له‌باره‌ى نه‌بوونى پرۆژه له گه‌رِه‌كى كانى مامسنجى قه‌زاى خه‌بات
سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى خه‌بات: له‌رِاستیدا ئێستا وه‌كو بیابانێكه ئێمه ناتوانین خه‌ڵكه‌كه ناچار بكه‌ین له‌وىَ زه‌وییه‌كان بكه‌نه خانوو
هاوولاَتێك: تا ئێستا هه‌ر به‌ڵێن ده‌درێت و به كرده‌وه هیچ نه‌كراوه
راپۆرت: فه‌رهاد بلباس
"من پێموایه ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارى له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج بكرێت ده‌بێته یه‌كێك له خۆشترین گه‌رِه‌كه‌كانى قه‌زاى خه‌بات و گه‌شبینى له‌مرِووه‌وه ته‌نها په‌یوه‌سته به ئه‌نجامدانى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌كو ئاو و كاره‌با و شه‌قام و شۆسته و قوتابخانه " ئه‌مه به‌شێك بوو له قسه‌كانى سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى خه‌بات كه سه‌باره‌ت به نه‌بوونى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج بۆمانى گوت، ئێمه له‌رِێگاى ئه‌م راپۆرته‌مان له هه‌وڵى ئه‌وه‌داین كه هاوولاَتیان سوود له‌و پارچه زه‌وییانه وه‌رگرن و بیانكه‌نه خانوو كه ته‌نها زه‌ویێكه و به مه‌وداى نزیكه‌ى دوو كیلومه‌تر ده‌كه‌وێته باكوورى رۆژهه‌لاَتى سه‌نته‌رى قه‌زاى خه‌بات... هاوولاَتیان له‌وه په‌ستن كه تا ئێستا و دواى پتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر دابه‌ش كردنى زه‌وییه‌كان له‌به‌ر نه‌بوونى پێویستییه‌كانى ژیان له خانووه‌كانى كرىَ ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ رزگار كردنى خانه‌واده‌كان له كێشه‌ى كرێچیاتى به هاوولاَتیانى دا.
* له سه‌ره‌تادا ئه‌ركان ره‌شاد، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى خه‌بات چووه سه‌ر باسی ئه‌وه‌ى كه‌وا ئه‌وان له‌لایه‌نه خۆیانه‌وه ته‌نده‌ریان بۆ گه‌رِه‌كه‌كه كردووه و بۆ ماوه‌یێكى زۆره له به‌شی ته‌نده‌ره‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر ماوه‌ته‌وه، و هه‌ره‌وها ئه‌وه‌شی دركاند كه نه‌بوونى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج كێشه و پێویسته به كێشه بزانرێت:
- خۆى له‌خۆى دا پرۆسه‌ى دابه‌ش كردنى زه‌وى له قه‌زا و ناحیه‌كان به‌پێى برِیارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو كه به‌سه‌ر ئه‌و خانه‌وادانه دابه‌ش بكرىَ كه كرێچین، كه به‌شێوه‌ى تیروپشك كرداره‌كه به‌رِێوه‌چوو ... به‌لاَم پرۆسه‌كه له‌لاى ئێمه ته‌نها خانه‌واده كرێچییه‌كانى نه‌گرتووه و به‌پێى برِیارێكى دیكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانبه‌ره‌كانیش لێى سوودمه‌ند بوون و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رێژه‌ى زۆرى زه‌وییه‌كان به‌سه‌ر كرێچییه‌كان دابه‌ش كران.
ئێمه له قه‌زاى خه‌بات له دوو شوێن زه‌وییه‌كانمان دابه‌ش كرد كه یه‌كێكیان به كۆمه‌ڵگاى كارگێرِى ناسراوه و ئه‌وى دیكه‌شیان گه‌رِه‌كى كانى مامسنجه، ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى له كۆمه‌ڵگاى كارگێرِى كراون به 70%ى ده‌خه‌ملێنم له ئاو و شه‌قام و شۆسته و كاره‌با و .... هتد و 25% زه‌وییه‌كانى له‌لایه‌ن هاوولاَتیانه‌وه ئاوه‌دان كراون و كراونه‌ته خانوو، كه‌چى سه‌باره‌ت به گه‌رِه‌كى كانى مامسنج له ساڵى 2008 ه‌وه ئێمه ته‌ندرمان بۆى ئاماده كردووه به‌هه‌مان شێوه‌ى گه‌رِه‌كى كۆمه‌ڵگاى كارگێرِى كه ته‌نها بیره ئاوه‌كانى كۆڵدراون و پێدوایستییه‌كانى تر‌ى ماون، ئه‌مه‌و ته‌ندره‌كه له رِێگه‌ى شاره‌وانى هه‌ولێره‌وه بۆ پارێزگاى هه‌ولێر به‌رز كراوه‌ته‌وه و له ساڵى 2008 ه‌وه له به‌شی ته‌ندره‌كانه كه ووردبینیش كراوه و چاوه‌رِێى راگه‌یاندن و جێبه‌جىَ كردنى ده‌كه‌ین و به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێمان نه‌داوه كه له‌سه‌ر بودجه‌ى 2009 بدرێت به به‌ڵێنده‌ر.
به بینینى من دابه‌ش كردنى زه‌وییه‌كان له‌و دوو شوێنه جیایه له‌سه‌ر بنه‌ماى تیروپشك عه‌داله‌تێكى باشه كه په‌یرِه‌ومان كردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌م تیروپشكه نه‌كرابا ئه‌وسا ده‌كرا به نا عه‌داله‌تى ناوزه‌د بكرێت، و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى ئه‌و زه‌وییانه ئه‌وه‌یه كه‌وا بۆ ماوه‌ى پینج ساڵ كرِێن و فرۆشتنى پىَ نه‌كرێت، چونكه مه‌به‌ست له‌پێدانى زه‌وى نیشته‌جێبوون ئه‌وه‌یه كه له دۆخى كرێچیانى رزگاریان ببێت و بیكه‌نه خانوو و تێدا نیشته‌جىَ ببن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه هاوولاَتیان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه خزمه‌تگوزارى تێدا نه‌كراوه هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانیان ئێمه له‌مرِووه‌وه له‌گه‌ل جه‌نابی قایمقام گفتوگۆمان له‌مباره‌یه‌وه كردووه و نووسراوێكمان ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى به‌رِێز پارێزگارى هه‌ولێر كردووه و تێیدا باسمان له بارودۆخى ئه‌و هاوولاَتیانه كردووه كه له دۆخێكى ناله‌بار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له كه‌لاوه‌كانى قه‌زاى خه‌بات نیشته‌جین كه پێكهاتووه له به‌شی ناوخۆیى كۆلیژى كشت‌وكال و میحوه‌ر و زه‌وییان له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج وه‌رگرتووه... ئێمه ئه‌وه‌شمان له نووسراوه‌كه‌دا باس كردووه كه پێویسته خزمه‌تگوزارى بۆ گه‌رِه‌كه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كارتى زه‌وییه‌كانیان پىَ بده‌ین و له كه‌لاوه‌ى بینا حكوومیه‌كان ده‌ربچن. من پێموایه ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارى له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج بكرێت ده‌بێته یه‌كێك له خۆشترین گه‌رِه‌كه‌كانى قه‌زاى خه‌بات و گه‌شبینى له‌مرِووه‌وه ته‌نها په‌یوه‌سته به ئه‌نجامدانى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌كو ئاو و كاره‌با و شه‌قام و شۆسته و قوتابخانه ... هتد، له‌رِاستیدا ئێستا وه‌كو بیابانێكه ئێمه ناتوانین خه‌ڵكه‌كه ناچار بكه‌ین له‌وىَ زه‌وییه‌كان بكه‌نه خانوو.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تى دروست كردنى خانوو له قه‌زاى خه‌بات كه پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ى له فراوانبوونى قه‌زایه‌كه‌دا هه‌یه، ئێمه مانگانه نزیكه‌ى 100 مۆڵه‌تى دروست كردنى خانوو به هاوولاَتیان ده‌ده‌ین و وێنه‌ى مۆڵه‌ته‌كان بۆ پارێزگاى هه‌ولێر و شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر ده‌نێرین كه له‌سه‌ر شێوازێكى نوىَ و شارستانى له‌نێو مه‌ركه‌زى خه‌بات خانوو بونیاد ده‌نێن، و پرۆژه‌كانى حكوومه‌تیش ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى هه‌مان هه‌ڵمه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراوانكردنى قه‌زایه‌كه و پێشخستنى رووى شارستانى وه‌كو دروست كردنى شه‌قام و قیرِتاو كۆنگریت كردنى شه‌قامه‌كانى كه جیاوازیێكى به‌رچاوى پێوه دیارى له‌چاو سالاَنى پێشوو. من له كۆتاییدا داواكاریم ئه‌وه‌یه كه پێشتر له‌گه‌ل جه‌نابى قایمقامیش قسه‌م كردووه مه‌سه‌له‌ى كه‌لاوه‌كانه كه كێشه‌یه و پێویسته به كێشه‌ى بزانین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دانیشتووانى كه‌لاَوه‌كان به رِاستى له دۆخێكى زۆر خراپ ده‌ژین و شوێنه‌كانیان بۆ ژیان ناشێت و كه‌لاوه‌كان له‌رِووى ته‌ندروستییه‌وه شوێنى شیاو نین، دیسان داواكارم له به‌رِێز پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌و ته‌نده‌ره‌ى كه پێشكه‌شمان كردووه و له‌به‌شی ته‌ندره‌كانى پارێزگایه به ناوى گه‌رِه‌كى كانى مامسنج هیوامان وایه جارِدانى بۆ بكرێت تاكو ئه‌و خه‌ڵكه بتواننن له‌و كه‌لاوانه رزگاریان ببێت و گه‌رِه‌كه‌كه ئاوه‌دان بكرێت.
* دواتر له یه‌كێك نووسینگه‌كانى فرۆشتنى خانووبه‌ره هاوولاَتیێكمان به‌ناوى هونه‌ر مه‌جید بینی كه كرێچیێكى دانیشتووى قه‌زاى خه‌باته، و پارچه زه‌ویێكى له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج وه‌رگرتووه و به مه‌به‌ستى فرۆشتنى پارچه زه‌وییه‌كه‌ى له نووسینگه‌كه بوو، ئه‌ویش باسی له خراپى باردۆخى خراپى ژیانى خۆى كرد:
- من ماوه‌ى چه‌ند ساڵه كرێچیم و پارچه زه‌ویێكم له‌و گه‌رِه‌كه وه‌رگرتووه كه پێى ده‌گوترێت كانى مامسنج، خۆى گه‌رِه‌كى كۆمه‌ڵگاى كارگێرِى جیگایێكى زۆر چاكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌واوى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ چووه و كانى مامسنجیش هه‌تا ئێستا هیچ كارێكى بۆ نه‌كراوه و بیابانێكى دوور و درێژه و من تا ئێشتاش نازانم زه‌وییه‌كه‌م كه‌وتۆته كوىَ و ته‌نها ژماره‌كه‌ى ده‌زانم، ئه‌وه ماوه‌ى دوو سێ ساڵه زه‌وییه‌كان دابه‌شكراون و هاوولاَتیان نه‌یانتوانیووه سوودى لێ ببینن و له كرێچیاتى رزگاریان ببێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه نه ئاو نه كاره‌با و نه رێگا نه‌بێت هاوولاَتى چۆن پێى ده‌كرێت له‌وىَ بژیت... داواكارین پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌رِه‌كى كانى مامسنج بكرێت تاكو ئێمه‌ش بتوانین سوود له‌و زه‌وییانه وه‌رگرین و بیانگه‌ینه خانوو.
* هه‌ره‌وها ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د كه فه‌رمانبه‌رێكى دیكه‌ى دانیشتووى قه‌زاى خه‌بات و كرێچییه، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه خاوه‌نى پارچه زه‌ویێكه له گه‌رِه‌كى كانى مامسنج و باسی له‌وه كرد كه كردارى تیروپشك پرۆسه‌یێكى دادوه‌رانه بووه، كه‌چى دواخستنى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كانى بۆ گه‌رِه‌كه‌ى به نه‌رێنى له‌قه‌له‌م دا له‌وه‌ى هاوولاَتیان سوود له زه‌وییه‌كان وه‌رناگرن و بۆیان ناكرێته خانوو:
- ئه‌وه نزیكه سىَ ساڵ ده‌بێت ئه‌و زه‌وییانه‌مان له كانى مامسنج وه‌رگرتووه و هیچ سوودمان لىَ نه‌بینیووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا له خانووى به كرێدام، زۆرێك له هاوولاَتیان زه‌وییه‌كانیان له‌وىَ ده‌فرۆشنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئومێدى ئه‌وه‌یان نیه پرۆژه‌كان له‌وىَ بكرێن و له‌وه نیگه‌رانن كه شوێنه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو كۆمه‌ڵگاى كارگێرِى و گه‌رِه‌كى ئاشتى زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ كراوه و زه‌وییه‌كانى كراونه‌ته خانوو ... كه‌چى ته‌نها ئه‌و ئه‌و چۆله‌وانیه ماوه‌ته كه به گه‌رِه‌ك و دواتریش به كانى مامسنج ناو ده‌برێت!؟ به‌رِاستى هاوولاَتیان له چاوه‌رِوانى ئه‌وه‌دان خزمه‌تگوزارى بۆ بكرێت و ئه‌وانیش خانوو دروست بكه‌ن و دۆخى ناله‌بارى ژیانیان بگۆرِێت. تا ئێستا هه‌ر به‌ڵێن ده‌درێت و به كرده‌وه هیچ نه‌كراوه، ئێمه‌ى فه‌رمانبه‌رانى قه‌زاى خه‌بات هه‌موو گله‌ییمان له‌وه هه‌یه كه پێویست بوو زه‌وییه‌كانمان له‌یه‌ك شوێن بووایه و كۆمه‌ڵگاى كارگێرِى تایبه‌ت بكرابایه بۆ چینى مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران كه هه‌نگاوێكى شارستانیتر ده‌بوو.
به‌رِاستى كردارى دابه‌ش كردنى زه‌وییه‌كان به تیروپشك زۆر دادوه‌رانه بوو، من یه‌كه‌م كه‌س بووم كه تیروپشكم راكێشا و چانسی من ئه‌وه‌بوو زه‌وییم له كانى مامسنج بۆ ده‌ربچێت، و ئه‌وانه‌ى زه‌وییه‌كان ده‌كرِنه‌وه ئه‌وانه‌ن كه پاره‌ى زۆریان هه‌یه و هیچ زیان له كرِینه‌وه‌ى زه‌وییه‌كان ناكه‌ن و هه‌ر كاتێك نرخى زه‌وییه‌كان به‌رز بۆوه به قازانج ده‌یفرۆشنه‌وه. هیوام وایه خزمه‌ته‌كان بۆ ئه‌و گه‌رِه‌كه بكرێت تاكو كانى مامسنج به چۆله‌وانى نه‌مێنێته‌وه.
* ئێمه خه‌ڵكێكى به‌رچاومان له‌نووسینگه‌ى حاجى فه‌تاح عه‌لى بۆ فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ى بینى و كه‌سه‌كان له‌وانه بوون كه زه‌وییان له كانى مامسنج وه‌رگرتووه و به‌شێكیان بۆ فرۆشتنه‌وى زه‌وییه‌كان له‌وىَ بوون، ئێمه سه‌باره‌ت به نرخ و هۆكارى فرۆشتنى زه‌وییه‌كان له‌گه‌ل خاوه‌نى نووسینگه‌كه دواین كه به‌مشێوه‌یه بۆمان قسه‌ى كرد:
- من خاوه‌نى نووسینگه‌ى كرِین و فرۆشتنى زه‌وى و خانووم و ئه‌وه نزیكه‌ى سىَ ساڵ ده‌بێت ئه‌و زه‌وییانه‌ى كانى مامسنج دابه‌ش كراون هیچ خزمه‌تگوزاریێكى تێدا نه‌كراوه، و زۆر كه‌س هه‌یه كرێچییه و زه‌وییه‌كه‌ى ده‌فرۆشێته‌وه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره و كه پێى ده‌ڵێم "كاكه مه‌یفرۆشه‌وه، تۆ له ژیانت یه‌ك جار زه‌وێت پێ ده‌درێت" ئه‌ویش له وه‌لاَمدا ده‌ڵێت "من پێویستم، چى له‌و زه‌وییه بكه‌م كه له بیابانێكه و هه‌رگیز ناتوانم بیكه‌مه خانوو" بۆیه به ناچارى هه‌ڵده‌ستێت به 2000$ ده‌یفرۆشێته‌وه. خۆى پێویسته به‌ر له‌وه‌ى زه‌وییه‌كان دابه‌ش بكرێن ئاماده‌كارییه‌كان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى بۆ بكرێت یا له‌دواى شه‌ش مانگ یاخود ساڵێكیش بێت تاكو هاوولاَتیانى كرێچى بتوانن له‌و زه‌وییانه سوود وه‌رگرن كه پێیان دراوه... گوناهه زه‌ویێك كه رووبه‌ره‌كه‌ى 300مه‌ترى دووجایه به‌و برِه پاره كه‌مه‌یه بفرۆشێته‌وه و ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كه خزمه‌تگوزارى بۆ كرابێت خه‌ڵكه‌كه نایفرۆشێته‌وه و نرخه‌كه‌ى 6000$ بێت كه‌مه. ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌بوو له‌گه‌ل ساڵى نوىَ پرۆژه‌كان له كانى مامسنج ده‌كرێن و هه‌ر نه‌كرا و هاوولاَتیانیش بێ هیوان له‌وه‌ى كه ئایا ده‌كرىَ یان نا، ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره به درێژایى ته‌مه‌نى چاوه‌رِێ ده‌كه‌ن پارچه‌یێك زه‌وى وه‌رگرن و ئه‌وه‌تا به پاره‌یێكى كه‌م له‌ده‌ست خۆیانى ده‌ده‌ن.