سه‌رۆك بارزانی یادی (111) ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسیی كوردی له رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پيرۆز كرد
به‌بۆنه‌ی یادی (111) ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسیی كوردی و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (كوردستان) له22 ی نیسانی 1898 ، كه‌به‌م كاره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌یه‌كه‌مین چرای رۆژنامه‌نووسیی له‌قاهیره‌له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رز و كوردڵه‌روه‌ری به‌درخانییه‌كان هه‌ڵگیرسێنراو ئه‌و رۆژه‌ش بوو به‌ده‌ستڵێكی خه‌باتی قه‌ڵه‌م له‌مێژووی
پڕ سه‌روه‌ریی گه‌لی كوردستان و به رۆشنبیركردنی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان،
پڕ به‌دڵ ڵیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی تێكڕای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌م و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و سه‌ركه‌وتوویان بۆ ده‌خوازم، به‌و هیوایه‌ی كه‌به‌بیروبۆچوونه‌جیاجیاكانیان و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌بۆیان ره‌خساوه، قه‌ڵه‌مه‌كانیان له‌خزمه‌تی پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و ره‌خنه‌گرتنێكی بونیادنه‌رانه‌به‌كار بێنن و راگه‌یاندنی كوردی به‌ره‌و راگه‌یاندنێكی به‌سه‌نگ و ئامانجدار و هاوچه‌رخ و دوور له‌تانه‌و ناوزڕاندن ببه‌ن و رۆڵی ئیجابیانه‌ی خۆیان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له دروستكردنی رای گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بگێڕن و كه‌موكوڕییه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی شارستانی و به‌ره‌چاوكردنی ئه‌خلاقیه‌ت و پرنسیڵی رۆژنامه‌نووسی به‌و په‌ڕی جورئه‌ته‌وه‌ده‌ستنیشان بكه‌ن و به‌جددی به‌دوای راستییه‌كاندا بگه‌ڕێن و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ زانیاریه‌كاندا بكه‌ن و به‌جوانترین شێوه له‌خزمه‌تی ئامانج و خواسته‌ستراتیژیه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا بن و هه‌میشه‌ڵاڵڵشت بن بۆ ڵاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا كه‌رۆژ له‌دوای رۆژ هه‌نگاو به‌ره‌و ئامانجه‌كانی هه‌ڵده‌گرێ. جارێكی دیكه‌هیوای گه‌شه‌سه‌ندن بۆ رۆژنامه‌نووسیی كوردی ده‌خوازم و سه‌ربه‌رزییش بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه‌شان به‌شانی ێشمه‌رگه‌خه‌باتیان كردووه‌و رێزیشم بۆ گیانی پاكی رۆژنامه‌نووسه‌شه‌هیده‌كان. له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم