پرۆژه‌ى ئاوى ئیفرازى سىَ له مانگى هه‌شتى ساڵى 2006 كه‌وتۆته كار و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى فلۆر ئیمێك له‌سه‌ر بودجه‌ى حكوومه‌تى ئه‌مریكا دروست كراوه، پرۆژه‌كه نزیكه‌ى دوو سه‌د ملیۆن دۆلارى تێچووه و له‌و كاته‌ى وه‌گه‌رِ خراوه تاكو ئێستا كاره‌كه‌ى به‌رِێكوپێكى به‌رِێوه‌ده‌چێت و ژماره‌یێكى زۆرى هاوولاَتیانى شارى هه‌ولێر له ئاوه‌كه‌ى سوودمه‌ندن. هه‌وره‌ها تواناى ئه‌م پرۆژه‌یه (6000) مه‌ترى سىَ جای ئاوه له كاتژمێرێك واتا رۆژانه (1444000) مه‌تر سێ جا له رۆژێك دا... ئاوى پرۆژه‌ى ئیفراز 3 به‌پێى ستانده‌رێكى جیهانى رێك‌وپێك ده‌پالێورێت و پاك ده‌كرێته‌وه و خه‌لكى شارى هه‌ولێر سوودى لێوه ده‌بینن و ئاشكرایه كه‌وا پێدوایستى هاوولاَتیانى ئه‌و شاره به به‌راوردكردن له‌گه‌ل سالاَنى پێشوو زۆر جیاوازى كردووه و گرفتى ئاوى به‌شێوه‌یێكى زۆر چاره‌سه‌ركردووه...
* بۆ پتر ئاشناكردنى خوێنه‌رانى گۆڤارى ده‌شت لێپرسراوى پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سێ ئه‌ندازیار هیوا عه‌بدولرِه‌زاق باسی له زۆر لایه‌نى كاركردن و سوود و بایه‌خه‌كانى پرۆژه‌كه كرد:
قۆناغه‌كانى كارى پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز
-پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز3 له‌شه‌ش به‌ش پێكدێت و سه‌ره‌تا پێى ده‌گوترێت به‌شی سكرینینگ و تێدا ئاو له رووبار‌ى زێى گه‌وره به‌دوو كه‌ناڵ دێته ناو به‌شه‌كه و له‌و خلت و پیساییانه پاك ده‌كرێته‌وه كه‌وا قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه وه‌كو دار و نایلۆن و په‌رِۆك و .... هتد، پاشان ئاوه‌كه دێته به‌رده‌م چوار په‌مپی زه‌به‌لاحى گه‌وره به هۆیانه‌وه ده‌هێنه‌درێنه شوێنێك كه پێى ده‌گوترێت راپیدمیكس. له‌م شوێنه‌دا سه‌ره‌تاى مه‌وادى چاره‌سه‌كردن و كیمیاوى تێكه‌ڵى ده‌كرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاوى رووبار له‌هه‌ندێك كاتى ساڵدا زۆر شێلووه و به كه‌ڵكى به‌كارهێنان نایێت و له راپیدمیكس دا كلۆرى تێ ده‌كرێت كه‌وا به پری كلۆرینیشن و دوایى سلفاتى ئه‌له‌منیۆمى بۆ زیاد تێكه‌لاَو ده‌كرێت كه‌وا بۆ كارى نیشتن به‌كار دێت و ماده‌یێكى دیكه‌ش به‌رِێژه‌یێكى كه‌م كه‌وا تاقیگه دیارى ده‌كات به‌كار دێت كه به پۆلیمه‌ر ناوده‌برێت و ئه‌وه‌ش سیسته‌مێكى تازه‌یه و یه‌كه‌م جاره له عێراق و كوردستان به‌كاردێت و ئه‌ویش هه‌ر كارى نیشتن ده‌كات و هۆى دوو میكسه‌ره‌وه تێكه‌لاَوى ئاوه‌كه ده‌كرێت و ئه‌وجا ده‌چێته قۆناغێكى دیكه كه حه‌وزى نیشتنه‌وه‌یه یان پێى ده‌ڵێین كلارى فایرى كه شه‌ش حه‌وزى گه‌وره‌ن و له‌وێوه‌ش كردارى نیشتن رووده‌دات و له‌وىَ دا ده‌نكه خۆڵ و لم و شتى وورد به به‌كارهێنانى ئه‌و مه‌وادانه‌ى باسمان كرد له‌ژێره‌وه ده‌نیشنه‌وه و له‌قۆناغى چواره‌میشدا ئاوه‌كه پاڵیورا و قورِ و لیته‌كه‌ى لىَ نیشت و ئه‌و چینه‌ى سه‌رى كه ئاوێكى پاكه لێى وه‌رده‌گیرێت و ده‌چێته به‌شێكى دیكه فلته‌رێشن یونت یان پالاَوتن له‌وىَ (12) فلته‌رمان هه‌ن كه‌وا ژوورى گه‌وره‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان رووبه‌ره‌كه‌ى (50)مه‌ترى دووجایه و ماده‌ه‌یێكى تێدایه پێى ده‌گوترێت میدیا كه چه‌ند مادده‌یێك له‌خۆوه ده‌گرێت و ئاوه‌كه به‌وىَ دا ده‌رِوات و له‌ژێره‌وه‌ى لێى دێته ده‌ره‌وه و سه‌رله‌نوىَ هه‌ر لم و وورده خوڵێكى بچووك كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا مابێته‌وه له‌وىَ ده‌نێشتێت... و پاش ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه له‌وىَ ده‌رده‌چێت دووباره به‌رِێژه‌یێكى دیارى كرا‌و كلۆرى تێده‌كرێت و له عه‌مبارێكى ئاو كۆده‌بێته‌وه و له‌وێوه به چوار په‌مپى زه‌به‌لاح كه یه‌كێكیان یه‌ده‌گه و سێیان كارده‌كه‌ن ئاوه‌كه ره‌وانه‌ى قۆناغێكى دیكه پرۆژه‌كه ده‌كرێت له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر كه ئێمه پێى ده‌ڵێین وێستگه‌ى ناوه‌ندى مه‌رعۆده و ئه‌مه بوسته‌ر سته‌یشن و له‌وىَ ته‌نها ئاوه‌كه ده‌چێته ناو عه‌مبارێك و دووباره په‌مپینگ ده‌كرێته‌وه بۆ عه‌مبارێكى گه‌وره‌تر له‌ناو شارى هه‌ولێر كه‌وا قه‌باره‌ى عه‌مباره‌كه (20,000)مه‌ترى جایه و له‌وێوه ئاوه‌كه به‌شێوه‌یێكى گراڤیتى به‌بىَ په‌مپ بۆ هه‌موو ماڵه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
كاره‌مه‌ندان پرۆژه و فراوان كردنى
له پرۆژه‌كه‌مان دا (60)فه‌رمانبه‌ر و (10) ئه‌ندازیارى كیمیاوى كاره‌بایى و میكانیكیمان هه‌یه كه توانایان له ئاستێكى به‌رزدایه و به‌ر له‌وه‌ى پرۆژه‌كه وه‌ربگرین بۆ ماوه‌ى سىَ مانگ له‌سه‌ر شێوازى كار پێكردن و چاككردنه‌وه به‌شدارى خول كراون و پاش ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ى ساڵێك كارى چاكسازیكردن و چاودێرى كردنى پرۆژه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ستۆى كۆمپانیا ئه‌مریكی و به‌ریتانیه‌كه بوو كه دروستى كردبوو فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندازیارانمان له‌گه‌لیان دا كاریان ده‌كرد و هه‌موویان له‌رِووى ته‌كنیكیه‌وه له ئاستێكى به‌رزدان كه ئێستا خۆمان له‌هه‌موو رووێكه‌وه خۆمان به‌رِێوه‌ى ده‌به‌ین.
فراوان كردنى پرۆژه‌كه له به‌رنامه‌دایه كه‌وا وه‌زراه‌تى شاره‌وانى له‌گه‌ل رێكخراوێكى ژاپۆنى كه‌وا قه‌رزێكى درێژخایه‌نى داوه‌ته حكوومه‌تى عێراق بۆ خزمه‌تگوزارى له‌بوارى ئاو به‌نیازه ئه‌م كاره بكات و پرۆژه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌شێكى ئه‌م قه‌رزه‌ى به‌ركه‌وتووه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگاى وه‌زراه‌تى شاره‌وانیه‌وه سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به‌رفراوانتر بكرێت و توانایه‌كه‌ى له (6000)مه‌تر سێ جا له كاتژمێرێك دا ببێته (10000) مه‌تر سىَ جا كه به‌مه‌ش خه‌ڵكى هه‌ولێر سوودى پتر له‌رِووى دابین كردنى ئاو پێویستییه‌كانیان جێبه‌جىَ ده‌كرىَ.
بارینى باران و شێلۆ بوونى ئاو وه‌كو گرفتێك
ئه‌م ساڵه كه‌وا رێژه‌یێكى زۆرى باران بارى كه بۆ ئێمه ئه‌ركى پترمان ده‌خاته ئه‌ستۆ له‌به‌ر ئه‌وى ئاوى رووبار شێلو ده‌بێت و ئه‌وسا چاره‌سه‌ر كردنى ئاوه‌كه هه‌وڵ و ماندوبوونى پترى پێویسته، هه‌رچه‌نده به باران بارین ئێمه مه‌ترسی ئه‌وه‌مان نامێنێت نه‌وه‌ك په‌مپه‌كانمان گرفتیان بۆ په‌یدا ببێت ئه‌مه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى له وشكه ساڵى پاریش دووچارى هیچ گرفتێك نه‌بووینه‌وه و بێگومان ئه‌م ساڵه باشتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ى گرفتمان بۆ دروست ده‌كات ره‌وشی كاره‌بایه و سوپاس بۆ خوا كه‌وا ئێستا دۆخى كاره‌با جێگیره وه‌كو سالاَنى پێشوو نیه كه په‌مپه‌كانمان تریپیان ده‌كردو پێچه‌وانه‌وه ده‌گه‌رِانه‌وه و كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنیان ده‌خسته سه‌ر په‌مپه‌كان و جیا له‌مه ئێمه تیمى چاك كردنه‌وه‌مان هه‌یه و رۆژانه هه‌ر گرفتێك روو بدات چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن، له‌باره‌ى كه‌ره‌سته و ئامێرى یه‌ده‌گه‌وه كردوومانه به پرۆپۆزه‌ل و له رِێگاى وه‌زاره‌ته‌وه بۆمان دابین ده‌كرێن. كوردستان له‌رِووى ئاوه‌وه ولاَتێكى ده‌وله‌مه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ل ولاَتانى دیكه و ئه‌و رووباره‌ى خۆمان بۆ نموونه كه سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌ناو خۆیه و تاكو ئێستا سوودمان لىَ وه‌رنه‌گرتووه و ئاوه‌كه له‌ناو سنوورى كوردستان ده‌رِواته ده‌ره‌وه و به‌پێى پێویست سوودى لىَ وه‌رناگیرێت... وا چاكه پتر سوود له ئاوى ئه‌م رووباره وه‌ربگیرێت نه‌وه‌ك هه‌ڵسین به لێدانى بیر كه ئاوى ژێر زه‌وى كه‌وا بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه كۆبۆته‌وه له‌ناوى ده‌بات و ئێمه كه به‌مشێوه‌یه ئاوى ژێر زه‌وى ده‌ربهێنین قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوىَ له‌وىَ دا دیسان كۆببێته‌وه... وا باشتره سوود له رووبار وه‌ربگیرێت و ده‌ستكارى ئاوى ژێر زه‌وى نه‌كرێت و بۆ نه‌وه‌ى داهاتوو سالاَنى داهاتوو بپارێزرێت.
پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز وه‌كو شاده‌مارى شارى هه‌ولێره كه به‌رده‌وام به بۆرِیێك كه‌وا تیره‌كه‌ى مه‌تر و نیوێكه به‌رده‌وام ئاو ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و شاره، بۆیه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى هه‌ولێر و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاو ئاوه‌رِۆكان و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و پارێزگاى هه‌ولێر له‌هه‌موو رووێكه‌وه زۆر بایه‌خ به‌م پرۆژه‌یه ده‌ده‌ن و كۆمه‌كى ده‌كه‌ن. ئه‌م پرۆژه‌یه كه دروستكرا 60%ى كرا و 40%ى كه ماوه‌ته‌وه وه‌كو پلانێكى ئه‌وسا بۆ فراوانكردنى پرۆژه‌كه حیسابى بۆ كراوه و له نه‌خشه‌كان دا هه‌یه و بۆ ئایینده ده‌كرێت و له‌م رِووه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگى له‌نێوانى وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكان دا به‌شێوه‌یێكى رێك‌وپێك هه‌یه.
به‌هاى پاك كردنه‌وه‌ى ئاو و به‌فیرِۆ نه‌دانى
پێمخۆشه له‌م دیداره‌دا ئه‌وه به هاوولاَتیان بڵێم كه‌وا ئاو پاك كردنه‌وه به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت و و تێچوویێكى زۆرى پێویبسته و حكوومه‌تى هه‌رێم به‌هایێكى زۆرى ده‌كه‌وێته سه‌رشان تا وه‌كو ئه‌م ئاوه پاك ده‌كاته‌وه و ده‌یگوازێته‌وه بۆ هاوولاَتیان، بۆ نموونه ئێمه لێره شه‌ست فه‌رمانبه‌رین و چه‌ندین هێزى زێره‌ڤانیمان هه‌یه كه‌وا ئه‌ركى پاراستنى پرۆژه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه و سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش ئێمه حه‌وت مێگا كاره‌با به‌كار ده‌هێنین و رۆژانه و مانگانه پاره‌یێكى زۆر به كرِینى شه‌ب و پۆلیمه‌ر خه‌رج ده‌كرێت و ئه‌و پاك كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر حكوومه‌ت به تێچوویێكى زۆر ده‌وه‌ستێت .... كه ئاوه‌كه ده‌چێته به‌رده‌ستى هاوولاَتى پێویسته زۆر ئاگادارى بن و زیاده‌رِۆیى نه‌كه‌ن له به‌كارهێنانى و به‌فیرِۆى نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌انه‌ى شێره‌ى ئاویان نیه شێره‌كانیان رێك بخه‌ن و خۆیان له رۆشنبیرى به‌كار هینانى ئاورابهێنن.