له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى
په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
هاوولاَتیێك: سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستانى ئه‌وه‌نده كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوونه كه بمانه‌وێت خه‌ڵكانێك جێى ئه‌وان بگرنه‌وه
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس
بۆ ئه‌وه‌ى هاوولاَتیان ئاگادارى گرینگى و بایه‌خى به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن ببن كه چ كاردانه‌وه‌یێكى به‌سه‌ر ئایینده‌ى كورده‌وه هه‌یه، بۆچوونى چه‌ند به‌رپرسێكى حیزبی و حكوومى كه‌سایه‌تیێكمان وه‌رگرت و ئه‌وانیش له گۆشه نیگاى خۆیانه‌وه پرۆسه‌كه‌یان لێكدایه‌وه و گوزارشتیان له بۆچوونه‌كانى خۆیان كرد:
* سه‌ید عزه‌دین به‌رزنجى به‌رپرسی لێژنه‌ى ناوچه‌ى خه‌بات پێشبینییه‌كانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم خستووه رِوو به‌وه‌ى رێژه‌ى به‌رچاوى ده‌نگده‌ران روو له سندووقه‌كان ده‌كه‌ن و لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانیش ده‌توانێت به‌شی هه‌ره زۆرى ده‌نگ و متمانه‌ى هاوولاَتیانى كورد به ده‌ست بێنێت:
یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى دیموكراسییه‌ت له جیهاندا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاكى كۆمه‌ڵگا پێویستى به‌وه هه‌یه به‌شدار بێت له ده‌سه‌لاَت ئه‌ویش به ده‌نگدان تواناى ئه‌وه‌ى ده‌بێت به‌شدارى له ده‌سه‌لاَتدا ده‌كات كه مافێكى سرووشتى هه‌ر هاوولاَتیێكه. له دواى راپه‌رِین و هه‌تا ئه‌مرِۆ چه‌ندین پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراون سه‌باره‌ت به ده‌ستوورى عێراق و په‌رله‌مانى عێراق و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ چه‌ندین جار ئه‌م پرۆسه‌یه له كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه كه پرۆسه‌یێكى ئازادانه‌یه و رێژه‌یێكى به‌رچاو له كوردستانا دا به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مافى خۆیانه ده‌نگ بده‌ن ده‌سه‌لاَتى سیاسی له نیشتمانه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرن. له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو زۆر به رێك‌وپێك و جۆشه‌وه هاوولاَتیان به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ په‌رله‌مانى كوردستانیش كه سالاَنێكى زۆر بوو له هه‌ڵبژاردن و ئێستا ده‌بینین به شێوه‌یێكى تر دیموكراسییه‌ت له كوۆدستان به‌رقه‌رار ده‌بێت و هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان تێیدا به‌شدار ده‌بن، هیوادارم ئه‌مجاره‌ش میلله‌ته‌كه‌مان به هه‌مان جۆش و حه‌ماسه‌ته به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان دا بكه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ولاَتانى جیهان بكه‌ین له ولاَتانى لوبنان وه‌كو نموونه 55%ى هاوولاَتیانى ئه‌وىَ به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد و له ئێرانیش رێژه‌ى به‌شداربووان ته‌نها 80% بوو كه رێژه‌یێكى به‌رچاو و زۆره كه میلله‌تان به‌ره‌و سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌رِۆن بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رى خۆیان هه‌ڵبژێرن و نوێنه‌ره‌كانیان داكۆكى له مافه‌كانیان بكه‌ن و له په‌رله‌مانى كوردستان دا نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن. ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك بارزانى وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم برِیارى دا له 25/7 پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له كوردستان ئه‌نجام بدرێت كه هه‌ڵبژاردنێكى جیاوازه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى 25 لایه‌نى سیاسی به‌شدارن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا و هه‌ر وه‌ها بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش چه‌ندین كه‌سایه‌تى خۆیان كاندید كردووه، و كۆمسیۆنى بالاَ له هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌یێكى رێك‌وپێك ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه كردووه و لیستى قه‌واره سیاسییه‌كانى رێكخستووه و تۆمارى ده‌نگده‌ران و هه‌موو پێداویستییه‌كانى ئاماده كردووه. پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه به لیستى هاوبه‌ش داده‌به‌زن ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌یێك نیه له مافى كه‌س و لایه‌نه‌كانى تر بارودۆخى ساسی و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى كورد وا ده‌خوازێت كه‌وا به یه‌ك لیست دابه‌زن و سه‌رۆكى كوردستانیش كه‌وا به ژماره 12 به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كات و حكوومه‌تى كه‌وا له ماوه‌ى رابردوو له هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه كار و پرۆژه‌یێكى یه‌كجار زۆرى كردووه له بوارى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌داكردنه‌وه و پته‌و كردنى پێگه‌ى كورد له‌رِووى سیاسییه‌وه و فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌لاَیه‌تى و .... هتد.
پێویسته له‌سه‌ر هاوولاَتیانى كورد به ویژدانه‌وه ده‌نگ بۆ ئه‌و لیستانه بده‌ن كه‌وا روو له سندووقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كه‌ن، پێموایه له سنوورى لێژنه‌ى ناوچه‌كه‌مان له قه‌زاى خه‌بات هاوولاَتیان به گورِو تینێكى زۆره‌وه و به جۆشێكى مه‌زن به‌ره‌و بنه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌چن و ده‌نگ به نوێنه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌وا ده‌یانه‌وىَ و ئه‌وه‌ى كه‌وا زیاتر خزمه‌تى ئه‌وانى كردووه ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵك ته‌ماشاى ده‌كات كىَ پتر خزمه‌تى ده‌كات. بۆیه ئێمه له‌و برِوایه‌داین ئه‌مجاره‌ش وه‌كو جارانى پێشتر هه‌ڵبژاردن له كوردستان پرۆسه‌یێكى ئازاد ده‌بێت و رێك‌وپێك به‌رِێوه ده‌چێت. هاوولاَتیانى كورد زۆر هوشیارن و دڵنیا ده‌نگ بۆ ئه‌و لیسته ده‌ده‌ن كه‌وا شۆرِش و خه‌باتیان كردووه و رووبار‌ى خوێنیان له پێناو هێنانه‌دى مافه‌كانى كورد رشتووه و له سنوورى ناوچه‌كه‌مان دا من له‌و برِوایه‌م رێژه‌ى ده‌نگده‌ران له بنه‌كه‌كانى هه‌ڵبژاردندا رێژه‌یێكى به‌رچاو ده‌بێت و ژیرانه ده‌توانن نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆیان هه‌ڵبژێرن كه‌وا لیستى كوردستانییه و دڵنیایین كه‌وا جه‌نابى سه‌رۆك بارزانیش به رێژه‌ى ده‌نگێكى زۆر پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێته‌وه كه‌وا غه‌مخۆر و دڵسۆزى میلله‌تى كورده وسازش له‌سه‌ر مافى كورد ناكات و هه‌میشه خاوه‌نى هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى به‌رزه و داكۆكى له ته‌واوى مافه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات.
* دواتر رزگار مسته‌فا قایمقامى قه‌زاى خه‌بات چووه سه‌ر باسی گرینگى به‌شداربوونى هاوولاَتیان له‌م پرۆسه دیموكراسییه كه‌وا له ئه‌نجامى ئه‌وه‌وه ره‌وتى شارستانى و خزمه‌تى پتر بۆ وه‌لاَت ئه‌نجام ده‌درێت و كوردستان هه‌نگاوى پێشكه‌وتووتر ده‌هاوێژێت:
- یه‌كێك له هۆكاره هه‌ر سه‌ره‌كییه‌كانى دیموكراتییه‌ت له‌هه‌ر ولاَتیكدا مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردنه ئه‌ویش یه‌كێك له سیما هه‌ره شارستانییه‌كانى كرده‌وه‌كانى مرۆڤه بۆ گه‌یاندن به ئامانجه‌كانى چ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لاَت چ بۆ ده‌ستنیشان كردنى كه‌سی كارا و كه‌سی رێك‌وپێك له رِووى ئیداره‌كردنى ئه‌و شتانه‌ى پێى ده‌سپێردرێن. بێگومان هه‌ڵبژاردن له رێگاى ئه‌وه‌وه میلله‌تان ده‌توانن مافه‌كانى خۆیان به‌ده‌ست بێنن و هاوولاَتیش هه‌ر له رِێگاى مافى هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌توانێت سه‌ركرده‌كانیان یان به‌رپرسه‌كانیان یان ئه‌و شتانه‌ى كه ده‌یانه‌وىَ موعاله‌جه‌ى پێ بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى كێشه‌كانیان و هه‌موو هاوولاَتیان ده‌بىَ بزانن كه هه‌ڵبژاردن و مافى ده‌نگدان یه‌كێكه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى مرۆڤ كه پێویسته هه‌موومان پێى پابه‌ند بین و گرینگى پىَ بده‌ین و له‌و مافه‌شمان خۆش نه‌بین چونكه له‌رێى ئه‌و ده‌نگدانه‌وه و له‌رِێى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه مرۆڤ ده‌سته‌به‌رى ئه‌و مافه تایبه‌تییه‌كانى خۆى یان مافه نیشتمانییه‌كانى خۆى یان مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى خۆى یان مافه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانى خۆى به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هاوولاَتییه ده‌بێت زۆر گرینگی به مه‌سه‌له‌ى ده‌نگدان بدات چونكه مه‌سه‌له‌ى ده‌نگدان وه‌كو باسم كرد بۆ پاراستنى مافى خۆى و بۆ پاراستنى مافه‌كانى تر‌ى كه له‌رِێگاى نوێنه‌رانى ئه‌و ده‌ستنیشانى ده‌كات له هه‌ڵبژاردندا ئه‌و مافانه دێنه دى. بۆ ئه‌وه‌ى هاوولاَتیش چیتر گله‌یى له به‌رپرسان... گله‌یى له ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن كه به ته‌عیین داده‌نرێن فرسه‌تێكى زۆر باش و له‌باره بۆ ئه‌وه‌ى ئینسان بتوانێت له رێگاى هه‌ڵبژاردن ئه‌و كه‌سایه‌تییانه ده‌ستنیشان بكات كه به چاكیان ده‌زانێت له‌و پۆستانه‌دا كار بكه‌ن... به نیسبه‌ت هاوولاَتى ده‌بى زۆر گرینگى پێبدات و مه‌سئولینیش ئێمه له‌لایه‌ن خۆمان به هه‌موو توانایه‌كه‌وه جه‌وێكى زۆر ئامین و زۆر سیڤیل دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاوولاَتیان بتوانن موماره‌سه‌ى ئه‌و مافه‌ى خۆیان بكه‌ن كه وه‌كو مافێكى سه‌ره‌تایى و مافێكى گرینگى تاك ده‌بنین. ئێمه له رۆژى هه‌ڵبژاردن و رۆژانى تریش رۆژى حه‌مله‌ى دعایه كه له‌و رۆژه ده‌ست پێده‌كات ئێمه گرینگى زۆر به مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ین به‌وه‌ى كه جه‌وێكى له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردن دروست ده‌كه‌ین به دابین كردنى كه‌شێكى ئه‌منى و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لى كه پێویستن له هه‌ڵبژاردن به هاوكارى كۆمسیۆنى بالاَى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له هه‌مان كاتدا له رێگاى پۆلیس و ئاسایش ئه‌و شتانه رێك ده‌خرێن به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردن كار ده‌كه‌ن و رێگا به‌وه ناده‌ین هیچ سه‌رپێچى چ له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و چ له‌لایه‌ن ئه‌حزاب و چ له ته‌ره‌فى به‌شداربووان به‌هیچ شێوه‌یێك روو بدات. هه‌ڵبژاردنى ئه‌و جاره‌ش جیاوازیێكى زۆرى له‌گه‌ل جارانى پێشوو هه‌یه هه‌ر چه‌نده ئێمه وه‌كو كورد له‌رِووى كه‌لتوورى هه‌ڵبژاردنه‌وه تازه له سه‌ره‌تاوه‌ین دواى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یێكى ئه‌كادیمى و زانستى و یاسایى هاتۆته كایه و له‌دواى هه‌ڵبژاردنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان خه‌ریكه هه‌ڵبژاردن ده‌بێته كه‌لتوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كان و به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و باشتر رۆیشتووه و له‌رِووى یاساییبوونى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ به‌ره‌و پێشتر چووه. له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو كێبرِكىَ كه‌متر بوو به‌لام هه‌ست ده‌كرىَ كه‌وا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوولاَتى و هه‌تا لایه‌نه‌كانیش مافه‌كانى خۆیان چاكتر ده‌زانن و چاكتر به‌دواى مافه‌كانى خۆیان دا ده‌گه‌رِێن و به‌پێى رێنماییه‌كانى سه‌رۆك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاك‌و بێگه‌رد ده‌بێت و ژماره‌یێكى زۆرى دانیشتووان به‌شدارى ده‌كه‌ن كه ده‌بێته نموونه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان.
* عه‌بدولستار ئاغا عومه‌ر به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌ى رزگارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان زۆر به گرینگ له قه‌له‌م دا و گه‌شبینى خۆیشی ده‌ربرِى كه‌وا له‌رێگاى پیاده‌كردنى مافى ده‌نگدانیان هاوولاَتیان ده‌توانن ئاراسته‌ى حكوومه‌ت به‌ره‌و ئایینده‌یێكى گه‌ش ببه‌ن و ئه‌و لیست و قه‌واره سیاسییه هه‌ڵبژێرن كه‌وا توانیوویه‌تى خزمه‌ت به گه‌لى كورد بكات له ماوه‌یه‌ى ئه‌وه‌نده ساڵه‌ى رابردوودا:
- هه‌ڵبژاردن خۆى له‌دوو ته‌وه‌ردا ده‌بینێته‌وه كه یه‌كه‌میان مافى سرووشتى هه‌ر تاكیكه بۆ ئه‌وه‌ى بۆچوونى خۆى ده‌ربرِێت بۆ ده‌ستنیشان كردنى ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ى كه‌وا نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات له په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌ى پیاده‌كردنێكه كه هه‌موو خه‌ڵكێك ناتوانێت ببێته ئه‌ندامى په‌رله‌مان پێویست ده‌كات هه‌ر تاكێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌شدارى له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكات بۆ كه‌سی شیاو له شوێنى شیاو دابنرێت. ئێمه له كوردستان له ساڵى 1991 پاش ئازادبوونى گه‌لى كورد خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مانى شه‌شه‌م واته كابینه‌ى شه‌شه‌م بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌كه ته‌واوى كێشه‌كانى ئه‌و هه‌رێمه له‌وىَ گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و چاره‌سه‌ر بكات، به بۆچوونى من كوردستان ژێرخانێكى سفرى ئابوورى هه‌بووه دواى رووخانى رژێمى به‌عس توانراوه له په‌رله‌مانى كوردستان و له رِێگاى ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى هه‌ڵبژێردراون كه پرۆژه‌یان پێشكه‌ش كردووه و كارى باش كراون و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا زۆریش ماون بۆ ئه‌وه‌ى له‌میانى كارى كابینه‌ى شه‌شه‌مدا چاره‌سه‌ر بكرێن و كاریان بۆ بكرێت به تایبه‌تى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌وا به شێوه‌یێكى گه‌ورتر له قه‌واره‌ى خۆیان باس ده‌كرێن هه‌موویان چاره‌سه‌رى گونجاویان بۆ بكرێت به دانانى كه‌سی شیاو له شوێنى شیاو.
ئێمه‌ى میلله‌تى كورد تینووى ئازادى بووینه و چه‌ندین ساڵه ژێر ده‌ست ژیاوین و هه‌موو كورد شانازى به‌و ئازادییه ده‌كات كه ده‌ستكه‌وتووه، هه‌ر تاكێكى كوردیش ده‌یه‌وىَ له پرۆسه‌یێكى وا ئازاد و دیموكراسیدا به‌شدار بێت كه‌وا هیچ گوشار و كۆتێكى به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت و بتوانێت راى خۆى ده‌ربرِێت و نوێنه‌رى خۆى هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌موو ئه‌وانه‌ى مافى ده‌گدانیان هه‌یه نه‌توانن له رۆژى هه‌ڵبژاردندا له ماڵى خۆیان دانیشن و ده‌توانم بڵێم كه‌وا له مێژوودا نه‌بووه كورد وه‌كو میلله‌تێك ئه‌و ئازادیه‌ى بۆ فه‌راهه‌م ببێت و له رۆژى هه‌ڵبژاردندا بێته ده‌ره‌وه و ده‌نگ بدات. من له‌و برِوایه‌دام كه‌وا ئه‌م كابینه‌ى نوێیه‌ى شه‌شه‌م ده‌توانێت كارى زۆر باش و سه‌ركه‌وتووتر ئه‌نجام بدات و چۆن له‌میانى ئه‌م پێنج كابینه‌ى پێشتر بۆ هه‌مو ولاَتانى جیهان ئاشكرا بوو كه‌وا كورد توانیوویه‌تى به سه‌ركه‌توویى وه‌لاَته‌كه‌ى خۆى به‌رِێوه ببات ئا به‌م شێوه و پتریش له پاشه‌رۆژدا كارامه‌یى خۆى له بوارى پێشخستنى هه‌رێم و پته‌و كردنى پێگه‌ى سیاسی و وه‌ده‌ستخستنى مافه‌كانى دیكه رۆڵى باشتر و سه‌ركه‌وتووتر بنوێنێت.
* كاروان ستۆنى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و بێژه‌ر له كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس له‌و برِوایه‌دا بوو كه‌وا هاوولاَتیان رِاستیه‌كان باش ده‌زانن و ده‌نگ به‌وه به‌و لیسته‌یه ده‌ده‌ن كه كاری كردووه له پێناو هێنانه‌دێ كه‌شێكی و ئارام بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوولاَتیان:
- به‌رِای من هه‌ڵبژاردن پرِۆسه‌یه‌كی كه ئه‌ركی هه‌موو هاوولاَتییه‌كه به‌شداری تێدا بكات و ، هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات به‌وه‌ی ده‌نگی خۆی به‌و لیسته بدات كه چه‌ندین ساڵه كار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كوردستانێكی نۆێ ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێ له‌كوردستان كه هه‌ڵبژاردنێكی سه‌رتاسه‌ریمان له پێشه كه پێویسته هه‌موو هاوولاَتیان به گرِو تینه‌وه بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.و وه‌فاداریی خۆیان بۆ ئه‌و لیسته ده‌رببرِن كه ئه‌و هه‌موو كارانه‌ی كردووه له پێناو باشتركردنی رِه‌وشی ئه‌منی كوردستان و باشتركردنی خۆشگوزه‌رانی هاوولاَتیان و ئه‌نجامدانی پرِۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و چه‌ندین كاری دیكه.
بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان تێبینی ده‌كرێت به‌شێكی زۆر له‌و لیستانه‌ی هه‌ن، هه‌رچه‌نده كه به‌شدارن حكوومه‌ت، كه‌چی بۆ پرِۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن وبه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر ده‌ستیان كردۆته رِه‌خنه گرتن له حكوومه‌ت و شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی حكوومه‌ت كردۆیه‌تی، ته‌نها كاریان بووه‌ته باسكردن و زه‌قكردنی هه‌ندێك كه‌م و كورتی كه به‌شێكی زۆریان ئه‌وه‌نده ناهێنن بكرێته مانشێنی رِۆژنامه‌كان و سه‌رنوچه‌ی هه‌واڵه‌كان.
پێموایه پێویسته له‌و بارودۆخه‌دا هاوولاَتی زۆر هۆشیار بێت و ده‌نگ به‌و لیست بدات كه چه‌ندین ساڵه خزمه‌تی كردووه، ده‌نگ به‌و لیست بدات به‌درێژایی سالاَنی رِابردوو پارێزگاری له خاكی كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون كرۆدوویه‌تی، ده‌نگ به‌وه بدات كه كاری كردووه له پێناو هێنانه‌دێ كه‌شێكی و ئارام بۆ خۆشگوزه‌رانی هاوولاَتیان... من دڵنیام كه هاوولاَتیانی كوردستانیش ئه‌و رِاستیانه باشتر ده‌زانن.
* دكتۆر جوهر محه‌مه‌د عه‌بدوللا به‌رِێوه‌به‌رى بنكه‌ى ته‌ندروستى هه‌نجیرۆك پرۆسه‌ى ده‌نگدانى به مافێكى سرووشتى هاوولاَتیان زانى و له‌میانى قسه‌كردنیشیدا ئاماژه‌ى به رۆڵى حكوومه‌ت كرد كه توانیوویه‌تى خزمه‌تى زۆر به هه‌رێمه‌كه بكات:
- ئه‌گه‌ر دیموكراسی سیما و خه‌سله‌تى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین كه هه‌ڵبژاردن به دیارترین سیما و خه‌سله‌ته‌كانى دیموكراسییه‌ته. راسته هه‌ڵبژاردن بۆ گۆرِینى بونیادى پێكهاته‌ى سیسته‌مى سیاسی حكوومه‌ت، به‌لاَم ده‌بێت ئاگامان له له‌وه‌ش بێت كه ده‌بێت ئه‌م گۆرِانه به پێى واقیعى سیاسی و نێو ده‌وڵه‌تى ته‌نانه‌ت ناوه‌خۆى هه‌ر ولاَتێك بێت. ئێمه له كوردستان راسته خاوه‌نى هه‌رێمێكى ده‌ستوورین له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا كه‌چى هێشتا زۆرمان ماوه له‌رِووى ددان پێدانانى نێو ده‌وله‌تییه‌وه به تایبه‌تى ولاَته دراوسێیه‌كان كه هێشتا به چاوێكى دوژمنكارانه سه‌یرى هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ددانى پێدا نانێن، بۆیه ده‌بێت ئێمه‌ى ده‌نگده‌رى كورد زۆر به به‌رپرسیارێیتیه‌وه بچینه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان.
راده‌ست كردنى ئه‌زموونى ئه‌م ولاَته بۆ ده‌ستێكى ئه‌مین زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه جارىَ گله‌یى له چۆنییه‌تى به‌رِێوه‌بردن و یاخود گۆرِینى ئه‌م سیمایانه بكه‌ین كه ئێستا له ده‌سه‌لاَتدان، من پێم وایه سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستانى ئه‌مرِۆ له‌رِووى نێوده‌وڵه‌تی و به‌رِێوه‌بردنى ناوه‌خۆش ئه‌وه‌نده كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوونه كه ئێستا بمانه‌وێت خه‌ڵكانێكى تر ببن جێى ئه‌وان بگرنه‌وه و كه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر وشیار نه‌بین هه‌م خۆمان و هه‌م ئه‌زموونه‌كه‌مان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره و مێژووش به‌وه لێمان رازى نابێت... بۆیه ده‌بێت به به‌رپرسیارێتیه‌وه ده‌نگ بده‌ین.
* زوبێر به‌رپرسی كشتو‌كاڵى خه‌بات پێى وابوو كه‌وا هیچ گله‌یى و به‌هانه‌یه‌ك شایسته‌ى ئه‌وه‌نده نیه كه‌وا هاوولاَتیان له به‌شداری كردن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه و پێویسته به‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌وڵى پته‌و كردنى پێگه‌ى كورد له حكوومه‌تى عێراق بده‌ین:
- پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن كردارێكى دیموكراتییه كه‌وا له هه‌رێمى كوردستان دا ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موو چین و توێژه‌كانى كوردستان به هه‌موو هێز وتوانایێكى خۆمانه‌وه پێویسته ئاگادارى ئه‌م پرۆسه‌یه بین، به تایبه‌تى ئه‌مرِۆ كه له پێگه‌یێى هه‌سته‌وه‌رداین له گه‌ل حكوومه‌تى عێراق و دووچارى چه‌ندین كێشه بووینه‌ته‌وه له رووى ده‌ستوورى و یاساییه‌وه، بۆیه پێویسته هاوولاَتیان زۆر به گه‌رموگورِییه‌وه به‌ره‌و بنكه‌كانى ده‌نگدان برِۆن. من پێم وایه هیچ گله‌یى و به‌هانه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده ناهێنێت كه‌وا ببنه هۆكارى ئه‌وه‌ى له به‌شداربوون له دیارى كردنى چاره‌نووس و پاشه‌رۆژى نه‌ته‌وه‌كه‌مان پاشگه‌زمان بكه‌نه‌وه و خودى به‌رپرسانى حكوومى و حیزبیش زۆر جار ددان به‌وه ده‌نێن كه‌وا كه‌موكورِى هه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ته‌نها كه‌موكورى هه‌بێت و هیچ له كوردستان دا نه‌كرابێت. ئه‌گه‌ر سه‌یرى كوردستان بكه‌ین جیاوازیێكى یه‌كجار زۆر هه‌یه له‌گه‌ل شوێنه‌كانى دیكه‌ى عێراق له هه‌موو رووێكه‌وه و به‌ده‌ستهێنانى چه‌ندین ده‌سكه‌وت و پێشكه‌ش كردنى پرۆژه‌ى هه‌مه جۆر و له‌سه‌رووى هه‌مووشیان ئه‌و ئه‌من و ئاسایشه‌ى كه‌وا لێره‌دا له هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رقه‌راره و سه‌رو ماڵى هاوولاَتیان پارێزراوه، ئه‌مانه هه‌مووى ده‌سكه‌وتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌و ده‌سكه‌وتانه بكه‌ین ده‌بىَ به گورِو تینه‌وه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.