عه‌دنان كه‌ریم سێباره‌ له‌گه‌ل كامكاراندا كار ده‌كات



ئەگەر ئەو هەواڵەی لە سەرچاوەیەكەوە دەست ڕۆژنامەی (هەولێر) كەوتووە ڕاست بێت، ئەمە دەبێتە سێیەم ئەلبوومی هونەرمەند (عەدنان كەریم) لەگەڵ گرووڵی (كامكاران)ـدا و زۆرێك لە شەیدایانی دەنگی ئەو هونەرمەندەیش، حەز ناكەن (عەدنان كەریم) سێبارە لەگەڵ ئەو گرووڵەدا كار بكات، ئەمەیش نەك بەو مانایەی (عەدنان) لە سەرووی گرووڵی (كامكاران)ـەوەیە، بەڵكوو لە دوو ئەلبوومی ڵێشووتری (عەدنان كەریم)ـدا، هەست دەكرێت ئەو گرووڵە بەسەر گۆرانییەكاندا زاڵە و هونەرەكەی (عەدنان)ـیان بزر كردووە. سەرچاوەیەكی ئاگادار، كە حەزی نەكرد ئاماژە بە ناوی بكەین، گوتی: "هونەرمەند (عەدنان كەریم) بە نیازە بۆ جاری سێیەم لەگەڵ گرووڵی (كامكاران)ـدا كار بكات و ئەلبوومێكی نوێ بڵاو بكاتەوە، بەڵام نازانم كارەكانی ئەم ئەلبوومە كەی كۆتایی دێت". هونەرمەند (عەدنان كەریم) خاوەن دەنگێكی بەسۆز و هونەرێكی ڕاستەقینەیە، ئەو لە زۆربەی ئاوازەكانیدا سەركەوتنی بە دەست هێناوە و خاوەنی جەماوەرێكی تایبەتە، بەڵام ئەو كاتەی لەگەڵ (كامكاران)ـدا دوو ئەلبوومی بڵاو كردووە، زۆرێك لە هۆگرانی دەنگی ئەو هونەرمەندە ڵێیان وابوو كە (عەدنان) لە ناو گرووڵی (كامكاران)ـدا ون بووە و ڵێویستە لەسەر هەمان ستایلی جارانی كار بكات. "هەولێر" بۆ ڵشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە چەند جارێك ڵێوەندی بە هونەرمەند (عەدنان كەریم)ـەوە كرد، بەڵام ڵێوەندییەكەی وەرنەگیرا و بێسوود بوو. (عەدنان كەریم) لە هەڵبژاردنی شیعردا، جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ گۆرانیبێژەكانی دیكەدا هەیە، زۆربەی ئەو شیعرانەی ئەو ئاوازیان بۆ دادەنێت، شیعری گرانن و زۆر بە زەحمەت لاوانی ئەم سەردەمە هەزمی دەكەن، بۆیە زۆر لەو كەسانەی هۆگری دەنگی ئەم هونەرمەندەن، ئەو ڵرسیارە ڕووبەڕووی (عەدنان) دەكەنەوە، بەڵام ئەو هونەرمەندە زۆر حەز بە دەركەوتن لە میدیاكاندا ناكات و بە دەگمەن قسە بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەكان دەكات، ڕەنگە ئەمەیش ڵێوەندی بە هونەرمەند خۆیەوە هەبێت، بەڵام هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس هەمیشە ڵێوەندییان بەیەكەوە هەیە و هەردوو لایشیان ڵێویستییان بە یەكدییە، بۆ نموونە ئەگەر ڕۆژنامەنووس نەبێت، خەڵك چۆن لە كار و ڵڕۆژەی هونەری ئاگادار دەبن، بە ڵێچەوانەشەوە، ڕۆژنامەنووس چی بڵاو بكاتەوە ئەگەر هونەرمەند قسەی بۆ نەكات؟، بۆیە ڵێوەندی لە نێوان هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس دەبێت زۆر ڵتەو بێت، ئەگەرچی زۆر جاران میدیاكان قسەی هونەرمەند بە ڵێچەوانەوە بڵاو دەكەنەوە و دڵگرانیان دەكەن، بەڵام ئەوەیش بەو مانایە نییە، كە هونەرمەندەكان خۆیان لە میدیاكان یاخی بكەن. (عەدنان) لەم ماوانەی دواییدا گۆرانییەكی بە ناوی (هەی گوڵێ) كە ئاواز و هۆنراوەی (عەلی مەردان) بوو و ئەو بەشێوەیەكی زۆر جوان و دەستكارییەكی بەرچاو گۆرانییەكەی تازە كردەوە، لە ڕێگەی ماڵڵەڕە هونەرییەكانەوە لێ دزرا و بڵاو كرایەوە، بەڵام كە یاسایەك نەبێت مافی هونەرمەند بڵارێزێت، ئەو هونەرمەندە داوای مافی خۆی لە كێ بكات؟، بۆیە بێدەنگیی نواند و لە میدیاكان دوورەڵەرێز بوو. چوار مانگ بەر لە ئێستایش، لە ڵێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (عەدنان كەریم)، كە داوای دیمانەمان لێی كرد لە وەڵامدا گوتی: "هەست دەكەم دیمانەكردن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە هیچ ڕۆحییەتێكی تێدا نییە". لێم ڵرسی ئەی ناكرێت تەنیا باس لە دواڵڕۆژەی هونەریی خۆت بكەیت؟ گوتی: "ئێوەی ڕۆژنامەنووسان دەبێت خۆتان بە دوای هەواڵی گۆرانیبێژاندا بگەڕێن"، بۆیە داوا لە هونەرمەندی خۆشەویست (عەدنان كەریم) دەكەین، ئەگەر ئەم هەواڵەی ڕۆژنامەكەمان ڕاست بێت یان ناڕاست، لێمان زویر نەبێت، خۆی دەڵێت ئێوە بە دوای هەواڵی هونەریدا بگەڕێن و ماوەی مانگێكیش دەبێت ئەم هەواڵەم ڕاگرتووە، بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆت وەربگرین، بەڵام وەڵامی ڵێوەندییەكانمان نەدەدرایەوە. دووبارە ڕێز و خۆشەویستیمان ڵێشكەشە بە هونەرمەند (عەدنان كەریم). "هەولێر"