* له سه‌ره‌تا و به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به پرسیاره‌كانمان بكه‌ین، خۆزگا كه‌مێك له‌سه‌ر پرۆفایلى قاسم مه‌للاك بدویێت.
- قاسم مه‌للاك خێزانداره، و دوو كچ و كورِێكى هه‌یه و له‌دایكبووى ساڵى 1945 ى شارى به‌سره‌یه.
* ده‌سپێكى كاركردنت له‌بوارى شانۆ و دراما چۆن بوو؟
- ئاره‌زووى نواندن بۆ سه‌ره‌تاى منداڵێتیم ده‌گه‌رِێته‌وه، دوایى چوومه په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان و ساڵى 1965 لێى ده‌رچووم. له ئیتالیا له بوارى ته‌كنیكی هونه‌رى برِوانامه‌ى دبلۆمم به‌ده‌ست هێنا و دامه‌زرێنه‌رى تیپى میللى نواندنم و زۆر ئه‌ركى كارگێرِیم له ئه‌ستۆ گرتووه وه‌كو (به‌رِێوه‌به‌رى تیپی نه‌ته‌وه‌یی نواندن و به‌رِێوه‌به‌رى شانۆى عێراقى و به‌رِێوه‌به‌رى شانۆى نیشتمانى و به‌رِێوه‌به‌رى تیپى نه‌ته‌وه‌یى بۆ هونه‌رى میللى) و به‌شداریم له زۆر كارى شانۆیى و ته‌له‌ڤزیۆنى و سینه‌ماییدا كردووه و له كۆى 100 فیلمى عێراقی من رێژه‌ى 20% م به‌ر كه‌وتووه.
* دواى دابرِانێكى زۆر به دوو به‌رهه‌مى ته‌له‌ڤزیۆنى گه‌رِایته‌وه، ده‌كرىَ بزانین هۆى ئه‌م دابرِانه چى بوو؟
- به‌هۆى ناسه‌قامگیرى دۆخى ئاسایش بوو.
* له زۆرینه‌ى ئه‌و رۆلاَنه‌ى كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت له كه‌سایه‌تیێكى هه‌ژار و مرۆڤێكى بىَ چانس ده‌تبینین، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه تا چه‌ند نزیكن له تۆ؟
- نا له من نزیك نین، به‌لاَم زۆرینه‌ى هاوولاَتیانى ولاَته‌كه‌ى من پێكده‌هێنن ... ئه‌و كه‌ساتییانه بێ‌ناز و به‌ش خوراون.
* دواین كاره‌كانت (دار دور)ه، ئایا ده‌كرىَ وه‌كو ته‌واوكه‌رى (حب و حرب) هه‌ژمارى بكه‌ین؟
- نه‌خێر، به‌لاَم له‌سه‌ر هه‌مان شێوازه.
* له‌نێو ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ى ئاسایش‌دا كارى نواندن چۆنه، به به‌راورد له‌گه‌ل سالاَنى پێشوو؟
- زۆر زه‌حمه‌ته... به‌لاَم به ئازادى قسه ده‌كه‌یت، كه‌چى پێشتر ئاسان بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نه‌تده‌توانى هه‌موو شتێك بڵێیت.
* تۆ په‌یوه‌ندیێكى پته‌وت له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانى كورد هه‌یه، چۆن كاره‌كانى ئه‌وان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
- من په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانى كورد زۆر پته‌وه هه‌ر له‌سه‌رتاى چوونم بۆ په‌یمانگاى هونه‌ره جوانه‌كان، ئه‌و كارانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به به‌راورد له‌گه‌ل پێشان زۆر پێشكه‌وتووه.
* ژماره‌یێكى زۆرى كه‌ناڵى لۆكاڵ و ئاسمانى هه‌ن، ئه‌و دیارده‌یه به شێوه‌یێكى نه‌رێنى كارى كردۆته سه‌ر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان یان به پێچه‌وانه‌وه؟
- راسته، ژماره‌ى كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان زۆرن به‌لاَم كه‌میان كارى دراما به‌رهه‌م ده‌هێنن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كێبرِكىَ كارى دراما دبووژێنێته‌وه.
* ئاستى نمایشه شانۆییه‌كان له عێراقدا چۆنه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له شاره‌كان دا نمایشى شانۆیى هه‌بێت؟
- زۆر ده‌گمه‌نه له شاره‌كان ... له به‌غداش بزر بووه و ته‌نها كه‌م هه‌ن و بۆ رۆژانێكى كه‌م نمایش ده‌كرێن.
* به‌رهه‌مى دواى (دار دور) چی ده‌بێت؟
- زۆر پرۆژه هه‌ن... هێشتاش برِیارمان نه‌داوه.
* ئه‌و رۆلاَنه‌ى پێیان هه‌ڵده‌ستین به ئاره‌زووى خۆتن یان به‌سه‌رتدا سه‌پێندراون؟
- هه‌ر له‌و كاته‌ى قاچم خستۆته ئه‌و رێگایه هیچ رۆڵێكم وه‌رنه‌گرتووه به‌سه‌رمدا سه‌پێندرابێت.
* له كاتى نواندن دا قاسم مه‌للاك زۆر به كوڵ ده‌گریێت و برِوا ناكه‌ین فرمێسكى نا راست و ته‌نها نواندن بێت، تا ئه‌و ئاسته‌ى بینه‌ر له‌گه‌لت ده‌ست به‌گریان بكه‌ن ... چ هه‌ستێكه وا ده‌كات بگریێت؟
- ئه‌وه خه‌مێكه بۆ راستى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى مرۆڤ پێیدا گوزه‌ر ده‌كات... من ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه دووباره ده‌كه‌مه‌وه و به‌و رۆڵه‌ى كه پێى هه‌ڵده‌ستم خۆشم ده‌وێت و به‌مه‌ش هه‌ستێكى بىَ وینه دروست ده‌بێت.
* كاركردنت له بوراى نواندا وایكردووه ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شت هه‌مان رێچكه بگرن؟
- بێگومان، منداڵه‌كانم رێچكه‌ى منیان گرتووه و چوونه‌ته كۆلیژى هونه‌ر و ته‌واویان كردووه.
* ئه‌و هه‌ڵوێسته هونه‌رییانه چین كه له بیریان ناكه‌یت؟
- زۆر هه‌ڵوێست هه‌ن و ئێستا ئه‌و بواره نیه باسیان بكه‌م.
* تۆ خه‌ون به چییه‌وه ده‌بینیت و له ژیاندا ئومێدى چی ده‌خوازیت؟
- خه‌ون به‌وه ده‌بینم هه‌رچى شتى باشه پێشكه‌شی بكه‌م و هیواى ئه‌وه ده‌خوازم بینه‌ر برِواى به‌و كارانه‌م هه‌بێت كه ده‌یانكه‌م.
* كه دێیته كوردستان چى هه‌ستێك داگیرت ده‌كات، كامه شارى هه‌رێمى كوردستان به‌لاى تۆوه خۆشتره؟
- هه‌ستێكى سه‌یره، من له منداڵیتى خۆمدا له كاتى خیوه‌تگاى دێده‌وانى هاتوومه‌ته شه‌قلاوه، و له خیوه‌تگادا له زێوه‌دا ژیاوم و مانگى هه‌نگوینى خۆمم له هاوینه‌هه‌وارى پیرمام كردووه ... چۆن ده‌ته‌وێت كوردستان‌م خۆش نه‌وێت، هه‌موو شاره‌كان نزیكن له دڵم ... به‌لاَم یاده‌وه‌رى پترم له هه‌ولێر هه‌یه و له بیرى ناكه‌م.
* بیرت له به‌رهه‌مهێنانى كارێكى هونه‌رى هاوبه‌ش (كوردى + عه‌ره‌بى) نه‌كردۆته‌وه؟
- ئومێد ده‌خوزام.
* كه ناوى (خه‌لیل ره‌فاعى و ئه‌مه‌ل ته‌ها و محه‌مه‌د حوسێن عه‌بدولرِه‌حیم و .... هتد) له هونه‌رمه‌ندانى پێشوو، چ هه‌ستێكت هه‌یه، به فرمێسك گوزارشت له‌و رۆژانه ده‌كه‌یت یان به شێوه‌یێكى تر؟
- به گه‌شبینى.
* ئایا هێشتا (ره‌جه‌ب) بیرى (گه‌مره) ده‌كات، و نه‌بیل به چاویلكه‌وه خۆشه‌ویستى ده‌كات یان به بینایێكى شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش؟
- روانین بۆ رابردوو ئایینده به چاوێكى شه‌ش له‌سه‌ر شه‌ش.
* قاسم مه‌للاك له‌نێو كۆمه‌ڵى زبڵدا كه به دواى پاره‌كه‌ى دا ده‌گه‌رِا، ده‌كرىَ ئه‌و پاره‌یه به‌و سه‌قامگیرییه بچوێنین كه هاوولاَتیان له‌و باردۆخه‌ى عێراقدا وونیان كردووه؟
- هاوولاَتیان له‌و بارودۆخه‌دا سامان و سه‌قامگیرییان وون كردووه.
* له پرسیاره‌كانمان دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه قولاَیى مرۆڤایه‌تى قاسم مه‌للاك له‌وه‌ى قولاَییه هونه‌رییه‌كه‌ى، له باوه‌ش گرتنت بۆ وه‌رده هه‌ستێكى باوكانه بوو یان ته‌نها نواندن بوو؟
- من پرسیاره‌كه پێچه‌وانه ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر بینه‌ر به‌و له باوه‌ش گرتنه‌م بۆ وه‌رده رازى بووبن ... ئه‌وا هه‌ستی باوكێكى راسته‌قینه بووه. ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بووبن ئه‌وا ته‌نها نواندنێكى هونه‌رى بووه ... تۆ چى ده‌ڵێیت؟ بێگومان ولاَمه‌كه‌ى تۆ راسته.
* زۆر ناوى هونه‌رمه‌ندان هه‌ن كه بینه‌ر له‌یادى كردوون، كه‌چى بىَ ستایش ناوى قاسم مه‌للاك به تایبه‌تى بۆ بینه‌رى كورد ئاوێته‌ى یاده‌وه‌رییه‌كانیان بووه ... چ هۆكارێك هه‌یه وا له هونه‌رمه‌ند بكات له‌م رِووه‌وه بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ى تۆ؟
- وابزانم ولاَمى ئه‌وه خوێنه‌ر ده‌توانێت له ولاَمه‌كه‌ى پێشوو بیدۆزێته‌وه.
* له‌شكرێكى هونه‌رمه‌ندان كه بینه‌ر ئه‌وانى له‌نێو كاره درامی و ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌ماییه‌كاندا بینیووه، ئێستا پرۆگرام بۆ كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان ئاماده و پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، تا چه‌نده ئه‌مه دیارده‌یێكى ته‌ندروسته؟
- ئه‌مه له ئه‌نجامى كه‌میى كاره درامییه‌كان دروست بووه ... بۆیه هونه‌رمه‌ند خۆى له ئامێزى پرۆگرامه‌كاندا بینیووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت و بژیت.
* ئه‌ى ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى ریكلام بۆ كالاَ بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ن؟
- ئه‌مه‌م به دڵ نیه.
* ئایا بوارى هونه‌ر بژێوى ژیانت دابین ده‌كات، و چ له‌سه‌ر لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێویسته بۆ هونه‌رمه‌ندانى بیكه‌ن؟
- به‌ڵىَ بژێوى ژبانمى له‌سه‌ره، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى به درێژایى سالاَنى پیشوو فه‌رمانبه‌ر بوومه ... پێویسته پاڵپشتى له رۆشنبیرى و هونه‌ر بكه‌ن كه له‌وان ناوه‌شێته‌وه.
* سوپاس بۆ ئه‌م دیداره.
- سوپاس بۆ ئێوه‌ش.