عیسا بۆتانى
هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یێك هه‌ر قوژبن و شوێنێكى ئه‌م كوردستانه خاوه‌ن شوێنه‌وار و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیه‌تى كه پێى ده‌ناسرێته‌وه و دانیشتووانیشی شانازى پێوه ده‌كه‌ن، قه‌زاى خه‌باتیش كه كه‌وتۆته سه‌ر لێوارى زێى گه‌وره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیێكى خۆى هه‌یه كه جیا له‌وه‌ى وه‌كو ناسنامه‌یێكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان لىَ هاتووه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌شێكى گه‌وه‌ره‌یان له یاده‌وه‌رى دانیشتووانه‌كه‌ى داگیر كردووه. هیچ كه‌سێكى دانیشتووى قه‌زاى خه‌بات نیه ساتێكى زۆرى ته‌مه‌نى به دیار شه‌پۆڵه شینه‌كانى رووبار‌ى زێى گه‌وره به‌سه‌ر نه‌بردێت و دیمه‌نى ماسیگره‌كان و ته‌نانه‌ت كاتى خۆرئاوابوونى كه‌نارى زێ له هزر و بیرى دا ره‌گیان دانه‌كوتابێت، هیچ كه‌سێك نیه ساتێكى زۆرى له‌ژێر سێبه‌رى گه‌لاَى دره‌خته‌كانى دارستانه‌كه‌ى رانه‌بواردبێت و هه‌ر كه باسی دارستانى خه‌بات بكرێت وێنه‌ى ئاهه‌نگ و سه‌یرانى نه‌ورۆز و شایى به مێشكی‌دا نه‌یێن... نه‌ك ته‌نها ئه‌مه و به‌س به‌ڵكو هه‌تا ئه‌و رێبوارانه‌ى به خه‌بات دا ره‌ت بوونه ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌رِه‌خسابێت له‌سه‌ر رووبار و له‌نێو دارستانه‌كه‌ى دا تۆزێك بحه‌سێنه‌وه‌ش به ناچارى به‌سه‌ر كۆنه پردى كه‌له‌ك ده‌ربازبوونه كه ته‌مه‌نێكى زۆرى هه‌یه و له سه‌رده‌مى ده‌سه‌لاَتى عوسمانییه‌كانه‌وه و هه‌تا ئه‌مرِۆشى له‌گه‌ل دا بێت خه‌ڵكان به پیاده و به ئوتۆمبێل به‌سه‌رى دا ده‌گوزه‌رێن... بۆیه هاوشان له‌گه‌ل رووبار‌ى زێى گه‌وره و دارستانى خه‌بات جێگایێكى پته‌وى له یاده‌وه‌رییه‌كانى ئه‌و خه‌ڵكه‌دا تۆمار كردووه و هه‌تا هه‌تاش یاده‌وه‌رییه‌كانى ناسرِێنه‌وه و خه‌ڵكه به ته‌مه‌نه‌كه‌ى كه هێشتا له خه‌باتدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن باش ئه‌و رۆژانه‌یان له‌یاده كه خشته‌كانى خراونه‌ته سه‌ر یه‌ك و بووه‌ته ئه‌و پرده‌یه‌ى كه هیچى له پردى ده‌لال و شوێنه‌واره‌كانى دیكه‌ى كوردستان كه‌متر نیه.
پردى كه‌له‌ك به‌واتا راسته‌قینه‌كه‌ى نه‌رِووخاوه و هه‌میشه له‌سه‌ر دینگه دێرینه‌كانى وه‌ستاوه شه‌پۆڵه تیژه‌كانى رووبار‌ى زێ نه‌یانتوانیووه له به‌ینى ببه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى له‌مه‌ودا به‌نێو بازارِ و شه‌قام و چایخانه و شوێنه جیاجیاكانى قه‌زاى خه‌بات بسوورِێته‌وه هه‌ست ده‌كات كه‌وا شارۆچكه‌كه شتێكى ئه‌وتۆى له‌ده‌ست داوه كه‌وا ئه‌ویش وه‌كو مۆركێك له خه‌بات دا ده‌ناسرایه‌وه و به‌شێكى زۆرى خۆشه‌ویستى خه‌ڵكه‌كه‌ى بۆ خۆى كێش كردبوو. كۆچى ساڵحه شێت كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر دانشتووانى ئه‌و شارۆچكه‌یه كرد و هه‌ر كه ده‌نگۆى مردنى ساڵح ده‌نگى دایه‌وه ته‌وژمى زێى گه‌وره مات بوون و ماسییه‌كان بۆ مه‌رگى ئه‌و له خورِه كه‌وتن و هه‌تا سه‌وڵى قایه‌غى ماسیگره‌كانیش له‌جێدا كه‌وتنه نێو ئاوى رووبار و قایه‌غه‌كانیان له جووله خست و دره‌خته‌كانى دارستانیش له‌م هاوینه‌دا گه‌لاَكانیان سیس هه‌ڵگه‌رِان وه‌كو ئه‌وه‌ى پایز ئه‌وانى رووتاندبێته‌وه، كه هه‌واڵى مردنى ساڵح له بڵندگۆى مزگه‌وتى مه‌لا محه‌مه‌د راگه‌یێنرا ئه‌وسا هه‌ر كه‌سێك له قه‌زاى خه‌بات ئه‌ژنۆكانى هه‌ژا و زانى كه‌وا شارۆچكه‌كه به‌شێكى گه‌وره‌ى له شوناسی خۆى له‌ده‌ست دا كه قه‌ربوو نابێته‌وه. هیچ یه‌كێك له دانیشتووانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ل ساڵح دا نه‌ده‌كرد وه‌كو شێتێك و زۆر به دڵۆڤانى و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌لى دا ده‌جوولانه‌وه و ئه‌و راستییه‌یان له‌لا ئاشكرابوو كه‌وا به‌ر له‌وه‌ى تووشی نه‌خۆشی ئاقلى ببێت چ شوفێرێكى كارامه و كه‌سێكى به به‌زه‌یى و پێشمه‌رگه‌یێكى كورد په‌روه‌ر بوو. ئه‌و له‌گه‌ل سه‌ركه‌وتنى شۆرِش خۆشی دایده‌گرت و بۆ نسكۆ و شكانیش ده‌گریا... بۆیه من له ده‌سپێك و له مانشێتى ئه‌م نووسینه‌مدا گوتم پردى كه‌له‌ك رووخا، چونكه ساڵح یه‌كێك بوو كه هه‌رچى دانشتووانى قه‌زاى خه‌بات هه‌یه بۆى گریان و به مه‌رگى ئه‌و خه‌فه‌تبار بوون وه‌كو ئه‌وه‌ى پردى كه‌له‌ك برِووخێت... وه‌كو ئه‌وه‌ى دارستانى خه‌بات بسووتێت ... وه‌كو ئه‌وه‌ى رووبار‌ى زێى وشك بێت.