گوزارشتى نووسه‌ران بۆ یادی(16)ئابی سالیادی دامه‌زراندنی پارتى دیموكراتی كوردستان
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس
جوانترین و راستگۆترین وشه ئه‌و كاتانه واتاكان ده‌پێكن كه بیركردنه‌وى مرۆڤ ده‌چێته‌وه نێو جه‌رگه‌ى رووداوه‌كان و یاخود گه‌رموگورِى وێنه‌كان به مێشكى مرۆڤدا به شێوه راسته‌كه‌ى ده‌خولێنه‌وه ... له یادى (63)ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش وشه و ده‌ربرِینه‌كان ده‌چنه‌وه حزورى ئه‌و نه‌به‌ردییانه‌ى بارزانى نه‌مر و پێشمه‌رگه‌كانى داستانى نه‌به‌ردییان تۆمار ده‌كرد تاكو پارتى به كۆشش و خه‌باتى ئه‌وان پىَ بنێته ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى و هه‌میشه سه‌رمه‌شقى خزمه‌ت و گیانفیدایى و كوردایه‌تى بێت... بۆ ئه‌وه‌ى باس له‌م یاده به‌رز و شكۆمه‌نده بكه‌ین به گونجاومان زانى راى چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێك له قه‌زاى خه‌بات وه‌رگرین و له‌زارى ئه‌وانه‌وه دیدگاكان له شێوه‌ى راپۆرتێك بكه‌ونه سه‌ر به‌رپه‌رِى رۆژنامه‌ى خه‌بات:
* له‌ده‌سپێكدا مامۆستا به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن نووسه‌ر و په‌روه‌ده‌كار چووه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پاراستنى ده‌سكه‌وتى هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تێكى گه‌وه‌ره‌یه به پارتى چونكه ده‌ره‌نجامى خه‌باتى پارتى به ئاكام گه‌یشتووه:
- سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى ساڵیادى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆنه‌یێكه جه‌ماوه‌رى پارتى یادى ده‌كه‌نه‌وه له هه‌مان كاتیش‌دا رۆژێكى ئه‌وتۆیه له‌دیدى هه‌ر تاكێكى كوردیش واتایێكى زۆر به‌رز و پیرۆز له‌خۆوه ده‌گرێت و هه‌ر كه باس له یادى دامه‌زراندنى پارتى ده‌كرێت هاوولاَتیانى كورد هزریان بۆ گه‌وره‌یى بارزانى نه‌مر و خه‌باتى پێشمه‌رگه و ئه‌و داستانانه ده‌چێت كه له‌سایه‌ى ئه‌واندا كورد به ئه‌مرِۆكه گه‌یشت و ئه‌م ده‌سكه‌وته پیرۆزانه‌ى لىَ كه‌وته‌وه. به بینینى من چه‌نده ئاهه‌نگێرِان گوزارشت له دڵخۆشى خه‌ڵكه‌كه بۆ ئه‌م یاده ده‌كات كه‌چى ده‌ستگرتن و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى كورد پێگه‌ى پارتى پته‌وتر ده‌كات بۆیه پێویسته له‌گه‌ل هه‌ر چه‌پله‌لێدانێك له‌م رۆژه‌دا ده‌نگى ده‌سترِێژى پێشمه‌رگه‌یێك بێته‌وه هزرمان كه له‌سه‌نگه‌ر به‌رِووى دوژمن ده‌یته‌قاند و گوێى به به‌خشینى رۆحى خۆى نه‌ده‌دا... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پارتى هه‌موو كاتێك برِواى به خۆ نوێكردنه‌وه هه‌بووه و به‌ستنى ئه‌م هه‌موو كۆنگره‌یه ده‌لاله‌تێكى روونه كه تا ئێستا پارتى چه‌ندین ده‌سته كه‌سایه‌تى هاتوونه‌ته‌وه نێو سه‌ركردایه‌تى و درێژه‌یان به خه‌باتى پارتى داوه و هه‌ر له‌ژێر ئه‌و هۆكاره‌ش بووه ئه‌مرِۆ پتر له‌نیو سه‌ده‌یه به پێشه‌نگ ماوه‌ته‌وه. كه پارتى له گۆرِه‌پانى به‌رگرى كردن‌دا بووه هیچ لایه‌نێكى دیكه نه‌یتوانیووه وه‌كو ئه‌و بخزێته نێو دڵى میلله‌تى كورد و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه چ وه‌كو ئه‌ندام و پێشمه‌رگه بێت یان وه‌كو دۆست هیچ كه‌سێك نیه یاده‌وه‌رى له‌گه‌ل پارتى نه‌بێت و ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌شی به شانازییه‌وه نه‌گێرِێته‌وه كه به راستى شایسته‌ى شانازى نه‌ته‌وه‌ى كورده. له كۆتاییشدا پیرۆزبایى له سه‌رۆك بارزانى و هه‌موو ئه‌ندام و هه‌وادارانى پارتى ده‌كه‌م و هیوا ده‌خوازم هه‌میشه پارتى پێشه‌نگى كوردایه‌تى و خزمه‌ت كردن بێت وه‌كو چۆن له‌سه‌رده‌مى بارزانى نه‌مردا پێشه‌نگ بوو.
* نارین ده‌زیى . نووسه‌ر یادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پێشڤه‌چوونى به رۆڵى گه‌نج و تواناكانیانى به‌سته‌وه و ئه‌م گورِ وتین و وزه‌یه‌ى ئه‌وانى بۆ بایه‌خدانى پارتى به‌م توێژه‌ى هه‌ژمار كرد:
- ئه‌گه‌ر هه‌موو گه‌لان له‌سه‌ر گۆى زه‌وى رۆژێكیان هه‌بێت بۆ یادكردنه‌وه و ئاهه‌نگێران وشادى و شانازى پێوه بكه‌ن، ئێمه‌ى كوردیش یادى (16) ئاب گه‌شاوه‌ترین یاده‌وه‌رى لاى هه‌رتاكێكى كورد دروست كردووه كه له‌و رۆژه‌دا پارتێكى میللى و شۆرشگێرى سه‌رى هه‌ڵداوه بۆته قوتابخانه‌یه‌ك و ده‌یان هه‌زار لاوى بوێرى چاونه‌ترسى له‌گشت بواره جیا جیاكانى سیاسى وكۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و ئابوورى دا هێناوه‌ته مه‌یدانى خه‌بات.
ئه‌گه‌ر خه‌باتى ئه‌م سه‌رده‌مه تایبه‌تمه‌ندیێكى جیاى هه‌یه به‌لاَم نكۆڵى له‌وه ناكرێت كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان خاوه‌ن ده‌یان پرۆژه‌ى جۆراوجۆره. له‌ئاسته‌نگه‌كان ئه‌سپى خۆى تاوداوه و به‌ره‌و لێوارى ئارامى و پێشكه‌وتنى ولاَته‌وه هه‌ر له‌زووه‌وه ده‌ركى به‌وه راستیه كرد كه گه‌نج سه‌رچاوه‌ى هه‌موو داهێنانه‌كانه. چۆن لاوى سه‌رده‌مى شۆرش بوونه ئاوا له مه‌یدانى ئاوه‌دانكردنه‌وه بنیاتنانى ولاَت دا رۆلى كارا‌و ئه‌كتیڤانه ده‌گێرِن و سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌میشه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه له‌دامه‌زاندن و فه‌راهه‌م كردنى كلتوورى نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى لاوان و هه‌لى كار و به‌شدارى كارایان له‌بواره‌كاندا ده‌بینین. ئێستا له‌بوارى میدیادا گه‌نج رۆڵێكى یه‌كجار كارا ده‌بینین و تواناكانیان به شێوه‌ێكى دراماتیكى به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌رِوات. به‌و پێیه‌ى كه‌وا پارتى له‌به‌رده‌م هه‌موو پرسێكى نه‌ته‌وه‌یى و مرۆڤى ئاماده‌یى و خاوه‌ن هه‌ڵوێستى بێهاوتا بووه بۆیه پێگه‌ى ئافره‌ت له‌نێو ریزه‌كانى دا هه‌ر له‌سه‌ر سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه به‌رِوونى به‌رچاو ده‌كه‌وێت و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئافره‌تان به راسپارده‌ى باوكى كورد بارزانى نه‌مر و ئێمه‌ش ته‌نها خواستمان ئه‌وه‌یه كه پتر گرینگى به توێژى ئافره‌ت بدرێت به‌شێوه‌یێك له‌نێو رێكخستنه‌كان و هه‌ڵسورِاندنى كار‌و خه‌باتى پارتى جێگایان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
* پاشان سه‌یدمه‌جید به‌رزنجى ، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس به ده‌سته‌واژه‌یێك مه‌زناهى بارزانى نه‌مر و پێشمه‌رگه‌ى خسته‌رِوو كه شۆرِش گوزارشتێك بووه بۆ زاتى پیرۆزى بارزانى و پارتى و پێشمه‌رگه:
- یادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه‌یێكى روونه بۆ بزاڤێكى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رهه‌ڵستى كردنى سته‌م و داگیركارى و رزگاركردنى كوردستان، كه له پێناوى دا پارتێكى پێشه‌نگ دامه‌زرا و ئه‌مرِۆكه پىَ ده‌نێته 63 یه‌مین ساڵیادى خۆى. ناوهێنانى دامه‌زراندنى پارتى بیرى تێكۆشه‌ره‌كانى ده‌باته‌وه به‌رده‌م رۆژانێك كه بزاڤى رزگاریخوازى كورد ته‌نها به شۆرِش ناو ده‌برا و شۆرِشیش ته‌نها و ته‌نها و شوناس و گوزارشتێك بوو له پارتى و بارزانى نه‌مر، من پێم وایه بۆ ئه‌وه‌ى باس له‌م یاده پرِ شكۆیه بكه‌ینه‌وه پێویسته ناوى بارزانى نه‌مر و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانى پارتى و رێكخستنه‌كانى ئه‌وساى ببنه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى باسه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان پتر له هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك توانیان چه‌مكى ئازادى و خۆشه‌ویستى خاك و واتاى قوربانیدان له ناخى هه‌ر تاكێكى كورد بچێنن و نه‌وه دواى نه‌وه كاردانه‌وه‌ى ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌ى بارزانى نه‌مر له بره‌و دایه و هه‌رگیز كۆڵ نه‌بووه. له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن كه بایه‌خ به‌و ده‌ربرِینه نه‌ده‌ن و ده‌سته‌واژه‌ى (دۆزى پیرۆزى بارزانى) به‌لایانه‌وه شتێك ئه‌وتۆ بێت كه بۆ پێكه‌نین و گاڵته به‌كار بێت، به‌لاَم له راستیدا كه‌سایه‌تى بارزانى هه‌میشه شایسته‌ى ئه‌وه‌یه سیاسه‌توانانى ئه‌ورِۆ هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌به‌رده‌م دا بكه‌ن و شیكردنه‌وه و وانه‌ى به سوودى لێوه هه‌ڵكرِێنن. ئه‌و خاڵه نه‌رِێنییه‌كانى له سه‌ركرده‌كانى پێشووى كورد باسی لىَ ده‌كرێت خۆشبه‌ختانه هیچیان له‌و زاته به‌دى ناكرێت و هیچ له‌كه‌یێك به كه‌سایه‌تى و هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌وه‌وه نیه و هه‌ر هه‌موو ره‌فتارێكى بارزانى و هه‌ر هه‌موو ساتێكى ژیانى له‌پێناو گه‌یاندنى نه‌ته‌وه‌ى كورد بووه به رۆژێكى وه‌كو ئه‌مرِۆ. ئه‌و قسه و باسه‌ى من له‌باره‌ى پارتى و بارزانى به‌شێكه له‌و گه‌نجینه‌یه‌ى كه‌وا له ته‌مه‌نى منداڵه‌تیمه‌وه و هه‌تا ئه‌مرِۆشی له‌گه‌لدا بێت رۆژانه پێى گۆش ده‌كرێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوك و خانه‌واده‌كه‌ى ئێمه له‌گه‌ل پارتى و دۆزه پیرۆزه‌كه‌ى بارزانى هه‌موو دۆخه‌كانى نسكۆ و سه‌ركه‌وتنى بینیووه چیا چیا و شار به‌شارى په‌ناهه‌نده‌یى ته‌واوى یاده‌وه‌رى ئێمه له‌گه‌ل پارتى پێك ده‌هێنن، بۆیه من له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه باس له یادى پارتى ده‌كه‌م و گه‌شبینیشم له‌وه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك پتر ده‌ست به‌م یاده‌وه‌ره جوانانه‌ى رۆژانى شۆرِش و سیماى بارزانى له هزرى خه‌ڵكه به‌وه‌فاكه‌یه‌وه ده‌گرێت تاكو ئه‌وانیش بۆ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و رۆژانه خه‌نده دایانبگرێت و ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یێكیش بیر له ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌و پارته پێشه‌نگه نه‌كه‌نه‌وه كه بارزانى نه‌مر دایمه‌زراندووه.
* هه‌روه‌ها عه‌بدولقادر ره‌زاق نووسه‌ر له‌م یاده‌دا هیواى ئه‌وه‌ى خواست كه نه‌وه‌كانى داهاتوو به ستایشه‌وه باس له 16ى ئاب بكه‌ن و ئه‌و رۆژه‌شی به تروسكه و رۆشنایێك هه‌ژمار كرد كه تاریكایى سته‌مى له‌به‌ین برد:
- هه‌ر كه باس له 16ى ئاب ده‌كرىَ به‌بىَ ویست و خواستى هه‌ر كه‌سێك هه‌ستێك مرۆڤ داده‌گرىَ و پێم وایه هه‌موو كورد خۆى به قه‌رزارى ئه‌و رۆژه مێژووییه ده‌زانێت كه پارتى تێیدا دامه‌زرا... له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نها بیركردنه‌وه‌مان بۆ داه‌مه‌زراندنى پارتى گه‌وره‌یێكه بۆ دۆز و رێبازى پارتى. من سه‌رسام ئه‌بم ئه‌گه‌ربڵێم بیر له‌چى بكه‌مه‌وه، وه‌كو هه‌ر تاكێكى كورد به‌رپرسیارین له لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى گرینگى ئه‌م مێژووه‌یان دروست كردووه... شازده‌ى ئاب به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى من بریتیه له رۆژێك كه چاره‌نووسی گه‌لێكى سته‌مدیده‌ى تێدا دوچارى وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره بووه‌وه. یان باشتر وایه بلێم كه پۆڵێك له قاره‌مانانى كورد به رێبه‌رایه‌تى مرۆڤێكى مه‌زن نه‌خشه‌ى بزاڤێكى نه‌ته‌وه‌ییان دارِشت و ئه‌و كه‌سه‌ى كه له مه‌زناهێتى و له پێشه‌نگى ئه‌و بزاڤه‌دا كه‌سێك له نێو میلله‌تى كورد به بینینى هاوشانى ئه‌و مه‌زن نابیندرێت. وه‌كو هاوولاَتیێك هه‌ست ده‌كه‌م به‌رپرسیارم له‌وه‌ى ئه‌بىَ له‌هه‌موو بۆنه‌یێك و ته‌نانه‌ت هه‌موو ساته‌كانى ئازادى ژیانم تێكۆشان و خه‌باتى ئه‌و مرۆڤه قاره‌مانانه وامان لێده‌كات هه‌میشه به‌چاوى ستایش و گه‌وره‌ییه‌وه لێیان برِوانین.
شازده‌ى ئاب مۆمێك بوو رۆشنایى خسته تاریكایى و رۆژانى سته‌م كه له گه‌لى كورد ده‌كرا و رزگارى لىَ كه‌وته‌وه، تكا له هه‌ر كوردێك ده‌كه‌م رێبازى ئه‌م پارته پێشه‌نگه له‌بیر نه‌كات و هیچ چه‌وتیێك له رۆشنایی و تروسكایى ئه‌م یاده پیرۆزه كز ناكاته‌وه و كه‌سایه‌تى گه‌وره پیاوانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌كه‌دار ناكات... ئه‌م رۆژه پیرۆزه به‌رز ده‌نرخێنم و نه‌وه‌كان تا سه‌ر پێویسته به‌م رۆژه سه‌ربه‌رز بن و شه‌هیدانى دۆزى كوردایه‌تى و پارتى و بارزانى له دڵ و هزرى تاكه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان نه‌مر ده‌مێننه‌وه.