مه‌رزیه فه‌ریقی دایك وهونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه
فه‌رهاد بلباس به‌ر له نیوه‌رۆی 18ی ئه‌یله‌ل به‌ر له‌وه‌ی مه‌رزیه خواردنێكی كورده‌واری ئاماده بكات بۆ ژه‌می ئه‌م رۆژه .ئا له‌م كاته‌دا په‌له هه‌ورێكی ره‌ش له تاراوگه‌دا بالی به‌سه‌ر ئاسمانی هونه‌ری كوردیدا كێشا‌و ئه‌ستیره‌یه‌كی گه‌شی كوژانده‌وه. هه‌ر له‌م روَژه‌دا هه‌زاران ئاوازی بێده‌نگ و دایك هێشته‌وه .ئه‌م روژه رۆژیكی ئاسایی نه‌بوو .جیا له‌روَژانی تر ..ئه‌م رۆژه بۆ دواجار كاردۆ و ماردین و دلنیای له‌باوه‌شی گه‌رمی دایكی‌دا بێ به‌ش كرد.بۆ دواجار بارگه‌ی له‌كۆل كرد‌و مالی خۆی له‌گه‌ل كاكه‌ی ره‌زازی و كۆرپه‌كاندا كرد ره‌نگه گه‌لێكمان له‌نزیكه‌وه روو خۆشی و روخساری و ده‌م به خه‌نده‌یی ئه‌م ئافره‌ته‌مان نه‌دیبێت ..به‌لام له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیوَنه كوردییه‌كان هه‌ر هه‌موومان ده‌مانناسی ..له رۆژانی خه‌باتی چیادا ..ئه‌وا مه‌رزیه فه‌ریقی به نهێنی هاتۆته مالی هه‌موو كوردێك .. له راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری( 91)مه‌رزیه له هه‌موو شار‌و گونده‌كانی ئه‌م كوردستانه‌دا هاوشانی پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ر بوو به سروودی (سلاوی گه‌رمی دلی پر ئومێدی مه‌ت پێشكه‌ش ئه‌ی هه‌ڤالی پیشمه‌رگه) گه‌ر دایكانی ئێمه ئه‌ركێكیان له سه‌ر شان بوو بێت ئه‌وا مه‌رزیه چه‌ندین ئه‌ركی پیرۆزی له‌سه‌ر شان بووه له‌ده‌ربه‌ده‌ری وئاواره‌ییدا له ژێر خیوه‌ته دراوه‌كانی ژیر به‌فرو باراندا ئه‌ركی بێگه‌یاندنی منداله‌كانی له‌سه‌ر شان بوو .ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو دایكێكه كه دوای دایك مه‌رزیه پێشمه‌رگه بوو.شان به‌شانی پێشمه‌ركه به جل‌و به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی له سه‌نگه‌ری خه‌بات و به‌رگری له مافی ره‌وای گه‌لی كورد هه‌میشه له سه‌نگه‌رابوو.سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش مه‌رزیه وه‌كو كه‌سێكی دلسوَز بووبۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی خه‌باتێكی تری ده‌كرد ئه‌ویش خه‌باتی هونه‌ری گۆرانی گوتن بوو.دلسۆزی ئه‌م ئافره‌ته بۆ كوردستان بووه هانده‌رێكی مه‌زن تاوه‌كو مه‌رزیه خۆی له دنیای هونه‌ریدا ببینێته‌وه .مه‌رزیه ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆی ئازادی بوو بۆیه سروودی بۆ پێشمه‌رگه ده‌گوت تاوه‌كو خۆی له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كاندا نزیك بكاته‌وه كه ده‌یگوت (له‌ده‌وری ده‌ست و تفه‌نگت كه‌ریم ئه‌ی هه‌ڤالی پێشمه‌رگه)ئای كه رسته‌یه‌كی شیرین و هانده‌ر بوو مه‌رزیه وه‌ك كه‌وێك له سه‌ر لوتكه چیاكان ده‌یخوێند خۆشه‌ویستی و هێزو بیر و باوه‌ری به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا ده‌باراند ..مه‌رزیه له خه‌بات كردن‌دا نه‌وه‌ستابوو له ولاتی سوید رۆلی به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌ر كێشه‌ی ره‌وای كه‌لی كورد. مه‌رزیه هه‌رگیز حه‌زی به‌وه نه ده‌كرد بلین كوردستانی باكوور یاخود باشوور و رۆژ هه‌لات كورد هه‌ر كورده و كوردستانیش یه‌ك پارچه‌یه .مه‌رزیه كوردستانی بوو.كوردێكی دلسۆز تیكۆشه‌رێكی ماندوو نه‌ناس بوو . عه‌ره‌ب شانازی به (اٌ كلپوم )وفارسه‌كانیش به (هایده)ده‌كه‌ن كه دوو ئافره‌تی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌یان بووه .ئایا كه‌سێكی وه‌كو مه‌رزیه ده‌بێت چه‌ند رێز‌و خۆشه‌ویستی لای ئێمه هه‌بێت وتا چ راده‌یه‌كیش شانازی پێوه بكه‌ین . مه‌رزیه به‌ر له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بێت شۆرشگیر‌و پێشمه‌رگه بوو بۆیه شانازی پێوه‌كردنی له راده به‌ده‌ره. مه‌رزیه شتی زۆری لا مابوو چه‌ندین نهێنی گه‌وره‌ی له‌گه‌ل خۆیدا ژێر گڵ كرد. مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی كه‌سێكی روو خۆش بوو هه‌رگیز له وته شیرینه‌كانی تێر نه‌ده‌بووی كه‌سێكی راستگۆ‌و خاوه‌ن به‌لێن بوو هه‌روه‌كو به‌لێنی به گشتمان دابوو ده‌یگوت (مژده بێ مژده دێمه‌وه لاتان) ئه‌وه‌تا مه‌رزیه به جه‌سته‌یه‌كی بێ گیان به‌لێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ گه‌یادو هاته‌وه شاری سلێمانی مندالانی كورد چاوه‌رێ بوون بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ی بێت دایه مه‌رزیه بێته‌وه كوردستان نوقل و شیرینیان به‌سه‌ر دا ببارینێت ...خۆشی بخاته دله بێ نازه‌كانیان ...كه‌چی له‌جیاتی نوقل و شیرینی جه‌ژنانه بۆ كۆچی یه‌كجاره‌كی دلۆپه فرمێسكی له‌چاوانی منداله‌كانمان باراند. جه‌ژنی لێ‌كردن به شین وگریان .كێ بێ له ئێمه له‌گه‌ل ئه‌م هه‌واله‌دا وه‌ك مندالان بۆ نوقل وشیرینی ئێمه‌ش بۆ له‌ده‌ست دانی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره نه‌گریابین سلاو له‌تۆ ئه‌ی ژنه پێشمه‌رگه سلاو له‌تۆ ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ژن سلاو له تۆ ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ژن و هونه‌رمه‌ند