باش ده‌گێرِن و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه چه‌ندین وۆركشۆپ و سیمینار و خولى هه‌مه جۆریان بۆ گه‌نجان كردۆته‌وه وه‌كو خولى كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و زمان و مۆسیقا‌و له‌رِووى وه‌رزشیه‌وه‌ش خول و قاره‌مانێتى فراوانیان له‌سه‌رجه‌م یارییه‌كان دا بۆ تپیه‌كانى سنووره‌كه رێكخستووه. له‌و بزاڤ و چالاكییانه‌ى سه‌نته‌ره‌كان دا لاوان و گه‌نجان سوودى باشیان لىَ وه‌رگرتووه و ئێمه‌ش وه‌كو ئیداره‌ى ناحیه‌ى رزگارى ئه‌وه‌ى بۆیانمان كردووه ته‌نها یاریگایێكى چیمه‌نى ده‌ستكرده نه‌ك له سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌دا به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌رى سنووره‌كه‌دا یاریگاى له‌و جۆره‌مان دروست كردووه كه ئه‌م یاریگایانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه به‌هره‌و ئاره‌زووى وه‌رزشیان هه‌یه هه‌نگاوێكى زۆر باش بوو بۆ ئه‌وه‌ى توانا وه‌رزشییه‌كانى خۆیان له‌و یاریگایانه‌دا په‌ره پىَ بده‌ن، سه‌ره‌رِاى ئه‌مه‌ش ئێمه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بزاڤ و چالاكیێكى گه‌نجان له‌سنووره‌كه‌مان دا نه‌ك ته‌نها درێغیمان نه‌كردووه به‌ڵكو هه‌میشه ئاماده‌یى خۆمان بۆ هاوكارى كردنیان ده‌ربرِیووه و له‌مباره‌یه‌وه‌ش له‌سازدانى چه‌ندین وۆركشۆپ و سیمینار و هه‌روه‌ها له چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كانى قوتابخانه‌كان كه‌وا له وه‌رزى به‌هاران دا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن هاوكارى ئه‌وانمان كردووه. گه‌نجانى ئێمه له‌سنوورى شارۆچكه‌یه‌ك ده‌ژین كه‌وا كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریش له‌رِووى په‌رتووكخانه و سه‌نته‌رى گه‌وه‌رى گه‌نجان وكردنه‌وه‌ى هۆڵى گه‌وه‌ر و پێویستییه‌كانى دیكه‌ى گه‌نجان بایه‌خێكى ئه‌وتۆى پێ نه‌دراوه، و ئێمه ئاگادارى پێویستییه‌كانى ئه‌وانین كه‌وا تاكو ئێستا له‌ناوه‌ندى ناحیه‌ى رزگارى كتێبخانه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نجان لێى كۆببنه‌وه وپه‌ره به ئاستى زانیارى و رۆشنبیرى خۆیان بده‌ن و هه‌روه‌ها بوونى سه‌نته‌رێكى دیكه‌ى گه‌وره كه پتر ئامانجه‌كانى گه‌نجانى لىَ وه‌دى بێت و ئه‌وه‌ى كه هه‌یه ته‌نها له‌دوو ژوور پێكهاتووه و خواستى گه‌نجان به‌شێوه‌یێكى ته‌واو تێدا جێبه‌جىَ ناكرێت و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى پاركى باش تاكو كاتى خۆیانى تێدا به‌سه‌ر به‌رن. گه‌نج له‌نێو خۆى دا كۆمه‌ڵێك گیروگرفتى هه‌یه كه‌وا بۆى جێبه‌جىَ ناكرێت و كۆمه‌ڵێك گیروگرفتى دیكه‌ى ده‌ره‌كیش هه‌ن وه‌كو ئه‌و پێداویستییانه‌ى باسمان لێوه كرد و ئه‌وه‌ش ده‌لێم كه‌وا خواستى ره‌واى گه‌نجان زۆرن و ئێمه‌ش له ناحیه‌ى رزگارى دا ناتوانین ئه‌و خواستانه‌یان بۆ بهێنینه دى ئه‌گه‌ر له سه‌روو كارئاسانى و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بونیادنانى پرۆژه‌كان نه‌درێن و بودجه‌ى پێویستیان بۆ ته‌رخان نه‌كرێت. له‌و بروایه‌دام گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگارى تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه گه‌وره‌ترین ئه‌ركى له‌سه‌ر شانیانه كه‌وا ته‌واوكردنى خوێندن وبه‌ده‌ستهێنانى برِوانامه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجامى بده‌ن و نموونه‌ى ئه‌و جۆره گه‌نجه به‌هره‌مه‌نده لێره‌دا زۆرن و هه‌تا له‌رِووى پیاده‌كردنى ئاره‌زووه‌كانیانیش ئه‌گه‌ر بوار له‌به‌رده‌میاندا برِه‌خسێت شتى زۆر باش و سه‌رنجرِاكێش ده‌كه‌ن و كارابوونى خۆیان ده‌خه‌نه رِوو، ئه‌وه‌ى كه بۆیان نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌و پێداویستى و كه‌مورِییانه‌یه كه‌وا بۆیان فه‌راهه‌م نه‌كراوه و هه‌رچى ئه‌و گه‌نجانه‌شن كه‌وا به‌هۆى ده‌ستكورتى و كه‌مده‌رامه‌تى خانه‌واده‌كانیان نه‌یانتوانیووه خوێندن ته‌واو بكه‌ن به ده‌ستخستنى بژێوى ژیانیانه‌وه سه‌رقالن وكێشه نه‌بوونى و هه‌ژارى خانه‌واده‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وانیش ره‌نگى داوه‌ته‌وه. من ده‌ستخۆشى له گه‌نجانى رزگارى ده‌كه‌م و هه‌وڵ و بزاڤه‌كانیان به‌رز ده‌نرخێنم و ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه هه‌وڵى زۆرمان داوه پێداویستییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن و ئه‌وه‌ى كه‌وا نه‌كراوه ئه‌وه ناگه‌یێنێت كه‌وا ئه‌وانمان له‌یاد نه‌بووه... وه‌كو هه‌ر پرۆژه‌یێكى خزمه‌تگوزارى پێداویستییه‌كانى گه‌نجانمان له‌به‌ر چاو گرتووه و به بایه‌خ لێى ده‌رِوانین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ل رێكخراوێكى ئه‌مریكی كردووه كه رێكخراوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌مانگیان له‌گه‌ل پارێزگاى هه‌ولێر هه‌یه تاكو سه‌نته‌رێكى گه‌وره كه‌وا هه‌موو به‌شێك له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت و برِیار وایه له‌سه‌ر رووبه‌رى (100,000) مه‌تر دووجا بوونیاد بنرێت، ئێمه ئومێدمان هه‌یه ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه له ساڵى 2009 ئه‌نجام بدرێت و زه‌وییه‌كه‌شمان بۆیان ده‌ستنیشان كردووه و ئێمه‌ش به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جىَ كردنى پرۆژه‌كه ده‌كه‌ین كه‌وا ده‌ستكه‌وتێكى زۆر باش ده‌بێت بۆ گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگار. ئه‌و گه‌نجانه‌ى حه‌زیان به وه‌رزش نیه ته‌نها به نێو بازاردا ده‌سورِێنه‌وه * هه‌روه‌ها حاجى عه‌بدوللاَ حه‌سه‌ن كه ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوانى رزگارییه له‌باره‌ى كێشه و كێماسی گه‌نجان دوا و ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه‌وا چالاكییه‌كانى ناوه‌نده‌كه‌یان به زۆرى خۆى له‌بوارى وه‌رزشیه‌وه ده‌بینێته‌وه و كه‌مى بوودجه رێگره له‌وه‌ى بتوانن وه‌كو پێویست خزمه‌ت به توێژى گه‌نجان له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن: - گه‌نج له شارۆچكه‌ى رزگارى دا توانیوویانه رۆڵى باش بگێرِن و به‌رده‌وام خوڵى وه‌رزشی له هه‌موو یارییه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت و یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكرد هه‌یه كه‌وا ده‌توانن یارى تێدا بكه‌ن، جیا له‌بوارى وه‌رزشیش خولى فێركردنى كومپیوته‌ر و دوورمانیش له‌لایه‌ن ناونده‌كه‌مانه‌وه ده‌كرێته‌وه كه‌وا توێژى گه‌نجان سوودى لىَ ده‌بینن و هه‌موو ده‌زگاكانى ئه‌م شارۆچكه‌یه هاوكارى ئه‌نجامدانى بزاڤ و چالاكییه‌كانى گه‌نجان ده‌كه‌ن كه‌وا به قازانجى ئه‌و توێژه ده‌شكێته‌وه... له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى بێكارى له‌نێو گه‌نجانى رزگارى دا به زه‌قى هه‌ستى پىَ ده‌كرێت و زۆربه‌ى كاته‌كانیان به یارى تۆپى پىَ به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گه‌نجانى شارۆچكه‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بێكارى داوایان له ئێمه نه‌كردووه تاكو له‌م رِووه‌وه هاوكاریان بكه‌ین، ئێمه به پێویست ده‌زانین یاریگایێكى دیكه‌ى یازده یاریزانى و یاریگاى تۆپى باڵه و سه‌به‌ته لێره‌دا دروست بكرێن سه‌ربارى نه‌بوونى هۆڵى بۆنه‌كان و ئێمه لێره‌دا ته‌نها كێشه‌ى هه‌ر گه‌وره‌مان نه‌بوونى شوێنى دانیشتن و ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كانه و ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه‌وا له قوتابخانه نین و حه‌زیان به وه‌رزش نیه ته‌نها له‌سه‌ر شه‌قام و به نێو بازاردا ده‌سورێنه‌وه. هه‌تا خودى گه‌نجانیش به هۆى بیركردنه‌وه‌ى خیڵه‌كى له‌نێو خۆیاندا ناكۆكن كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامدان و ئاستى چالاكییه‌كانه‌وه هه‌بووه، و له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه كه‌مى بوودجه‌ى ناوه‌نده‌كه‌مان رێگر بووه له‌وه‌ى بتوانین به‌پێى خواسته‌كانى گه‌نجان كاربكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بوودجه‌كه ته‌نها به‌شی ئه‌وه‌ش ناكات گه‌شتێك بۆ گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگارى رێكبخه‌ین. له‌ماوه‌ى دوو ساڵ دا پێنج كۆرِى رۆشنبیرى ئه‌نجام دراون * مه‌هدى نامیق ئه‌ندامى كارگێرِى سه‌نته‌رى لاوانى رزگارییه ئه‌ویش سه‌باره‌ت به ئاستى خزمه‌ته‌كانى بۆ گه‌نجانى شارۆچكه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێن دوا و له‌باره‌ى خه‌ون و خواستى ئه‌و توێژه هه‌ستیار و گرینگه‌ى جڤاك قسه‌ى كرد و ئه‌وه‌شی پشترِاست كرده‌وه كه‌وا كارى باش ئه‌نجام دراون كه‌چى په‌ره‌دان به تواناكانى ئه‌وان له‌میانى میكانیزم و بایه‌خى پتره‌وه پراكتیزه ده‌بن وهه‌وڵه‌كان له ئاست ئومێد و پێویستییه‌كانیان دا نه‌بوونه: - گه‌نج له كۆمه‌ڵگاى كوردى دا له ئاستێك دا نیه كه‌وا به ناچالاك ناوزه‌د بكرێت و گه‌نجانى شارۆچكه‌ى رزگاریش به‌شێكن له گه‌نجانى كورد كه‌وا پتر له‌و توانایه‌ى له‌به‌ر ده‌ستیانه چالاكى و بزاڤ ده‌نوێنن... ئا ئه‌وه‌تا له‌و شاروچكه‌یه‌دا دوو رۆژنامه‌ى ناوخۆیى هه‌ن كه‌وا له‌لایه‌ن توێژى گه‌نجانه‌وه ده‌رده‌كرێن كه رۆژنامه‌ى (هاوده‌م) و (روانگه)ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌كتیڤیى گه‌نجى ئه‌و شارۆچكه‌یه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه‌موكورِى به‌دى ده‌كرێن كه له تواناى خودى گه‌نج نیه چاره‌سه‌رى بكات بۆ نموونه وه‌كو دروست كردنى هۆڵێكى شیاو بۆ ئه‌نجامدانى كۆرِ و سیمینار و بۆنه‌كان و كتێبخانه كه پێویستییه‌كى رۆشنبیرییه و گه‌نج له دوورى كتێب و خوێندنه‌وه‌دا ناتوانى ببێته خاوه‌نى بیركردنه‌وه‌یێكى ته‌ندروست و ئه‌گه‌ر نا كارابوونێك له گه‌نجدا تێبینى بكرێت ئه‌وا بۆ ئه‌و سه‌نته‌رانه ده‌گه‌رِێنه‌وه كه وه‌كو پێویست چالاك نین و ده‌كرىَ ئه‌و ناچالاكییه‌ى ئه‌وانیش به‌هۆى نه‌بوونى شوێن و تواناى باشه‌وه بێت و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر پێداویستى ئه‌و سه‌نته‌رانه دابین بكرێن چالاكی و بزاڤه‌كانى ئه‌وانیش به‌ره‌و باشتر بچێت و ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وىَ ئاماژه‌ى پىَ بده‌م ئه‌وه‌یه كه‌وا له ئه‌نجامى نه‌بوونى هۆڵ و له‌ماوه‌ى دوو ساڵ دا پێنج كۆرِى رۆشنبیرى ئه‌نجام دراون و هه‌تا ئه‌و رادده‌یه‌ى له شارۆچكه‌كه‌دا هیچ شوێنێكى رۆژنامه‌فرۆشیى نیه؟؟!! سه‌ربارى ئه‌مه گه‌نجى رزگارى كێشه‌ى ئایدیایى هه‌یه كه‌وا پێویسته سه‌نته‌ره‌كان كار له‌سه‌ر گۆرِینى هزرى گه‌نجان بكه‌ن له بیركردنه‌وه به هزرێكى خێڵه‌كى بۆ شێوازێكى دیكه كه‌وا له‌گه‌ل گۆرِان و پێشكه‌وتنى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌ك بگرێته‌وه، خه‌ڵكى وا هه‌یه كه‌وا دانیشتووى ئێره‌یه و له‌بواره‌كانى نووسین و هه‌ڵبه‌ست و زۆر بوارى دیكه‌دا به‌هره و تواناى زۆر باشیان هه‌یه كه‌چى نه‌بوونى شوێن وایكردووه له توانادا نه‌بێت كۆرِێكیان بۆ رێكبخرىَ. گه‌نجان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له تێكه‌لاَوى و ئاشنابوون له‌گه‌ل پێشكه‌وتن و ته‌كنۆلۆژیا و ئینته‌رنێت دابرِاون له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و خزمه‌ته له‌به‌ر ده‌ستدا نیه و خودى گه‌نجانیش خاوه‌نى توانایێكى دارایى وا باش نانین كه‌وا ئه‌و خزمه‌ته بۆ خۆیان دابین بكه‌ن و ئه‌مه ئه‌ركه له‌سه‌ر ئه‌ستۆى حكوومه‌ت و سه‌نته‌ره‌كان كه‌وا هه‌وڵى دابین كردنى ئه‌و خزمه‌تانه بده‌ن و گه‌نجان راكێشنه نێو جیهانى زانیارى و ئینته‌رنێت. لێره‌دا گه‌نج به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنێت و چه‌ند گه‌نج هه‌ن كه‌وا ده‌رچووى كۆلیژ و په‌یمانكانن و ده‌ره‌فه‌تى دامه‌زراندنیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه و هیچ شوێنێكى وا نیه وه‌كو كارگه و كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا كار بكه‌ن، به‌لاَم خۆشبه‌ختانه سه‌نته‌ر توانیوویه‌تى هاوكارى رێژه‌یێكى كه‌میان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سه‌رچاوه‌ى داهاتێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه ئه‌ویش له رێگاى به‌شداربوونیان له خوله‌كانى كۆمپیوته‌ر و دوورمان و ئه‌و زانیارییه وه‌كو پیشه‌یه‌ك به‌كار بێنن. سه‌نته‌رى رۆشنبیرى رزگارى كه كارى ناوه‌ندى لاوانى رزگارى ده‌كات نزیكه‌ى (1900) ئه‌ندامى هه‌یه و رێژه‌یێكى باش له‌و ژماره‌یه به‌شدارییان له خوله‌كانى كۆمپیوته‌ر كردووه ئه‌مه جیا له خولى دوورمان كه‌وا ئافره‌تان تێیدا به‌شدار بوونه و سه‌ره‌رِاى خوله وه‌رزشییه‌كان كه (44) تیپى وه‌رزشی سه‌ر به ناوه‌نده‌كه‌ى ئێمه‌ن و مانگانه جلى بۆ دوو تیپ دابین ده‌كه‌ین. * دواتر له ده‌ره‌وه‌ى بیناى سه‌نته‌ر و ناوه‌ندى لاوانه‌وه گه‌نجێكى ترمان دواند كه ئه‌كره‌م جه‌مال بوو، ئه‌ویش نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِى و ئه‌وه‌ى دركاند كه‌وا گه‌نجان هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌لدا بێت بایه‌خێكى ئه‌وتۆیان پێ نه‌دراوه تاكو هه‌ست به گه‌نجێتى خۆیان بكه‌ن: - من له‌و برِوایه‌دانیم گه‌نج تا ئێستا هیچى بۆ كرابێت و ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ ده‌كرێت و ده‌یبینین ته‌نها یه‌ك گۆرِه‌پانێكى چیمه‌نى ده‌ستكرده و ته‌واو، ده‌مه‌وىَ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م ئه‌گه‌ر كارێك بۆ گه‌نجان دابین بكرێت ئه‌وا ناچار نابن شه‌وانه تا دره‌نگان له‌نێو ئه‌م بازارِه‌دا بسورِێنه‌وه و هه‌تا ئه‌گه‌ر بایه‌خ به ئاره‌زووه‌كانیانیش بدرێت ئه‌وا سه‌رقاڵى ده‌بن ئه‌وجا چ وێنه‌كێشان یان مۆسیقا یان هه‌ر بوارێكى دیكه بێت. ته‌نانه‌ت تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگا و جیهه‌تێك پرسیار به توێژى گه‌نجان نه‌كراوه ئایا پێویستیان چیه و چ گرفتێكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكات و هاوكاریی بكرێن، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن خودى گه‌نجان كه ده‌نگى خۆیان هه‌ڵنابرِن و داواكارییان ناگه‌یێنن به سه‌روو هه‌روه‌ها حكوومه‌تیش كه‌وا هه‌وڵى دابین كردنى پێدوایستییه‌كانى ئه‌وان بدات و به هانایانه‌وه بێت. گه‌نجان لێره‌دا عه‌وداڵى ئه‌وه‌ن كه‌وا ئاشناییان له‌گه‌ل ئینته‌رنێت و پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژیادا هه‌بێت به‌لام ئه‌و بواره‌ى بۆ دروست نه‌كراوه... هیوادارین گه‌نجان له‌و گیروگرفتانه رزگار بكرێن و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكرێت. * هه‌روه‌ها كاروان ره‌سوول گه‌نجێكى دیكه‌ى شارۆچكه‌ى رزگارییه و له‌به‌ر بێ توانایى خانه‌واده‌كه‌ى وازى له‌خوێندن هێناوه و ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌بێت پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌و زۆر به‌وه په‌ست بوو چونكه خوێندنى له كیس چووه و هه‌ره‌وها گله‌یى ئه‌وه‌شی كرد كه‌وا گه‌نجان له‌تاو بێكارى وێلى سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌بن و تووشی گرفتى پتر ده‌بنه‌وه: - من ئه‌و كاتانه‌ى له ماڵه‌وه‌م ته‌نها له بازارِدا پیاسه ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ كارێكه‌ى دیكه‌م نیه خۆمى پىَ سه‌رقاڵ بكه‌م، ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كانى ئێمه له سه‌نته‌رێك دابین بكرێت و له به‌كار هێنانى كۆمپیوته‌ر رابهێنرێن و فێرى زمانى ئینگلیزى بكرێین زۆر له‌وه باشتره وێڵى بازارِ و شه‌قامه‌كان بین. من ئه‌وه ناڵێم گه‌نج له شارۆچكه‌ى رزگارى دا هیچ بۆ نه‌كراوه به‌لام شته‌كان له‌و ئاسته نه‌بوونه و بایه‌خه‌كان به‌و رادده‌یه نه‌بوونه وا له گه‌نجان بكرێت به شتى به‌سوود ببه‌سترێنه‌وه، من كه به‌هۆى كه‌مده‌رامه‌تى خێزانه‌كه‌م وازم له‌خوێندن هێنا و ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌بێت پێشمه‌رگه‌م هیواى ئه‌وه‌م ده‌خواست وه‌كو هه‌ر یه‌كێكى دیكه درێژه‌م به خوێندن بدابووایه و ئه‌مرِۆش ئومێد ده‌خوازم سه‌نته‌رێك یان ده‌زگایێك هه‌بێت بایه‌خ به گه‌نجان بدات تاكو روو له‌وىَ بكه‌م و فێرى كۆمپیوته‌ر و شت ببم.