له‌باره‌ى ئاستى خزمه‌ته‌كان له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك دا: به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه: به ئومێدین له ساڵى 2009 دا بتوانین هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین راپۆرت: فه‌رهاد بلباس ئه‌وه‌ى جێگایه‌ى خۆشحالییه بۆ دانیشتووانى ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه‌وا ده‌ڤه‌ره‌كه له‌و چه‌ند ساڵه‌ى دوایى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كه شارۆچكه‌كه بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندێكى پیشه‌سازى گه‌وره و به ده‌یان كارگه و كۆمپانیا ئه‌و شوێنه‌یان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه سه‌ره‌رِاى گرینگى ناحیه‌كه له رِووى كشتو‌كاڵى و گه‌شتیارییه‌وه كه‌وا به هۆى هه‌ڵكه‌وتنى له‌سه‌ر لێوارى زێى گه‌وره پێگه‌كه‌ى پته‌وتر ده‌كا... كه‌ورگۆسك دواى برِیارى به ناحیه‌كردنى پرۆژه‌ى زۆرترى خزمه‌تگوزارى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و فه‌رمانگه‌ى حكوومى پترى تێدا كراوه‌ته‌وه و بایه‌خى حكوومه‌تیش بۆ ئه‌م شارۆچكه‌یه له‌میانى یه‌ك سه‌ردانێكدا ئاشكرا ده‌بێت و بۆ ئاگاداربوونى خوێنه‌رانی ده‌شت له‌باره‌ى ئاستى خزمه‌ته‌كان له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك گوێبیستى بۆچوونى هاوولاَتیان بووین و له چه‌ند فه‌رمانگایه‌كیشدا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى به‌رِێوه چوونى كاروباره‌كان پرسیارمان كرد. * له‌سه‌ره‌تادا خاتوو حه‌یات عیسا به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك باسی له‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه‌وا شارۆچكه‌كه رۆژ دواى رۆژ به خۆیه‌وه ده‌بینێت، به تایبه‌تى كه‌وا ناحیه‌كه نه‌ك ته‌نها ده‌بێته ناوچه‌یێكى گرینگ و به‌شێكى زیندووى ماسته‌رپلانى هه‌ولێرى پایته‌خت له ئاینده‌دا... به‌ڵكو وه‌كو شوێنگه‌یێكى دیموگرافى پرِ بایه‌خ كه‌وا كاردانه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێمى كوردستان: - كه‌ورگۆسك كه‌وا ماوه‌یێكى كه‌مه بووه‌ته ناحیه و له 21/4/2008 برِیارى به ناحیه‌كردنى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه درا و رووبه‌ره‌كه‌ى خۆى له (3000) دۆنم زه‌وى ده‌دات و (40500) سه‌رخێزانى تێدا ده‌ژیت و ریژه‌ى دانیشتووانى سه‌نته‌رى ناحیه (12000) كه‌سه و حه‌ڤده گوند سه‌ر به ناحیه‌كه‌ن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه‌ورگۆسك زۆربه‌ى فه‌رمانگا پێویسته‌كانى تێدایه و ئه‌وه‌ى كه‌وا كاریگه‌رى به‌سه‌ر دابین كردنى ئه‌منییه‌ته‌وه هه‌یه بنكه‌یێكى ئاسایشه و سه‌ره‌رِاى نه‌بوونى ئه‌و بنكه‌یه‌ش كه‌چى له‌لایه‌ن پۆلیس و دانیشتووانى بارودۆخى ئه‌منى ناحیه‌كه له ئاستێكى زۆر باشدایه و پارێزراوه و هێزى پۆلیس زۆر به رِێكوپێكى به ئه‌ركه‌كانى خۆیان هه‌ستاون و شه‌وانه تێمێك نه‌هێشتنى تاوانى قه‌زاى خه‌بات و پۆلیسی كه‌ورگۆسك به نێو كۆلاَنه‌كان دا ده‌گه‌رِێن بۆ پاراستنى ئه‌منییه‌تى شارۆچكه‌كه‌مان.ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه داواى كردنه‌وه‌ى بنكه‌یێكى ئاسایشمان كردووه و له ساڵى 2009 دا ئه‌م بنكه‌یه ده‌كرێته‌وه. من به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌وا له‌هه‌ر هه‌موو فه‌رمانگاكان دا ئاستى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت به هاوولاَتیان له‌وپه‌رِى باشیدایه و داواكاریشم له فه‌رمانبه‌ر و به‌رِێوه‌به‌رى فه‌رمانگاكان كه‌وا به جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل هاوولاَتیان بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ به‌رِێوه ببه‌ن تاكو هیچ هاوولاَتییه‌ك دڵى نه‌رِه‌نجێت و هه‌ست به‌وه نه‌كات كه‌مته‌رخه‌مى ده‌نوێنن كه‌وا بۆ مه‌به‌ستى خزمه‌تكردن به هاوولاَتیان دامه‌زراون. ئه‌و كێشه‌یه‌ى هاوولاَتیان كه‌وا من له كه‌ورگۆسك دا هه‌ستى پىَ ده‌كه‌م كێشه‌ى كاره‌با و ئاوه كه له ئه‌نجامى وشكه‌ساڵییه‌وه كاردانه‌وه‌یێكى پترى هه‌بوو، ئێمه‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێره‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ستاین به دابین كردنى چه‌ند تانكه‌رێك و به‌م رێگایه ئاو به‌سه‌ر مالاَن دا دابه‌ش بكه‌ن كه به رێژه‌ى 70% ى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌بوونى ئاو تا رادده‌یێكى زۆر په‌یوه‌سته به بوونى كاره‌با و ئێستاش كه‌وا بارودۆخى كاره‌با باشه كێشه‌ى نه‌بوونى ئاویش به‌ره‌و باشییه‌وه ده‌چێت. هه‌ر سه‌باره‌ت به چاككردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نه‌بوونى ئاو له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا له ساڵى 2008 و به درێژایى 4 كم تۆرِى ئاو له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك نوژه‌ن كرایه‌وه و هه‌ر وه‌ها هه‌ستاین به لێدانى دوو بیر و هه‌روه‌ها دوو بیرى دیكه‌ش ئێستا كارى تێدا ده‌كرێت كه‌وا بیرى لاجان و گه‌رِه‌كى خرابه دراوه، ئێمه له‌رِووى دابین كردنى پێویستییه‌كانى گه‌نجانیش له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین كه‌وا سه‌نته‌رێكى رۆشنبیرى دامه‌زرێنین و بۆ هه‌ر توێژه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو ئافره‌تان و لاوانیش بنكه و سه‌نته‌رى خۆیان هه‌بێت كه‌وا تێدا په‌ره به توانا و ئاره‌زووه‌كانى خۆیان بده‌ن. له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و پێشخستنى زۆر پرۆژه ئه‌نجام دراون و زۆرى دیكه‌ش یان ئه‌وه‌تا كاریان تێدا ده‌كرێت و یانیش له‌پلاندا هه‌ن كه‌وا له ساڵى داهاتوودا جێبه‌جىَ بكرێن. ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌نجامدراون كۆنكریت كردنى شه‌قامه ناوخۆییه‌كان و دروست كردنى ئاوه‌رِۆیه‌كان كه‌وا له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكانى ساڵى 2008 و گوژمه‌كه‌شى بریتی‌بوو له (1,345,900,000)دینار و له‌میانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا هه‌ر هه‌موو گه‌رِه‌كانى نێو سه‌نته‌رى ناحیه ئاوه‌رِۆییه‌كانیانى لووله‌یى بۆ دروست كرا كه پێكهاتبوو له (5250) ئاوه‌رِۆ... دیسان هه‌ر له چوارچێوه‌ى هه‌مان پرۆژه‌دا به رِووبه‌رى (4000)م2 كۆنكریتى شه‌قامه‌كانى گه‌رِه‌كى شه‌هیدان و دانانى قالبى كربستۆن بۆ شه‌قامى دوو سایتى بازارِ و كاشی بیهارتۆن به درێژایى شه‌قامه‌كه بۆ شۆسته‌كانى ئه‌نجام دران. ئه‌وه‌ى من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ى پىَ بده‌م ئه‌وه‌یه كه‌وا شه‌قامه‌كه سه‌ره‌رِاى سوودى بۆ هاوولاَتیان و جوانكردنى سیماى ناحیه‌كه له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كێشه‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌شی چاره‌سه‌ر كردووه كه‌وا به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌وه‌ن و له نه‌خشه‌ى بنه‌رِه‌تى دا شه‌قام نه‌بووه و ئێمه‌ش بۆیه هه‌ستاین به دروست كردنى ئه‌م جووت سایده تاكو كێشه‌كه نه‌مێنێت و ئه‌مه‌و له قۆناغى داهاتوودا سه‌رتاسه‌رى شه‌قامه‌كانى نێو ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك قیرِتاو ده‌كرێن و سه‌ره‌رِاى دروست كردنى قوتابخانه‌یێكى دوازده پۆڵى كه‌وا له‌و نزیكانه‌دا كارى بونیادنانى ده‌ست پێده‌كرێت هه‌روه‌ها به‌رد رێژكردنى شه‌قامه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ قیرِتاو كردن پرۆژه‌ى دیكه‌ش ئێستا له جێبه‌جىَ كردندان به گوژمه‌ى (282,370,000) دینار كۆلاَنه‌كانى كه‌ورگۆسك كۆنكریت و ئاوه‌رِۆیان بۆ دروست ده‌كرێت... ئێمه به ئومێدین كه‌وا له ساڵى 2009 دا بتوانین زۆربه‌ى كێشه‌ى نێو ناحیه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. بوونى ژماره‌یێكى زۆرى كارگه و كۆمپانیا له‌سنوورى ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك وایكردووه ناوچه‌كه وه‌كو مه‌ڵبه‌ندێكى پیشه‌سازى بناسرێته‌وه كه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر ژیانى هاوولاَتیانه‌وه هه‌بووه به‌وه‌ى له‌و كۆمپانیا‌و كارگه‌یانه‌دا كار بكه‌ن و بووه‌ته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه ماڵه‌كانیان بۆ شوێنێكى دیكه بگوازنه‌وه. كه ئه‌و راستییه‌یان له‌لا ئاشكرابووه كه‌ورگۆسك ئایینده‌یێكى دڵخۆشكه‌ر و پێشكه‌وتووى ده‌بێت. من نزیكه‌ى چوار ساڵ ده‌بێت به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌م و وه‌كو ئافره‌ت هیچ كێشه‌یه‌كم بۆ دروست نه‌بووه و هه‌ڵسوكه‌وتى هاوولاَتیان به‌رامبه‌ر به من وه‌كو هه‌ر به‌رِێوه‌به‌رێكى دیكه‌ى پیاو بووه... به پێچه‌وانه‌وه هاوولاَتیان زۆر هاوكارمن و رێزم ده‌گرن. * دواتر سه‌ید كه‌ریم محه‌مه‌د قادر سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌ورگۆسك له‌میانى قسه‌كانى دا سه‌باره‌ت به‌و كاره‌كانه دوا كه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر گۆرِین و پێشخستنى سیماى ناحیه‌كه‌وه ده‌بێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌وا پرۆژه‌كان له ئاست داخوازى و ئومێدى هاوولاَتیاندایه و پرِژایه سه‌ر هه‌ندێك له‌و كارانه‌ى كه‌وا ئه‌نجامیان داوه: - كه‌ورگۆسك كه‌وا له ساڵى 1997 ه‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵگایێكى زۆره ملىَ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه دروست كرا هیچ له پێویستییه‌كانى ژیانى له خۆوه نه‌ده‌گرت و دوایى نه‌مانى رژێمى به‌عس و بوونى به ناحیه پرۆژه‌و كارى باش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێن و ئێستا كه‌ورگۆسك سه‌ره‌رِاى ئه‌و ژماره گونده‌ى كه كه‌وتوونه‌ته سنووره‌كه‌ى ته‌نها سه‌نته‌رى ناحیه حه‌وت گه‌رِه‌ك له خۆوه ده‌گرێت كه ئه‌و گه‌رِه‌كانه‌ن ( گولاَن، سورچیان، كه‌ركووكیان، شه‌هیدان، خرابه دراوییان، شیوه رِه‌شییان، ئه‌یلوول)، خزمه‌ته‌كانى لێره‌دا ئه‌نجام دراون سه‌بارى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌گه‌لێكى زۆرى وه‌كو دروست كردنى شه‌قام و شۆسته و ئاوه‌رِۆ و به‌ردرێژ كردن و ئه‌وه‌ى ئێستا دیمه‌نى شارۆچكه‌كه‌ى شێواندووه بوونى پاشماوه‌ى ئه‌و خانووانه‌ن كه‌وا پێشتر خه‌ڵكى تێدا نیشته‌جێبوونه و دواتر گه‌رِاونه‌ته‌وه سه‌ر زێد و وارگه‌ى خۆیان له قه‌لادزه و سه‌نگه‌سه‌ر و ... هتد. كه‌وا زه‌وییه‌كان مولكى خۆیانه و لێنژنه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تى قه‌زاى خه‌بات پێكهاتووه بۆ پێدانى ژماره‌ى ئه‌و زه‌وییانه به خاوه‌نه‌كانیان و تاپۆكردنیان و به نیازین پاشماوه‌ى خانووه‌كان هه‌ڵگرین پاكى بكه‌ینه‌وه كه‌وا پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوى فاوه‌وه رووبه‌رێكى زۆریان پاك كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بووه‌ته هۆكارى دواكه‌وتنى پرۆژه‌ى قیرِتاوكردنى جووت سایدى بازارِى كه‌ورگۆسك ئه‌وه‌یه كه‌وا تێمێك هه‌یه و به‌رده‌وامه له كاره‌كانى خۆى و ئێستا له شوێنى دیكه كار ده‌كات و به ئومێدین به‌ر له كۆتایى ساڵ شه‌قامه‌كان كاریان تێدا بكرێت و قیرِتاو بكرێن كه‌وا بودجه‌ى بۆ دابین كراوه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه. گرینگ‌ترین ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه‌وا له كه‌ورگۆسك دا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌وا هاوولاَتیان بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه وه‌ریان گرتووه تاكو ئێستا بۆیان تاپۆ نه‌كراوه تاكو مۆڵه‌تى بیناى بۆ وه‌رگرن و ئاوه‌دانى بكه‌ن. له پلاندایه كه‌وا ئه‌و ریزه زورگه‌ى له‌نێوانى ئیفراز و كه‌ورگۆسكدایه بیكه‌ینه به شوێنێكى پیشه‌سازى گه‌وره و كارگه‌ى بلۆك و كاشی و له ئایینده‌دا پرۆژه‌ى دیكه‌ى تێدا دروست بكرێت و هه‌روه‌ها وه‌كو هه‌ر شار و شارۆچكه‌یێكى دیكه لێره‌شدا پرۆسه‌ى دابه‌ش كردنى (650) پارچه زه‌وى تێدا له رێگاى تیروپشكه‌وه ئه‌نجام درا و ئیشوكاره‌كانى شاره‌وانى لێره‌دا به رێكوپێكى به‌رِێوه ده‌چێت و رۆژانه له به‌یانییه‌وه تاكو سعات دووى دواى نیوه‌رِۆ به هۆى ئه‌و سه‌یاره هینۆ و دوو تراكتۆره‌ى كه هه‌مانه زبڵ و پیسایى له كۆلاَنه‌كان دا هه‌ڵده‌گیرێن و پاك ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ى پىَ بده‌م ئه‌وه‌یه كه‌وا ژماره‌ى كرێكاره‌كانمان كه‌من و هیوادارین بۆمان زیاد بكرێن به دامه‌زراندنى ژماره‌یێكى دیكه و هه‌روه‌ها ئومێده‌وارین ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دروست كردنى پرۆژه‌ى دیكه‌ى وه‌كو یاریگا و سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و سه‌نته‌رى لاوان و ئافره‌تان و هۆڵى بۆنه‌كان بدرىَ و كه‌ورگۆسك كه بووه‌ته ناحیه به كردنه‌وه‌ى بازارِى هاوچه‌رخ و كۆمه‌ڵگاى پزیشكی سیماى جوان و پێشكه‌وتنى به‌رچاوتر به خۆیه‌وه ببینێت. * هه‌ر وه‌ها بۆ پرسیاركردنى ئاستى ئه‌و خزمه‌تانه‌ى له‌بوارى ته‌ندروستییه‌وه پێشكه‌ش به هاوولاَتیان ده‌كرێن به‌رِێوه‌به‌رى بنكه‌ى ته‌ندروستى كه‌ورگۆسك دكتۆر سالم سه‌باح قسه‌ى له‌مه‌رِ ئه‌و كه‌موكورِییانه كرد كه‌وا ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئاستى خزمه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه و كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمانیشی وه‌كو نموونه هێنایه‌وه: - ئێمه كه‌موكورِى گه‌وره‌مان نیه و ئه‌وه‌ى كه هه‌مانه هى مامناوه‌ندی و بچووكن وه‌كو كه‌مى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى پاككه‌ره‌وه و به گوێره‌ى پێویستى بنكه‌كه‌مان نین و ئێمه‌ش داواى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌مان له سه‌رووى خۆمان كردووه و ئه‌وانیش به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان به ێمه داوه چاره‌سه‌رى بكه‌ن، و هه‌روه‌ها كێشه‌ى ده‌رمانیش هه‌یه كه ته‌نها كێشه‌ى ئێمه نیه به‌ڵكو هه‌ر هه‌موو بنكه ته‌ندروستییه‌كان پێوه‌ى گیرۆده بوونه و ژماره‌ى پێویست و هه‌موو جۆریكى ده‌رمانمان نیه وه‌كو هى تایبه‌ت به نه‌خۆشى شه‌كره و هه‌ستانى خوێن لاى ئێمه ده‌ست ناكه‌وێت و هه‌روه‌ها ده‌رمانه‌كانى سووككه‌روه‌ى ئازاریش وه‌كو پێویست نیمانه و رێژه‌ى ده‌رمانه‌كانى پێمان ده‌درێت ته‌نها به‌شی یه‌ك حه‌فته‌یه‌ك ده‌كات و ئێمه بۆ رێكخستنى دابه‌ش كردنى ده‌رمان هه‌ستاوین به دانانى سیسته‌مێك و هه‌ر جۆره ده‌رمانێك ده‌كه‌ینه چوار به‌ش و هه‌ر حه‌فته‌یێك به‌شێكى به هاوولاَتیان ده‌ده‌ین. بۆ وه‌رگرتنى ده‌رمان له‌سه‌رِووى خۆمان ئێمه لیستێك به‌ناوى ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ى ده‌مانه‌وێت ئاماده ده‌كه‌ین و ئه‌وان برِیار له‌سه‌ر برِى ده‌رمانه‌كه كه بۆمان ره‌وان ده‌كه‌ن ده‌ده‌ن و زۆربه‌ى جار به‌شه ده‌رمانه‌كه به كه‌مى بۆ ئێمه ده‌نێردرێت و هۆكارى ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێى ئاگاداره و ئێوه ده‌توانن ئه‌و پرسیاره له ئه‌وان بكه‌ن، به‌لاَم ئێمه به رِاستى ئه‌و گله‌ییه ده‌كه‌ین كه‌وا ده‌رمانه‌كان به گوێره‌ى پێویست نیه و ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌رمانى به‌رده‌ست بێت بیده‌ین به نه‌خۆشه‌كان... جارى وا هه‌بووه نه‌خۆش به‌بىَ ده‌رمان له بنكه‌كه‌مان ده‌رچووه و ناچار بووینه پێى بڵێین به‌یانى وه‌ره‌وه چونكه ئه‌مرِۆ ده‌رمان نه‌ماوه كه زانستییانه گونجاو نیه وا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل نه‌خۆش بكرێت تاكو ئه‌وه‌ى له‌لادا گه‌لاَله ببێت كه‌وا خزمه‌ته‌كان وه‌كو پێویست پێشكه‌ش به هاوولاَتیان ناكرێت، به‌لاَم ئێمه به پێى ئه‌و سیسته‌مه‌ى دامانناوه وامان كردووه پێوه‌ى دیار نه‌بێت. و بنكه‌كه‌مان له‌م به‌شانه پێكهاتووه ( ددان، تاقیگه، ده‌رمانخانه، به‌دخۆرراكی، برینپێچى پیاوان و ئافره‌تان و به‌شی تیشكیشمان هه‌یه و ئامێره‌كانیشمان هه‌یه به‌لاَم كارمه‌ندمان نیه كارى له‌سه‌ر بكات). و رۆژانه نزیكه‌ى (70 تا 80) نه‌خۆش سه‌ردانى بنكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى گه‌وره‌یان هه‌بێت ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ولێریان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ن كه‌وا نه‌خۆشییه‌كانیان بچووك و مامناوه‌ندین وه‌كو سه‌رمابوون و پێست و نه‌خۆشییه وه‌رزییه‌كان و هه‌موو كاتێكیش نه‌خۆشییه گه‌وره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانه و ناكرێت و له توانادا نیه هه‌ر هه‌موو بنكه‌كان به ئامێر و پێداویستى ته‌واو ئاماده بكرێن. من به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم كه‌وا ئه‌و خزمه‌ته باشانه‌ى لێره‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن له زۆرێك له بنكه‌كانى دیكه پێشكه‌ش ناكرێن وه‌كو هه‌ڵكێشانى ددانى عاقلى و برِینى ده‌مارى ددان و ئه‌نجام دانى فریاكه‌وتنى سه‌ره‌تایى ته‌واو و نه‌شته‌رگه‌رى بچووك و ره‌وانه كردنى بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كه‌وا سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانى ئێره به‌وپه‌رِى له‌خۆبوورده‌ییه‌وه كارده‌كه‌ن. * دابین كردنى بارودۆخى ئارام مه‌رجێكى هه‌ره سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى دیكه‌دا پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێت، بۆ ئاشناكردنى خوێنه‌ران له‌مه‌رِ ره‌وشی ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك له‌رِووى ئه‌منییه‌وه ئه‌فسه‌ر عاسم داودى به‌رپرسی بنكه‌ى پۆلیسی كه‌ورگۆسك دوا و باسی له‌وه كرد كه‌وا بارودۆخى ئه‌منى شارۆچكه‌كه پارێزراوه و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌م رِووه‌وه به‌دى ناكرێت: - كه‌ورگۆسك بارودۆخێكى هه‌ره ئارام و بىَ كێشه به خۆیه‌وه ده‌بینێت و هیچ شتێكى ئه‌وتۆ نیه كه‌وا مایه‌ى مه‌ترسى و هه‌لوه‌سته كردن بێت و هاوولاَتیانیش هاوكار و هۆكارى ئه‌م ره‌وشه باشه‌ن و كێشه نه‌بووه كه‌وا كه‌وتبێته رێگامان و نه‌مانتوانیبێت چاره‌سه‌رى نه‌كه‌ین، ئه‌و كێشانه‌ى لێره‌دا هه‌ن زۆربه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تین وه‌كو شه‌رِى نێوانى تاكه‌كان و كێشه‌ى به‌شوودان و به‌دووكه‌وتنى ئافره‌تان. من ئه‌و بوونى ئه‌و جۆره كێشانه بۆ بێكارى گه‌نجان ده‌گه‌رِێنمه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر گه‌نج سه‌قاڵى كارێك بێت ئه‌وا بوارى ئه‌وه‌ى نابێت بیر له نانه‌وه‌ى كێشه بكاته‌وه و هه‌ڵه بكات و شه‌وانه به شه‌قام و كۆلاَنه‌كاندا بسورِێته‌وه، بۆ نه‌هێشتنى ئه‌م جۆره كێشانه و پاراستنى سه‌روماڵى هاوولاَتیان ماوه‌ى دوو مانگ ده‌بێت پۆلیسی كه‌ورگۆسك و نه‌هێشتنى تاوانى قه‌زاى خه‌بات به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل یه‌كترى وه‌كو تیمێك شه‌وانه تاكو به‌یانى به‌نێو كۆلاَن و بازارِدا ده‌سورِینه‌وه كه به‌ر له‌وه هه‌ندێك رووداوى دزینى مه‌رِو مالاَت ئه‌نجام درابوون و له‌دواى دارِشتنى ئه‌و پلانه‌ى ئێمه هیچ شتێكى له‌م جۆره نه‌بووه و توانیومانه چاره‌سه‌رى بكه‌ین. ئه‌وه‌ى پتر ره‌وشی ئه‌منى ناحیه‌كه‌مان پته‌وتر ده‌كات به پێویستى ده‌زانم بنكه‌یێكى ئاسایش و نه‌هێشتنى تاوان بكرێنه‌وه و بنكه‌ى پۆلیسی ئێمه‌ش به زیادكردنى ژماره‌ى پۆلیسه‌كانى ده‌توانێت سه‌ركه‌وتووتر ئه‌ركه‌كانى خۆى راپه‌رِێنێت كه له‌گه‌ل به ناحیه‌كردنى كه‌ورگۆسك بنكه‌كه كراوه‌ته‌وه... كه له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی قه‌زاى خه‌بات و به‌رِێز موقه‌ده‌م ئه‌زوه‌ر تالیب زۆر هاوكارى و پشته‌وانى ده‌كرێین و هه‌ر هه‌موو فه‌رمانگه حكوومیه‌كانى ئه‌م شارۆچكه‌یه و هاوولاَتیان زۆر یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ره‌وشی ئاسایشی ناحیه‌كه بپارێزین و له‌گه‌ل گه‌وره‌بوونى سنوورى ناحیه‌كه ئه‌ركه‌كانى ئێمه‌ش قورس‌تر ده‌بێت كه ئاماده‌یى ته‌واومان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ین مه‌ترسی و كه‌لێن بكه‌وێته سه‌ر سه‌رو ماڵى هاوولاَتیان. * له‌دواى ئه‌وه چه‌ند هاوولاَتیه‌كى ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك خۆشحاڵى خۆیان بۆ كار و پرۆژه‌كانى حكوومه‌ت ده‌ربرِى كه له شارۆچكه‌كه‌یان دا ئه‌نجام دراون و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا وێرِاى ستایش كردنى هه‌نگاوه‌كان تێبینى و داخوازى خۆشیان خسته‌رِوو، هاوولاَتى (بورهان عه‌زیز حوسێن) به‌مجۆره هاته دوان: - كه‌ورگۆسك گۆرِانێكى زۆرى به‌خۆیه‌وه بینیووه كه به‌ر له ئێستا ته‌نانه‌ت شه‌قامێكى رێكوپێكى نه‌بوو، كه‌چى ئێستا پرۆژه‌ى زۆرى تێدا ئه‌نجام دراوه و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆر شت ماون كه ئه‌نجام بدرێن وه‌كو ته‌واو كردنى پرۆژه‌ى شه‌قامه‌كان كه هێشتا قیرِتاویان ماوه و دروست كردنى ئاوه‌رِۆ بۆ شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌رِژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌م هۆیه‌وه تێكنه‌چێت... هه‌روه‌ها نووژه‌ن كردنه‌وه‌ى تۆرِه‌كانى كاره‌با پێویستى به ئاورِدانه‌وه‌ى حكوومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى ژماره‌ى مالاَن بگۆرِه‌كانى كاره‌با چاوى پێدا بخشێندرێته‌وه. جیا له‌مانه هه‌ست به هیچ كێشه و كه‌موكورِییه‌ك ناكه‌ین و ده‌ستخۆشی له ئیداره‌ى ناحیه و فه‌رمانگاكان ده‌كه‌ین كه‌وا به‌و په‌رِى توانایان خزمه‌ت به هاوولاَتیان ده‌كه‌ن. * هاوولاَتیێكى دیكه‌ش به ناوى خه‌لیل عه‌لى ته‌ها ستایشی رۆڵى حكوومه‌تى كرد و ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه‌وا ئایینده‌یێكى رووناك له چاوه‌رِوانى شارۆچكه‌كه‌یان دایه: - له‌گه‌ل به ناحیه‌كردنى كه‌ورگۆسك هه‌نگاوى زۆر باش هاویژراون له بواره‌كانى دابین كردنى ئاو و چاككردنه‌وه‌ى كاره‌با و رێگاوبان كرینگى زۆرى پێدراوه، له‌و چه‌ند ساڵه‌ى دوایى گۆرِانى زۆر به‌سه‌ر ناحیه‌كه‌دا هاتووه و ئێمه ئومێدمان وایه له چه‌ند ساڵێكى كه‌مدا پتر پێشكه‌وتن به خۆیه‌وه ببینێت. له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو كار‌و كۆششانه‌دا من دڵنیام هه‌رچى پێدوایستى هاوولاَتیان هه‌یه له‌بوارى نووژن كردنه‌وه‌ى تۆرِه‌كانى ئاو و بونیادنانى قوتابخانه‌ى پتر كه ره‌وشی په‌روه‌رده‌ش به‌ره‌و پێشتر ده‌بات كه به نیازن قوتابخانه‌یه‌ك له‌م نزیكانه‌دا بونیاد بنێن... و من به پێویستیش ده‌زانم ئه‌وه بڵێم كه پرۆسه‌ى دابه‌ش كردنى زه‌وى نیشته‌جێبوون ئه‌نجام درا به شێوه‌یێكى زۆر رێك‌وپێك و دادوه‌رانه كه جیگه‌ى ره‌زامه‌ندى هاوولاَتیان بوو هیچ گله‌یێكى لىَ نه‌كه‌وته‌وه. * هاوولاَتى (سه‌باح عه‌لى)ش له‌باره‌ى ئه‌وه دوا كه‌وا كاره‌كانى حكوومه‌ت زۆر به باشی ده‌بینرێن و پێویسته به كاری باش و هه‌نگاوى سه‌ركه‌وتوو ناوبنرێن: - من ئاگادارى ئه‌وه‌م كه‌وا له وه‌رزى هاویندا به‌شه كاره‌باكه وه‌كو پێویست نه‌بوو بۆیه ئیداره‌ى ناحیه هه‌ستا به دابین كردنى چوار تانكه‌رى ئاو بۆ پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆشاییه كه له‌ژێر چاودێرى هه‌ڵبژێردراوى گه‌رِه‌كه‌كان ئاویان به‌سه‌ر مالاَن دا دابه‌ش ده‌كرد و كه بارودۆخى كاره‌با باشتر بوو یه‌ك تانكه‌رێك وه‌كو یه‌ده‌گ مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستى هه‌ر گه‌رِه‌كێك چاره‌سه‌رى نه‌بوونى ئاوى پىَ بكرێت و هاوولاَتیان له‌م رِووه‌وه هیچ گله‌ییه‌كیان نیه... كار‌و خزمه‌تى حكوومه‌ت له ناحیه‌ى كه‌ورگۆسك دا زۆر به روونى ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر سیماى شارۆچكه‌كه‌دا هه‌یه و پێشبینیش ده‌كه‌ین له داهاتوودا شتى باشتر و خزمه‌تگوزارى زۆرتر له شارۆچكه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێن.