هونه‌رمه‌ندی لوبنانی پاسكاڵ مشعهلاَنی له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان
كه هاتمه كوردستان جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌م و گۆرانی كوردیش ده‌ڵێم
له یه‌كێ له ماڵپهرِه كانی ئه‌نته‌رنێت به مانشێتێكی گه‌وره نووسرابوو پاسكال مشعه‌لانی ده‌یه‌وێ سه‌ردانی كوردستان بكات ..ئه‌مه زۆر سه‌رنجی راكێشام بۆیه هه‌ولێكی زۆرمدا تا ئه‌م هه‌واڵه پشت راست بكه‌مه‌وه. له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به هونه‌رمه‌ندی ناو براو كرد تاوه‌كو له‌م هه‌واڵه دڵنیا بین هه‌ر له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌م داوام لێ‌كرد بۆ ئه‌نجامدانی دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م داواكاریه. ئیمه‌ش به چه‌ند پرسیارێك ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان هێنا ئاخاوتن .
دیمانه فه‌رهاد بلباس *هه‌موومان پاسكال ده‌ناسین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو كه‌سێك نهێنییه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.پرسیارمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و نهێنییه چیه كه‌تاوه‌كو ئێستا له رۆژنامه‌كانت شاردۆته‌وه مه‌به‌ستم(قۆناغه‌كانی ژیانت یاده‌وه‌ریه‌كانی منداڵیت)؟
- سوپاس بۆ خودای گه‌وره هیچ شتێكی شاراوه‌م نیه له ژیانم تا گومان لای خه‌لك دروست بێت بهلاَم كه‌مێك به‌ناز په‌روه‌رده كراوم.
* زۆر كه‌س پێیان وایه سروشتی لوبنان كاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر تۆ‌و چه‌ندین كه‌سیتر بۆ كاری هونه‌ری؟
- راسته جوگرافیای لوبنان وای كردوه بتوانین ئه‌م به‌هره‌یه‌ی هه‌مانه نه‌یشارینه‌وه و چه‌ندین هونه‌ر و ده‌نگی نوێ دروست بكات.كه وه‌كو خۆتان ده‌زانن لوبنان خاوه‌ن چه‌ندین هونه‌رمه‌نده.
* تائیستا چه‌ند ئه‌لبومت هه‌یه ؟
- تا ئیستا (14) ئه‌لبومم هه‌یه دوا ئه‌لبومم (بحبك انا بحبك).
* ده‌بینیین زۆربه‌ی گۆرانی بێژه‌كان گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی ده‌ڵێن ئایا خۆشه‌ویستی بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه له ژیانی هونه‌ری تاوه‌كو جه‌ماوه‌ر پێشوازی له‌م هونه‌رمه‌ند بكات؟
- بێگومان ژیان هه‌مووی خۆشه‌ویستیه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه ژیان به خۆشه‌ویستی گه‌شه‌ی كردوه، نه‌ك خوَشهویستی نێوان كچ و كورِ، به‌ڵكو خۆشه‌ویستی نێوان هاورێ و خێزانن وخۆشه‌ویستی دایك و باوك خۆشه‌ویستی چه‌ندین جۆری هه‌یه.
* به‌م جوانیه‌ی خۆت خه‌لكانێكی زۆرت سه‌رسام كردوه ئه‌م جوانیه هیج كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردویت؟
- سوپاس بۆ خودا ئه‌مه نیعمه‌تێكه بهلاَم بێم وایه جوانی جوانی دڵه.بهلاَم به‌داخه‌وه چه‌ندین جار كێشه‌ی گه‌وره‌م بۆ دروست بووه بهلاَم زۆر ئاگاداری خۆم بوم له خۆم غافل نه‌بویمه هیچ كاتێ.
* تاچه‌ند له‌م جوانیه‌ی خۆت رازیت حه‌زت نه‌ده‌كرد هێشتا جوانتر بیت؟
- سوپاس بۆ خودا من به‌و جوانیه زۆر رازیم زیاتریشم ناوێ.
* توَ تاچه‌ند سه‌ربه‌ستی مه‌به‌ستم كاتی كه ده‌چیته ده‌ره‌وه بێگومان به‌ریوه‌به‌ری كاره‌كانت لهكهلت داده‌بیت تا چه‌ند ئازادی؟
- من سه‌ربه‌ستم له ژیانی خۆم كه ئه‌چم بۆ شوێنێك به‌ریوه‌به‌ری كاره‌كانم و خانهوهدهكهم هاورِێییهتیم ده‌كه‌ن.هیچ كێشه‌م نیه بۆ سه‌ربه‌خۆیی وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
* له‌دوا كلیپت جلوبه‌رگی بوكێنیت له‌به‌ره خۆزگه‌ی ئه‌وه ناخوازی ئه‌مه ببێته راستی؟
- به پێكه‌نینه‌وه به‌ڵێ بۆ نا.
* ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵ گه‌نجێك هه‌یه پێت وایه به هاوسه‌ركیری كۆتایی دیت؟
- پشتیوان به خودا بهلاَم هه‌موو شتێك چانس و نه‌سیبه.
* زۆر كه‌س پێیان وایه شوو كردن هونه‌رمه‌ند له جه‌ماوه‌ر ده‌دزێت تۆ ده‌لێی چی؟
- به‌لێ بهلاَم له‌هه‌موو دۆخێك نا چونكه ژیانی خیزانی ئافره‌ت جیاوازی له‌گه‌ڵ پیاو هه‌یه.
* حه‌ز ده‌كه‌ی به نازناوێك بانگت بكه‌ن كه پێت خۆشه؟
- خۆشترین نازناو لای من (پاسۆ)یه هه‌ر به‌م نازناوه‌ش بانگ ده‌كرێم
* له تۆ زیاتر لهبنهماڵهكهت كه‌سی تر كاری هونه‌ری ده‌كات؟
- نه‌خێر ته‌نها من لهخانهوادهكهم كاری هونه‌ری ده‌كه‌م.
* زۆر جار ناوت ئه‌هێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه جلوبه‌رگی نیمچه رووت له‌به‌ر ئه‌كه‌یت وه‌لامت بۆ ئه‌مانه چیه؟
- من وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی جلوبه‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌م وه‌كو كجانی لوبنان بهلاَم هه‌ندێك جار ئه‌و جلانه له‌به‌ر ده‌كه‌م كه گۆرانی كلیپ ده‌كه‌م كه‌بۆ رۆڵی كلیپه‌كه ده‌گونجێ.
* تا چه‌ند ئاگاداری هونه‌ری كوردی چوَن به‌راوردی ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌ری عه‌ره‌بی و بیانی به شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ری كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
- زانیاری زۆر باشم له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه گوێ له كۆرانی كوردی ده‌گرم بهلاَم ئه‌مه ده‌زانم كه هونه‌رێكی ره‌سه‌نه.
* له ماڵپه‌رێكی ئه‌لكترونی باسی ئه‌وه‌ت كردبوو كه زۆر حه‌ز ده‌كه‌یت سه‌ردانی كوردستان بكه‌یت.ئایا تا ئێستا ته‌نها بیرۆكه‌یه؟
- له‌به‌رنامه‌مدایه له‌م نزیكانه سه‌ردانی كوردستان بكه‌م.
* گه‌ڵێك جار كوردستان و فه‌له‌ستین وه‌كو یه‌ك هه‌ژمار ده‌كریت كه تا ئیستا خاوه‌ن ولات وكیانی خۆیان نین تۆش وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك هه‌مان بۆ چوونت هه‌یه؟
- هیوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌موو گه‌ڵیك ده‌خوازم كه تاوه‌كو ئێستا خاوه‌ن ولاَت نین.
* ئه‌گه‌ر رۆژیك گۆرانیت بۆ ولاتێكی چه‌وساوه وت ئایا ناوی كوردستان له‌م كاره هونه‌ریه ده‌بیت؟
- زۆر گۆرانیم وتووه له‌وانه گۆرانی (وینك یا انسان)ئه‌مه ته‌نها بۆ لوبنانم نه‌گووتوه ئه‌مه بۆ هه‌موو ئه‌و ولاَتانهیه كه شهرِو سته‌میان لێ ده‌كرێت.
* ئه‌گه‌ر وتمان كه‌مێك باسی كوردستان بكه چی ده‌لێی؟
- به‌راستی وه‌كو وتم زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ر كوردستان نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌زانم ولاَتێكی جوانه شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه و خاوه‌ن كه‌لتوری زۆر جوانه ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه هه‌وادارێكی زۆرم له كوردستان هه‌یه له‌ده‌رفه‌تێكی نزیك سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م .
* زۆر هونه‌رمه‌ندانی كورد گۆرانی عه‌ره‌بیان ووتوه بهلاَم تا ئیستا هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌ب گۆرانی كوردی نه‌گوتوه له‌به‌ر چی؟
- من زۆر پێخۆشحال ده‌بم كه به ره‌نگی كوردی گۆرانی بڵیم ته‌نها ئه‌گه‌ر كاری دوو قۆلیش بكه‌م له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی كورد پێم وایه كارێكی نوێیه كه پێشكه‌شی ده‌كه‌م.
* به چ ئامرازێك گه‌لانی جیهان لێك نزیك ده‌بنه‌وه ؟ بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه به ئاهه‌نگیك له‌م سنووره بپه‌ریه‌وه؟
- بێگومان هونه‌ر به‌هێزترین ئامرازه بۆ نزیك خستنه‌وه‌ی كهلاَن له‌یه‌كتری كه هاتمه كوردستان بێگومان ئه‌م سنووره خۆی نامێنی.
* تۆ زۆر جوانی جوانتر ئه‌بی ئه‌گه‌ر به‌جلی كوردی بتبینیین خۆزگه ناخوازی رۆژیك ئه‌م جله له‌به‌ر بكه‌ی؟
- بیگومان كه هاتمه كوردستان جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌م و گۆرانی كوردیش ده‌ڵێم.
* سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كاته‌ی بۆ ئێمه‌ت ته‌رخان كرد.
- زۆر سوپاس بۆ ئیوه‌و سوپاس بۆ گۆڤاری هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه.