ئه‌حمه‌د بلباس
گومان له‌وه نیه كه نه‌ته‌وه‌ى كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ى تورك و ... هتد له‌دێر زه‌مانه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌م گۆى زه‌مینه‌دا له نیشتمانى خۆى ده‌ژیت و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش چه‌ند بنه‌مایێكى دیاریكراوى هه‌یه، زمانیش یه‌كێكه له بنه‌ماكانى نه‌ته‌وه‌كان كه‌وا هۆیه‌كه بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتن و ئالوگۆرِى بیرورِا له‌نێوان رۆڵه‌كانى دا و هه‌ر یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانیش زمانى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه. زمانى شیرینى كوردى بنه‌مایێكه بۆ مانه‌وه‌ى سۆزى نه‌ته‌وه‌یى له‌نێو هاوولاَتیانى كورد، هه‌ر بۆیه داگیركه‌رانى كوردستان هه‌وڵیان داوه وه‌كو هه‌ر یه‌ك له‌مرۆڤى كورد و نیشتمانه‌كه‌ى زمانى كوردیش جینوساید بكه‌ن و هه‌وڵى شێواندن و له‌ناوبردنیان داوه. ئه‌گه‌ر ئێستا به ووردى سه‌یرى ره‌وشی زمانه‌كه بكه‌ین تاوه‌كو بزانین رۆڵه‌كانى كورد به چ زمانێك ئاڵوگۆرِى بیرورِاكانیان ده‌كه‌ن .... به زمانى كوردى یا ئه‌وه‌تا زمانێكى دیكه؟!!
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین زمانى كوردى رووه‌و لاوازبوون ده‌چێت و له‌داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌كان و له‌مالاَن و بازارِدا وه‌كو پێویست و به شێوه راسته‌كه‌ى به‌كار ناهێت، ئه‌گه‌ر سه‌یرى قوتابخانه‌كان بكه‌ین هه‌موو تۆماره‌كانیان به زمانى عه‌ره‌بییه و بۆ نموونه تۆمارى گشتى و خشته‌ى دابه‌ش كردنى وانه‌كان جیا له‌وه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى رێكخراوه مامۆستایانیش زۆربه‌ى قسه‌كانیان به‌زمانى عه‌ره‌بییه و به تایبه‌تى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه‌وا له‌كۆنه‌وه دامه‌زراون و له‌برى ئه‌وه‌ى بڵێن ته‌خته‌رِه‌ش ده‌ڵێن سه‌بووره و به كۆگا ده‌ڵێن مه‌خزه‌ن و هه‌تا ئه‌گه‌ر له بازارِیشدا سه‌رنج بده‌ین زۆربه‌ى تابلۆكان به زمانى عه‌ره‌بى یاخود ئینگلیزى نووسراون به‌هه‌مان شێوه‌ى قسه‌ى مامۆستایان بۆ سه‌رتاشخانه و ده‌رمانخانه نووسراون حیلاقه و سه‌یده‌لیه، ئه‌گه‌ر پرسیار له‌كه‌سێكى نه‌خۆش بكه‌یت ده‌رمانه‌كانت له‌كوىَ ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌وا بىَ یه‌ك ودوو ده‌ڵێت سه‌یده‌لیه یا ئه‌وه‌تا موسته‌شفا و به‌هه‌مان شێوه به یه‌كێك بڵێى بۆ كوىَ ده‌چیت ئه‌وا ولاَمه‌كه‌ى ئه‌وه ده‌بێت بۆ نموونه (ده‌رِۆمه حه‌للاق).
ئه‌مانه وه‌كو نموونه‌ى زیندوو پێم باشبوو ئاماژه‌یان پىَ بكه‌م و خوێنه‌ر له‌و راستییه ئاگادار بكه‌مه‌وه كه‌وا 50%ى قسه‌كانى مرۆڤى كورد خه‌ریكه به‌زمانى دیكه ده‌كرێت. هه‌تا له‌نێو توێژى گه‌نجانیش به كورِ و كچه‌وه به‌كارهێنانى وشه‌ى زمانه‌كانى دیكه وه‌كو خۆ به‌گه‌وره‌پیشاندان و رۆشنبیر به‌كار بهێنن ئه‌وجا چ زمانى عه‌ره‌بى بێت یان توركى و ئینگلیزى كه له‌وانه‌یه زۆرجار به‌كارهێنانى وشه‌كان و ده‌ربرِینیان راستیش نیه، ئاشكرایه كه‌وا ئامێرى مۆبایل بۆته یه‌كێك له‌و هۆكارانه كه‌وا زمانى ئامێره‌كه‌یان به ئینگلیزى یان فارسى داناوه و جگه له قسه‌كردنه‌كانیان گۆرِیوه وه‌كو ئه‌وه‌ى به كورته‌نامه بڵێن ریساله یان مه‌سه‌ج و بۆ ناردنى وێنه و گۆرانى له‌برى ئه‌وه‌ى به هاورِێكیانیان بڵێن بۆمان بنێره ئه‌و وشه‌یه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت (بۆمان ئیرسال بكه). له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌رِه‌شه‌یه‌ى له‌زمانى كوردى كىَ خۆى به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵى له‌ناو بردنى ئه‌م دیاردانه بدات و تابلۆكانى (مینى ماركێت و سۆپه‌رماركێت و نیو ستى ؟؟؟؟!!!!)یانه وه‌رگێرِێته سه‌ر زمانى كوردى و هه‌روه‌ها تۆماره‌كانى قوتابخانه‌ش ته‌نها بكرێنه زمانى كوردى. ئه‌م گوێنه‌دان و خۆ به به‌رپرس نه‌زانینه‌ى به‌رامبه‌ر به زمانه‌كان هۆكارگه‌لێكى ترسناكن بۆ لاوازبوون و له‌ناوبردنى زمانى كوردى و خه‌ریكه به‌نێوى ئالوگۆرِى شارستانیه‌ت و جیهانگه‌رایى و مۆدیرنێته به ده‌ستى خۆمان له‌ناوى ده‌به‌ین. با هه‌وڵى پته‌و كردنى زمانه‌كه‌مان بده‌ین و هه‌تا له قوتابخانه‌كانیش جه‌خت له‌سه‌ر زمانه پاراوه‌كه‌ى خۆمان بكه‌ین و وه‌كو چۆن پێداگیرى له‌سه‌ر ناساندن و شكۆمه‌ندى ئالاَ و ناوى كورد و كوردستان ده‌كه‌ین با به‌و شێوه‌یه ته‌نها سازش له‌سه‌ر یه‌ك له وشه‌ى كوردى نه‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش بۆ جیهان روون بكه‌ینه‌وه زمانه‌كه‌مان وه‌كو زمانه‌كانى زیندووى جیهان مۆرك و ناسنامه‌ى دێرینى كورده و سامانى مرۆڤى شانه‌ده‌ر و یه‌كه‌م ئاخاوتنى سه‌ر ئه‌م زه‌میه‌نه‌یه.