عه‌دنان كه‌ریم له‌نێوان نوێكاری و داهێناندا
فه‌رهاد بلباس هونه‌ر به شێوه‌یه‌كی گشتی جیهانیكی یه‌كجار پان و به‌رینه هه‌ریه‌كه له‌بواریكدا ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات و ئه‌كه‌ر به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریانه سه‌رنجی هونه‌ری كوردی بده‌ین ده‌بینین له 70%به‌رهه‌مه‌كان تام وبۆنی بێگانه‌ی پێوه دیاره .ئه‌مه‌ش واده‌كات كه هونه‌ری كوردی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات به‌تایبه‌تی به‌شێكی زۆری گۆرانیبێژه لاوه‌كانمان كه راسته‌وخۆ مامه‌له له‌گه‌ل ئاوازی توركی وفارسی ده‌كه‌ن زۆر جاریش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه له بنچینه‌دا ئاوازه‌كه كوردییه. رِه‌نگه هه‌ندێك ئاواز هه‌بێت ده‌توانم بلێم له هونه‌ری ئێمه دزراوه .به‌لام هه‌ندێك ئاوازی توركی وفارسی كراوه به‌گورانی كوردی كه راسته‌وخۆ كۆپی كراوه‌و هۆنراوه‌ی كوردیان خستۆته پال.ئه‌و به‌شه‌ی كه ماوه ده‌كاته 30%چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو عه‌دنان كه‌ریم و به‌هجه‌ت یه‌حیا وچه‌ندانی دیكه كه هه‌ول و كۆششیكی زور ده‌ده‌ن تا ئه‌و به‌شه‌ی ماوه نه‌فه وتێت. لێره‌دا من له چه‌ند دیرێكدا باسی كاره‌كانی عه‌دنان كه‌ریم ده‌كه‌م نه‌ك وه‌كو پێناسه كه عه‌دنان كه‌ریم به خوێنه‌ر بناسینم به‌لكو باس له كاره جوانه‌كانی ده‌كه‌م.هونه‌رمه‌ند له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌لبژاردوه جیا له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی تر.ناوبراو كه خاوه‌نی زیاتر له (6)سیدیه چه‌ندین كۆنسیرتی له ده‌ره‌وه‌و ناوه ئه‌نجام داوه له هه‌ر به‌رهه‌مێكی شتێكی نوێی پیوه دیاره.بۆ ئێمه مانانیش ده‌رده‌كه‌وێت كه عه‌دنان كه‌ریم خه‌ریكی خزمه‌ت كردنی هونه‌ری كوردیه نه‌ك بازرگانی كردن به هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌له هه‌ولی به‌رده‌وام دایه كه شتی تازه و داهێنان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ. سه‌باره‌ت به هه‌لبژاردنی هۆنراوه هێزو شاره‌زایی زۆری پێویسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆنراوانه‌ی كه عه‌دنان كه‌ریم مامه‌له‌یان له‌گه‌ل ده‌كات تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه .به‌تایبه‌ت (ئه‌مشه‌و)كه‌دوا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌رای ئه‌م هۆنراوانه‌ی كه هه‌لی بژاردوه مۆسیقا‌و دابه‌ش كردنه‌كه‌شی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌گروپیكی وه‌كو (كامكاران)كه هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك تونای ئه‌وه‌ی نیه له گه‌ل مۆسیقای ئه‌م گروپه كار بكات ره‌نگه ده‌نگ له نێو ئه‌م جۆره ئامێرانه‌ی (كامكاران)ون بێت به پیچه‌وانه‌ی ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم كه زۆر هونه‌ریانه توانیویه‌تی خۆی له‌كه‌ل (كامكاران)بگونجێنی و داهێنانێكی نوێ وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی بهێنیته ناو هونه‌ری كوردی.واته ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریم ومۆسیقای كامكاران ببن به ته‌واوكه‌ری یه‌كتری.عه‌دنان كه‌ریم هه‌ندێك هۆنراوه‌ی به‌كار هێناوه كه له لایه‌نی فه‌لسه‌فیه‌وه ده‌وله‌مه‌ندن وه‌كو (ئه‌مشه‌و)ی مسته‌فا به‌گی كوردی و هۆنراوه‌ی (چاوه‌روانی)سالم وسه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو كاره جوانانه‌ی توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان به هه‌ردوو زاراوه‌ی (بادینی و هه‌ورامی)گۆرانی بلێت و تۆزقالێك له له‌زاراوه‌كان لانه‌دات.له‌وه‌ش گرنگتر عه‌دنان كه‌ریمی كه‌ركوكی توانیویه‌تی كه به قورگی محه‌مه‌د عارفی جزیری گۆرانی بلێت .تا ئێستاش هونه‌رمه‌ند ده‌لێت من قوتابیمه له له‌قتابخانه‌كه‌ی ماملێ وزیره‌ك و خاله تاهیر و جزیری و مه‌ردان.عه‌دنان كه‌ریم هه‌ولێكی زۆر ده‌دات تا له دنیا پان وبه‌رینه‌كه‌ی هونه‌ری كوردیدا خۆی بدۆزیته‌وه و توانای خۆی زیاتر بۆ ده‌ركه‌وێت.كۆنسێرته‌كه‌ی رۆژی 7\2\2006ی شاری سلێمانی تاقی كردنه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره بوو بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده تیپیكی وه‌كو سه‌مفونیای عێراقی كه زیاتر له 75مۆزیك ژه‌ن تیادا به‌شدار بوون و هه‌لبژاردنی عه‌دنان كه‌ریمیش بۆ ئه‌م كۆنسێرته خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی یه‌كجار گه‌وره بوو....هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو (عه‌بدوللا جه‌مال سه‌گرمه)كه ماوه‌یه‌كی یه‌جار زۆربوو ده‌یویست هونه‌رمه‌ندێك هه‌بێت بتوانێت ئه‌م كاره قورسه بخاته سه‌ر شان ومافی هۆنراوه‌كه‌ی (نالی)وئه‌م تیپه گه‌وره‌یه بدات.هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ خودی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم كه چه‌ند سالێك بووكاری بۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه ده‌كرد. عه‌دنان كه‌ریم پاش ئه‌م كۆنسێرته سوودێكی یه‌كجار زوری وه‌رگرت وخۆی له جیهانیكی تر دۆزییه‌وه...نوێكاری خسته نێو كاره هونه‌ریه‌كانی بۆیه دلنیام كه له‌به‌رهه‌می داهاتووی نوێكاری زیاتر له‌به‌رهه‌مه‌كانی به‌دی ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به‌كلیب كردن له‌مه‌شیان رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه هه‌ول ده‌دات كه هۆنراوه ومۆسیقا خۆیان باس له‌خۆیان بكه‌ن نه‌ك وێنه ده‌ربری هه‌ستی مۆسیقا‌و هۆنراوه بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌موو جۆره كلیپیكی لێناوه‌شیته‌وه بۆیه بۆ هه‌موو كه‌سێ ناكرێ بیرۆكه‌ی كلیپكردنی بۆ گۆرانیه‌كانی دابرێژێ ته‌نیا كه‌سانی پسپۆر نه‌بیت. ره‌نگه عه‌دنان كه‌ریم خۆشی به‌دوای كه‌سێكدا بگه‌رێت كه پسپۆر بیت تا بتوانێت كلیپی بۆ بكات تا له‌تامی هۆنراوه‌و مۆسقا كه‌م نه‌بیته‌وه.